1

بابه‌ت: كاریگەری مناڵبون لەسەر زیاننی هاوسەرێتی


ئەوەی ئاشکرایە دوای پرۆسەی منداڵبون تەنها گۆرانکاری بەسەر جەستە و لەش و لاری ژناندا نایەت، بەڵکو بەسەر باری دەرونی ژنان و هاوسەرکانیشاندا دێت کە زۆر کات ئەم گۆرانکاریە ئاکامی خراپی لێدەکەوێتەوە و زیان بەپەیوەندی هاوسەرێتی دەگەیەنێت، ئەگەر کەسەکان ئامادەی لێکدانەوە و شیکردنەوەی وردی گۆرنکاریەکان لەروی زانستی و دەرونیەوە نەبن، بۆ ئەمەس ژنان و پیاوان پێویستیان بە کەسی پسپۆر لەبواری پزیسکی و دەرونی دا هەیە لەژیانی هاوسەرێتیاندا، تا دوای هاتنە دنیای مندالێک توشی قەیران و کێشە نەبنەوە.

گۆرانکاریە جەستەییەکان:-
دوای شەش بۆ حەوت هەفتە دوای منداڵبون منداڵانی ژن دەکشیتەوە شوێنی جارانی خۆی بەهۆی تەواوبونی ئەو خوێن و ئاوەی کە لەناو منداڵندان ماوەتەوە، هەروەها برینە ناوەکیەکان کەبەهۆی هەڵدڕین و تەقەڵەوە رویانداوە سارێژ دەبنەوە، جگەلەوە هۆرمۆنەکان دوبارە خۆیان لەگەڵ باری جەستەی ژندا دوای منداڵبوندا دەگونجێننەوە.

گۆرانکاریە دەرونیەکان:-
سەختی و زەحمەتی مندالبون دواتر تێکچونی شێوازی جەستەی و دەرچونی لەوبارەی کە لەسەردەمی پێش دوگیان بون و منداڵبوندا هەبوە، کاردەکاتە سەر دەرونی ژنان و ماندویان دەکات جگە لەوە کەم خەوی خزمەتکردنی ساواو بەخێوکردنی و چاودێریکردنی، وادەکات کە دایک تەرکیزی بۆ کەسەکان و شتەکانی چواردەوری کەمتر بکاتەوە ئەمەش زۆر کات کار دەکاتە سەر هەستەکانی بۆ هاوسەرەکەی ئەو هێز و توانایەی بەر لە دوگیان بون و منداڵبون هەیبوە نایمێنێت.

دوبارە بەیەکەوەبونی جەستەیی
کەی ژنان دەتوانن دوای منداڵبون و کۆتایی بە ماوەی دو گیانی دوبارە پەیوەندی جەستەیی لەگەڵ هاوسەرەکانیان دروست بکەنەوە.
هەمو ژنێک دوای منداڵبون دەتوانێت کرداری جوتبون ئەنجام بدات بەمەرجێک هیچ برینکی ناوەکی نەمابێت، هەروەها لەروی دەرونیەوە ئامادە بێت ئەو کارە ئەنجام بدات ئەمەش لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوزە و دەگۆرێت، هەندێک لەژنان هەستدەکەن کەدوای دو هەفتە لە منداڵبون هەستی بەیەکەوەبونیان بۆ هاوسەرەکانیان هەیە و لای هەندێکی تر ماوەیەکی درێژتر دەخایەنێت و زۆر کات دەگاتە مانگ یان زیاتر، لەروی تەندروستیەوە هەردوو بارەکە بە بارێکی ئاسایی دزانریت.

