1 (دەستکاری کراوە: swpar1 2010-03-13 9:03:28 AM)

بابه‌ت: 100 ئامۆژگاری‌ گرنگ بۆ كچان پێش چوونە ناو ژیانی‌ هاوسەرێتی لەلایەن

[size=16][color=#FFFF00]هاوسەرگیری‌ پەیمانێكی‌ پیرۆزە بۆ رێنمایی‌‌و بەردەوامی‌ مرۆڤایتی‌‌و گەیشتن بەپلە‌و پایەی‌ كۆمەڵایەتی‌ ویستراو‌و زانینی‌ نهێنیەكانی‌ ژیانی‌ هاوسەرێتی‌، سەرچاوەیەكە لەسەرچاوەكانی‌ مسۆگەركردن، كەهاوبەشێك بۆ تاكە كەس  بەخۆشی‌‌و ناخۆشی‌‌و شیرینی‌‌و تاڵیەوە فەراهەم دەكات تاكو پێكەوە كار بكەن بۆ زاڵبوون بەسەر دژوارییەكانی‌‌و لەئەستۆگرتنی‌ لێپرسراویەتی‌، یەكێكە لەو قۆناغانەی‌ كەمرۆڤ پێدا تێپەڕدەبێت، كەئەمەش گرنگترین قۆناغ‌و بڕیارە كەپێویستی‌ باڵای‌ بەئاقڵ‌و كامڵ بوون‌و كاری‌ هەستیارانە هەیە دور لەخەون‌و خەیاڵ‌و ئەندێشە. هاوسەرێتی‌ گونجاویش بریتیە لەهاوڕابوونی‌ هەردوولا لەسەر چەمك‌و دید‌و بۆچوون‌و كاری‌ هەردووكیان‌و سەرجەم كاروبارەكانی‌ هاوسەرێتی‌‌و خێزان، گونجانیش لەنێوان كچ‌و كوڕدا كاتێك بەئاسانی‌ بەرقەرار دەبێت ئەگەر هەریەكەیان كەسێتی بەرامبەرەكەی‌ بناسێت‌و بزانێت حەز‌و ئارەزوو ‌و شێوازی‌ بیركردنەوە‌و رەفتاری‌ چۆنە، چونكە تێگەیشتن لەهاوسەری‌ ژیان دەبێتە هۆی‌چاوپۆشیكردن لەكەموكوڕیەكانی‌، هاوسەرێتیش رەنجی‌ ماندوو بون‌و كاری‌ هەمیشەیی‌‌و قوربانیدانی‌ كچ‌و كوڕی‌ كامڵ‌و هۆشیاری‌ دەوێت تاكو گونجان‌و ئارامی‌‌و جێگیری‌‌و ئاسودەیی‌ بۆ ژیانی‌ هاوسەرێتی ‌بەرقەراربكەن.

سەركەوتن لەهاوسەرگیری‌  پێویستی‌ بەهەوڵی‌ پێشوەختی‌ هەریەك لەكچ‌و كوڕ هەیە لێرەدا چەند ئامۆژگارییەك هەیە بۆ كچان پێش چوونە ناو ئەو پرسەیە ئەویش ئەمانەن:

1.    هاوسەرەكەت خۆش بوێت،  خۆشەویستی‌ تەنها وشەیەك نییە، بەڵكو خۆشەویستی‌ كردارە، خۆشەویستی‌ ناسەندرێت بەڵكو دەبەخشرێت.

2.    گوێڕایەڵی‌ هاوسەرەكەت بە تا ئەو رادەی‌ كەخوا پێی خۆشە.

3.    نهێنی‌ هاوسەرەكەت‌و ماڵەوەت بپارێزە هەتا لای‌ نزیكترین كەسیشت.

4.    رێگە بەكەس مەدە  ئەگەر زۆریش نزیكت بێت لێتەوە دەست وەرداتە ژیانت، چونكە تەنها خودی‌ خۆتان خاوەن بڕیار‌و ژیانی‌ خۆتانن.

