1

بابه‌ت: چەوەنەر

چەوەندەر بەكوڵاوی‌‌و لەزەڵاتە‌و بەشەربەتیش دەخورێت، دووەم سەرچاوەی‌ بەدەستهێنانی‌ شەكرە لەجیهاندا‌و تەنها (45 كالۆری‌ گەرمی دەدات)، چەوەندەری‌ سپی‌ چالاكیی‌ جەستە بەرزدەكاتەوە، چەوەندەری‌ سوریش حەزكردنی‌ خواردن زیاد دەكات، جەستە شێدار دەكات، بەئاسانی‌‌و خێرایی‌ هەرس دەكرێت، ڕێژەیەكی‌ باش لەئاسنی‌ تێدایە، كە بەسودە بۆ خڕۆكە سورەكان، بەسودە بۆ خەڵكە توڕەكان، كە پێویستیان بەكانزا جۆراو جۆرەكانە، زۆر بەسودە بۆ مێشك‌و بیرەوری‌
شەربەتی‌ چەوەندەر لەگەڵ گوێزەر بەتێكەڵاوی‌، بۆ فراوانكردنی‌ بۆرییەكانی‌ خوێن‌و ڕێگرتن لەڕەقبونیان‌و دابەزینی‌ پەستانی‌ خوێن بەسودە، بۆ ئەو كێشانەش كە لەدڵدا دروستدەبن بەهۆی‌ ئەستوربوونی‌ بۆرییەكانی‌ خوێنەوە زۆر كاریگەرە
شەربەتی‌ چەوەندەر لەگەڵ گوێزەر‌و خەیار‌و مەعدەنووس بەتێكەڵی‌ زۆر بەسودە بۆ پاكردنەوەی‌ ڕیخۆڵەكان‌و جگەرو گورچیلەو پرۆستات‌و هەموو ڕژێنە سێكسییەكان، بەردی‌ گورچیلەش دەتوێنێتەوەو بۆ سیل بەسودە، بۆ شیِرپەنجە‌و هەوكردنی‌ مێشك‌و سەرمابوونیش زۆر باشە

چه‌ند زیره‌كبی خوێندكاری مامۆستاكه‌تی