ئامۆژگاری پزیشک بۆ ژنان:-
پزیشکان ئامۆژگاری ژنان دەکەن ئەم کارە ئەنجام نەدەن تا برین و بڕاوی و جێگەی تەقەڵ سارێژ ئەبێت، چونکە لەکاتی بەیەکەوە بون و لەکاتی جوتبوندا، رەنگە ژنان توشی هەوکردن منداڵان و (دەرچەی زێ) ببن هەروەها ببنە شوێنی هەلگرتنی بەکتریا، بەڵام ئەگەر هەرویسترا ئەم کارەبکریت ئەوا پێویستە (کۆندۆم) بەکاربهێنرێت.
گۆڕانکاری و کاریگەری منداڵ لەسەر پەیوەندی هاوسەرێتی
لەگەڵ هەمو خۆشیەکانی هاتنەدی ساوایەک بۆ ناو خێزان بەتایبەت، وەک یەکەم منداڵی خیزان، گۆرانکاری بەسەر ژیانی هاوسەریَتی و هەروەها بەسەر باری دەرونی هەردو کەسەکەدا دێت، هەم لەروی بیۆلۆجی و هەم لەروی دەرونیشەوە لەژناندا، هەم لەروی حەساس بون و تێکچونی باری دەرونی پیاوانەوە، بەڵام نابێت ئەمە بکریتە کێشە و دەبێت گۆرانکاریەکە پۆزەتیڤانە ببینریت و مامەڵەکردنی یەکتری دوربێت لەبریندارکردنی هەست و بەکارهێنانی دەستەواژەی رەق و کال و کرچ، دوربێت لە دڵ شکاندن دەرون ماندوکردن، وریا لەرەفتارکردندا رونکردنەوەی پێویست بدرێت تارادەی تێگەشتن بەهێزکردنی هونەری گوێ لەیەکگرتن دورکەوتنەوە لە گلەیی کردن دەرنەبڕینی ناڕەزایی بەشێوازی ناتەندروست، دەبێت دوبارە بەگۆرانکاریەکانیشەوە یەکتری قبوڵبکریت و بەمەبەست هەست بریندار نەکرێت هەروەها کەسایەتی یەکتری تیادا نەشکێنرێت.
لەگەل ئەوەی دوای پرۆسەی مندالبون تێکەڵبونەوەو متمانە دۆزینەوە کارێکی ئاسان نیە، بەڵام تەنها هەوڵدان بۆ گەڕنەوەی بارودۆخی ئاسایی بۆ بارودۆخی بەر لەمنداڵبون، هەنگاوێکی باشەو بۆ ئەم تێکەڵبونەش پسپۆرانی ئەم بوارە پێناسەی خۆیان هەیە، کە پەیوەندی جەستەیی تەنها جوتبون نیە، بەڵکو گەرمو گوری و نزیکی و نەرمونیانی لاواندنەوەیە، پیبەخشینەوەی هەستە و بەهێزکردنی کەسایەتیە، دوبارە یەکتر قبوڵکردنەوە هەروەها دوبارە گەڕاندنەوەی دڵنیایە.

کاریگەری هاتنە دنیای مندال لەسەر باوکان:
کاتیک مندال لەدایک دەبێت دایک بەردەوام لەخزمەتی ساواکەیدا دەبیت تا ئەوپەری کەدڵنیا دەبێت کارەکانی بەباشی ئەنجامداوە، ئەم سەرقاڵی و خۆ خەریک کردنە بە منداڵەوە، وادەکات دایک ماندو بێت کاتی کەمتربێت بۆ هاوسەرکەی، هەروەها زۆرکات نەتوانیت لەروی رواڵەتەوە گرنگی تەواو بەخۆی بدات وەک پێشتر، ئەم هەمو گۆرانکاریانە وا لە پیاوان یان هاوسەرەکان دەکات کە هەست بە گرنگی پێنەدان بکەن و هەستی تەنیا و تەریک خراویان لا دروست بێت بۆیە زۆر کات بەزەقی و بەدەستەواژەی رەق گوزارشت لەهەستەکانیان دەکەن بەگۆرانکاری نەگەتیڤی لەقەڵەم دەدەن ئەمەش وادەکات مەسەلەکان لەنێوان ژن و پیاودا بەئاکارێکی تردا بروات و بۆشای لەنێوانیاندا دروست بێت، بەهۆی سەرقاڵی بەردەوامی دایکانەوە بەساوای تازە لەدایک بویانەوە زۆر هەست بە ئازارەکانی هاوسەرەکانیان ناکەن.

کاریگەری هاتنە دنیای منداڵ لەسەر ژنان:-
بەهۆی گۆڕانکاری بیۆلۆجی و دەرونی ژنانەوە بەهۆی کارکردن و دەردانی هۆرمۆنەوە ژنان دوای منداڵ بون هەستێکی تریان هەیە زۆر کات بەهۆی تیکچونی لەش لارو جەستەیانەوە هیوابڕاو دەبن و خەم لەو گۆرانکاریە جەستەییانە دەخۆن دەرونیان ماندو دەکات، کاردەکاتە سەر ئارەزوە جەستەیەکانیان، ئارەزویان لەسەرپێکەوە بون لەگەڵ هاوسەرەکانیاندا زۆرکەم دەبێتەوە، ئەمەش وا لەهاوسەرە پیاوەکان دەکات کە بیری خراپ بێت، بەمیشکیانداو نەتوانن لەوە تێبگەن کە گۆرانکاریەکی گەورە بەسەر ژیانی هاوسەرە ژنەکەیدا هاتوە جەستە و بیری جۆرێکی تر کار دەکات.

چه‌ند زیره‌كبی خوێندكاری مامۆستاكه‌تی