5.    هەمیشە خۆت بۆ هاوسەرەكەت برازێنەوە نەك بۆ خەڵكانی‌ تر‌و گرنگی‌ زیاتر بەروخساری‌ خۆت بدە لەماڵەوە  .

6.    دایك‌و باوكی‌ هاوسەرەكەت خۆش بوێت وەك دایك‌و باوكی‌ خۆت سەیریان بكە.

7.    هەوڵبدە هەمیشە ئەو كێشانەی‌ كەدێتە رێگەت بەهێمنی‌ لەماڵەكەی‌ خۆت چارەسەری‌ بكەیت‌و هەرگیز كێشەكانت لەدەرەوەی‌ ماڵەكەت‌و لەبەر چاوی‌ كەسانی‌ تر چارەسەر مەكە، چونكە دەرخستی‌ كێشەكان لای‌ خەڵك‌و هاتنە ناوەوەی‌ خەڵك كێشەكان ئاڵۆز تر دەكات.

8.    هەرگیز درۆ لەگەڵ هاوسەرەكەت مەكە، ئەگەرچی‌ درۆیەك لەبەرژەوەندیشدا بێت، واتە درۆی‌ سپی‌، تا دەتوانی‌ هیچی‌ لێ مەشارەوە.

9.    لەگەڵ هاوسەرەكەت بژی‌‌و رازی‌ بە بەو ژیانەی‌ تێیدا دەژی‌ لەخۆشی‌‌و ناخۆشی‌‌و بوون‌و نەبوونەكانی‌ هاودەمی‌ بەو هەمیشە هەوڵبدە لەئازارەكانی‌ كەمبكەیتەوە.

10.    ژنی‌ زیرەك لەماڵدا ئەو ژنەیە كەكاتێك هاوسەرەكەی‌ توڕەیە بەرامبەری‌ ناوەستێت، بەڵكو وازی‌ لێدێنێت تا بەتەواوی‌ ئارام دەبێتەوە.

11.    سور مەبە لەسەر كەللەرەقی‌ خۆت ئەگەرچی‌ لەسەر راستیش بیت، چونكە پیاو ژنی‌ كەللەڕەقی‌ خۆشناوێت، گومانیش لەوەدا نییە كە زۆر پێداگری‌‌و كەللەرەقی‌ دەبێتە هۆی‌ توڕەی‌‌و نانەوەی‌ ئاژاوە لەماڵدا.

12.    دوركەوەرەوە لەگومان لەهاوسەرەكەت بەرامبەر كەسێك ئەگەرچی‌ ئەو كەسە كەسێكی‌ نزیكیشتان بێت.

13.    بڕوا بەقسەی‌ هەموو كەس مەكە كەبۆتی‌ دەكەن سەبارەت بەژیانت‌و هاوسەرەكەت جگە لەوانەی‌ كەخۆشەویستتن‌و خۆشبەختی‌ تۆیان لا مەبەستە.

14.    زۆر قسە نەكردن لەگەڵ هاوسەرەكەتدا بەتەلەفون بەتایبەت لەكاتی‌ ئیش‌و كاردا، چونكە سەرەرای‌ ئەوەی‌ لەكاتەكانی‌ ئیش كردنی‌ دەگریت لەوانەیە بەهۆی‌ سەرقاڵ بوونی‌ بەقسەكردن لەگەڵ تۆدا‌و پەیوەست نەبوونی‌ بەئیشەكەیەوە لەو كاتانەدا هەڵەی‌ زۆریش لەئیشەكانیدا ئەنجامبدات.

15.    شەوانە تا دەتوانیت زوو بخەوە‌و بەیانیان زوو لەخەو هەستە، چونكە خەوتنی‌ تەواو دەبێتە هۆی‌ دروستی‌ لەش‌و جوانی‌ شێوە‌و ئارامی‌ دان بەدەرون.

16.    خوێندنی‌ ئایەتەكانی‌ قورئان لەماڵدا‌و بەتایبەت لەشەواندا‌و لەكاتێكدا كەهاوسەرەكەت لەماڵ نییە، چونكە بەخوێندنی‌ قورئان فریشتەكان دەبنە هاودەمت‌و شەیتان زەفەرت پێنابات.

17.    هەمیشە رێزی‌ هاوسەرەكەت بگرەو شانازی‌ پێوە بكە بەتایبەت لەبەرچاوی‌ خەڵكیدا.

18.    كاتەكانی‌ شەوانت زیاتر بەتەنها بەسەر مەبە بەسەیركردنی‌ تەلەفزیۆن، بەڵكو هەمیشە لەگەڵ هاوسەرەكەتدا پێكەوە سەیری‌ ئەو دیمەنانە بكەن كەهەردووكتان لاتان پەسەندە.

19.    ئەنجامدانی‌ هەموو ئەو شتانەی‌ كەهاوسەرەكەت حەزی‌ پێدەكات ، تابتوانیت بەو هۆیەوە زمانێكی‌ هاوبەش دروست بكەیت بۆ ئاڵوگۆڕ كردنی‌ رێز لەنێوانتان.

20.    هیچ كات بێ‌ پرسی‌ هاوسەرەكەت لەماڵەكەتدا مەچۆرە دەرەوە.

21.    ئاگات لەرێزگرتن‌و خۆشەویستی‌ باوك‌و دایك‌و خوشك‌و براو كەسەكانی‌ بێت‌و تا ئەویش بەهەمان شێوە بێت بەرامبەر بەتۆ.

22.    هیچ كات هیچ شتێك لەهاوسەرەكەت مەشارەوە ئەگەرچی‌ بچوكیش بێت، چونكە ئەگەر شاردنەوەی‌ شتە بچوكەكانت لا ئاسایی‌ بێت بەهەمان شێوە لات  ئاساییە كەشتە گەورەكانیش بشاریتەوە، بۆیە هەمیشە راستگۆ بە، چونكە سود وەرگرتن لەراستگۆی‌ وەك سودوەرگرتن لەپارە وایە بۆتان.

23.    هەوڵبدە بۆ هەمیشەیی‌ لەخودی‌ خۆتدا كەسایەتیەكی‌ نەرم‌و نیان‌و خۆشەویستییەكی‌ گیانی‌ بەگیانی‌‌و هەست‌و سۆزێكی‌ جوان‌و پڕ سۆز بۆ هاوسەرەكەت لەماڵەكەتدا دروست بكەیت.

24.    رۆژانە ئیش‌و كارەكانی‌ ناو ماڵەكەت بەنیو كاتژمێر پێش هاتنەوەی‌ هاوسەرەكەت بۆ ماڵ تەواو بكە. ئەمەش لەكاتێكدا ئەگەر هاتوو هیچ ئیش‌و كارێكت نەبوو لەدەرەوەی‌ ماڵ، بەڵام گەر كەسێكی‌ فەرمانبەر بۆی‌ ئەو كات پێكەوە كارەكانی‌ ماڵەكە ئەنجام بدەن تا پێكەوەش كاتەكانی‌ بونتان لەماڵەوە بەسەربەرن.

25.    بەهەندێ‌ وشەی‌ سادە‌و جوان ژیانت رازاوەتر بكە وەك بەیانیت باش ، ئێوارەت باش، شەوت باش.، سوپاسی‌ خوا بۆ سەلامەتیت....تد.

26.    تادەتوانی‌ لەدەرەوەی‌ ماڵ كەسێكی‌ خۆپارێز بە لەزۆر شتدا، چونكە پیاو هەرگیز ژنی‌ بێ شەرم‌وبێ ئابڕۆی‌ خۆش ناوێت.

27.    لەكاتی‌ دەرچوونی‌ لەماڵدا بەو پەڕی‌ گەرم‌و گوڕی‌ خواحافیزی‌ لێبكە‌و لەگەڕانەوەیدا بەرویەكی‌ خۆش‌و روخسارێكی‌ جوان‌و گەرم‌و گوڕ بەخێرهاتنەوەی‌ بكە.

28.    وەك خویەكی‌ جوانی‌ ناو خێزان بەلایەنی‌ كەمەوە هەفتەی‌ جارێك سەردانی‌ ماڵی‌ كەس‌و كار‌و خزمەكانی‌ بكە.

29.    هەرگیز بەتەنها مەخەوە دور لەهاوسەركەت هەر یەكەو لەشوێنێك، چونكە نزیكبوونەوە‌و بەریەككەوتن خۆشەویستی‌ پتەوتر دەكات.

30.    هەمیشە قسەی‌ شیرین‌و جوان لەگەڵ هاوسەرەكەت بكە، چونكە قسەی‌ شیرین كلیلی‌ دڵ‌و خۆشەویستییە.

31.    ئەگەر هاتوو لەگەڵ هاوسەرەكەت لەبۆچونتاندا یان لەشتێكدا جیاواز بوون گەر بڕوای‌ بەبۆچونەكەی‌ تۆ نەبوو با بڕیاری‌ كۆتای‌ لای‌ ئەو بێت.

32.    زیادەرۆ مەبە لەخەرجیدا، هەموو مانگێك گەرچی‌ كەمیش بێت بڕێك لەو پارەی‌ دەستان دەكەوێت پاشەكەوت بكە، چونكە ماڵ گەر زیاد نەكات كەم دەكات.

33.    حەز لەشتێك مەكە كە لەتوانای‌ هاوسەرەكەتدا نەبێت تا هاوسەرەكەت هەست بەكەموكوڕی‌ خۆی‌ نەكات لەوەی‌ ناتوانێت داواكەت بۆ جێبەجێبكات.

34.    زیادەرۆی‌ مەكە لەنازدان بەهاوسەرەكەت ئەگەر نوقمیش بێت لەخۆشەویستیدا، چونكە هەر شێك لەرادەی‌ خۆی‌ دەربچێت دەگورێت بەزیان.

35.    لەكاتی‌ گفتوگۆكردنت لەگەڵ هاوسەرەكەت دەنگت نزم بێت، چونكە پیاو حەز بەدەنگی‌ بەرز ناكات.

36.    هەمیشە وەك هاوڕێیەك لەگەڵ هاوسەرەكەت مامەڵە بكە لەچوونە دەرەوەو زۆری‌ شتی‌ تردا كەتایبەتن بەخودی‌ خۆت‌و هاوسەرەكەت.

37.    هیچ كات لەبەرامبەر هاوسەرەكەت سەرسام مەبە بەپیاوێكی‌ نر ئەگەر چی‌ ئەو كەسە كەسێكی‌ دیاریش بێت وەك هونەرمەند یان كەسە بەناوبانگە وەرشیەكان یان ئەستێرە بەناوبانگەكانی‌ سینەما یان سیاسەتمەدەرەكان.

38.    هیچ كات نەكەی‌ لەبەر چاوی‌ كەسانی‌ تردا رەخنە لەبیر‌و بۆچون‌و كارەكانی‌ هاوسەرەكەت بگری‌  ئەگەرچی ئەوەی‌ لەو كاتەدا دەیڵیت دور بوو لەر استی‌ یان جیاواز بوو لەگەڵ بۆچونەكانی‌ تۆدا.

39.    هەمیشە خواردنی‌ خۆش‌و خوانێكی‌ رازاوە بەدەستەكانی‌ خۆت بۆ هاوسەرەكەت بڕازێنەوە‌و لەپێشوازی‌ هاوسەرەكەتدا بە وای‌ لێبكە كەهەرگیز لەدەرەوە نان نەخوات.

40.    هەوڵبدە بەیانیان پێش هاوسەرەكەت لەخەو هەستی‌ تابتوانی‌ كارەكانت ئەنجام بدەیت‌و هاوسەرەكەت بەشێوازێكی‌ رێك‌و پێك بەرێبكەیت.

41.    رێكخستنی‌ تاكی‌ كەنتۆر‌و جلەكانی‌ هاوسەرەكەت بەشێوەیەكی‌ جوان‌و رێك‌و پێك.

42.    گرنگیدانت بەروخسار‌و جوانیت ، یەكێكە لەهەنگاوەكانی‌ پێش چوونە ناو پرۆسەكە هەرچەندە جوانی‌ روخسار هیچ رۆڵێكی‌ نییە گەر ناخیشی‌ لەگەڵ جوان نەبێت.

43.     هەوەڵبدە بەهەر رێگەیەك بێت مەبەستەكانت بەهاوسەرەكەت بگەیەنیت گەرچی‌ بەتەنها روانینێكیش بێت.

44.    كات‌و بۆنەكانی‌ هاوسەرەكەت لەیادمەكە وەك ساڵ رۆژی‌ لەدایك بوون‌و ساڵ رۆژی‌ هاوسەرداری‌‌و گەڕانەوەی‌ كەسە نزیكەكانی‌ لەسەفەر هەمیشە ئەو بۆنانەی‌ بۆ بڕازێنەوە‌و هەوڵ بدە ئەو ساتانەی‌ بۆ تایبەت بكەی‌.

45.    هەمیشە خۆشحاڵی‌‌و سوپاسگوزاری‌ خۆت بۆ هاوسەرەكەت دەربخە لەبەرامبەر هەر شتێكدا كەلەپێناوی‌ تۆدا دەیكات ئەگەرچی‌ زۆریش بچووك بێت.

46.    هەمیشە هاوبەشی‌ خۆشیەكانی‌ هاوسەرەكەت بەو ناخۆشیەكان لەسەر شانی‌ ئاسان بكە‌و مەهێڵە خەفەت لەماڵی‌ دنیا بخوات، چونكە دڵنیابن ژیان بەخۆشی‌ ناخۆشیدا تێپەڕدەبێت‌و بەخاڵی‌ كۆتای‌ دەگات لەبەرئەوە مەهێڵە خەم‌و پەژارە تەنگت پێهەڵچنێت.

47.    رێكخستنی‌ بودجەی‌ ماڵ بەهاوبەشی‌ هەردوكتان بۆ راگرتنی‌ ئەو بودجەیە بەپێی‌ پێویست.

48.    هەرگیز رابردووە ناخۆشیەكانی‌ بەئازارەوە بیرمەخەرەوە هەوڵ بدە لەرابردووەكانی‌ تۆش بێگومان تێبگات زۆر جار رابردووەكان یادگاریەكانت زیندوو دەكاتەوە بۆیە باشترە كاتەكانت بەرابردووەكانت نەكوژیت.

49.    داهێنانی‌ هەندێ ووشەو حەرەكە‌و هەڵسوكەوتی‌ تایبەت لەگەڵ هاوسەرەكەتدا كەدەبنە مایەی‌ سەرنجڕاكێشان‌و خۆشبەختی‌ هاوسەرەكەت لەكاتی‌ قسەكردندا.

50.    هەمیشە ئارەزووەكانت بۆ هاوسەرەكەت باس بكەو ئەو شتانەی‌ لەژیانتدا حەزی‌ پێدەكەی‌ پێی‌ بڵێ‌ نەكەی‌ لێگەڕێی‌ بێ ئاگا بێت لەو شتانەی‌ هەست‌و سۆزی‌ تۆ دەبزوێنن.
51.     شەرمكردن تاجی‌ زێرینەی‌ سەری‌ ئافرەتە‌و پیاو ژنێكی‌ خۆش ناوێت بێ شەرم بێت، بەڵكو بەپێچەوانە ئافرەتی‌ شەرمنی‌ خۆش دەوێت.

52.    هەمیشە گرنگی‌ بەپاك‌و خاوێنی‌ ماڵەكەت بدە، لەگەرما‌و چێشتخانەوە دەست پێبكە، رازاندنەوەی‌ ماڵەكەت لەپاك‌و خاوێنی‌‌و سادەیدا دەبینیتەوە.

53.    ژیان پڕە لەگۆڕان هەوڵ مەدە بەدرێژای‌ ژیانت خوو بەكارێكی‌ نەگۆڕەوە بگری‌، چونكە چێژی‌ ژیان لەهەمەرەنگیدایە.

54.    لەكاتی‌ دیار نەمانی‌ هاوسەرەكەت لەماڵەوەدا بەدوای‌ شتە جێماوەكانیدا بگەڕێ‌و چاوەڕوانی‌ دەرگا داخراوەكەت بە تاكو دەگەڕێتەوە ماڵەوە‌و بەزەردەخەنەو پڕ سۆزەوە بەخێر هاتنەوەی‌ بكە.

55.    زیاد لەپێویست تێكەڵ بەماڵە هاوسێكانت مەبە.

56.    پیاو پێویستی‌ بەرێز‌و وەفای‌ تۆیە بۆ كەسوكارەكەی‌ بۆیە هەمیشە بەزمانێكی‌ شیرینەوە بەتەلەفون قسە لەگەڵ كەسوكارەكانی‌ بكە.

57.    پەیوەندیەكی‌ گەرم‌و گوڕ‌و نەرم‌و نیان لەنێوان هاوسەرەكەت‌و دایكیدا دروست بكە نەكەی‌ وەك پەیوەندیەكی‌ خەسوو مامەڵەی‌ لەگەڵ بكەی‌، هەرگیز نەبیتە هۆكاری‌ لێكدابڕانی‌ ئەوكوڕە لەدایكی‌، بیر لەوە بكەوە تۆش‌و دایكی‌ تۆش ئەو رێگایەیان لەپێشە.

58.    هەمیشە ئاگاداری‌ باری‌ دارایی‌ هاوسەرەكەت بە‌و هەموو ساڵێَك شتی‌ ناو ماڵەكەت تازە مەكەرەوە‌و بەپێی‌ توانی‌ خۆت ژیانت بگوزەرێنە.

59.    ئامادەباشی‌ تەواوت هەبێت بۆساڵە هەستیارەكانی‌ ژیانت بەتایبەتی‌ یەكەم‌و ساڵ‌و پێنجەم ساڵی‌ داهاتووت‌و پێكەوە بڕیاری‌ دروست كردنی‌ منداڵ بدەن كاتێك هەردووكتان توانا‌و ئامادەباشیتان هەبوو بۆپەروەردەو بەخێوكردنی‌ بەشێوەیەكی‌ دروست.

60.    بەخوێندنەوەی‌ هەواڵە كتوپڕەكانی‌ ناو رۆژنامە‌و گۆڤاركان‌و بەهرەو كارەكانی‌ خۆت لەماڵەوە كاتەكانی‌ هاوسەرەكەت مەكوژە.

61.    ئاگات لەكاتەكانی‌ نوستنی‌ هاوسەرەكەت بێت، چونكە خەو ئارامی‌ بەدەرون دەبەخشێت كەم خەویی‌ دەبێت هۆی‌ ماندووبونی‌ عەصاب.

62.    هاوكاری‌ هاوسەرەكەت بكە لەو شتانەدا كەپەیوەندی‌ بەئیشێكی‌ خۆی‌ یان بواری‌ خوێندنەوە هەیە ئەگەر داوای‌ لێكردیت، هەوڵ بدە لەئەركەكانی‌ كەم بكەیتەوەو هانیبدەیت تاسەركەوتوبێت ئەو كات ئەویش هەست بەوە دەكات كەتۆ تا چەندە پەیوەستی‌ بەوەوە.

63.    لەهیچ شتێكدا نەكەی‌ بەتەنها بڕیار بدەی‌‌و دوای‌ پرسی‌ پێبكەیت هەمیشە پێش وەخت پرسی‌ پێبكە.

64.    لەكاتی‌ چوونە دەرەوەت لەگەڵ هاوسەرەكەت ئەو پۆشاكەی‌ ئەو لای‌ پەسەندە یان خۆی‌ بۆی‌ كردووی‌ لەبەری‌ بكە.

65.    هەوڵبدە لەكاتی‌ بۆنەو ئاهەنگەكاندا خۆت جل‌و بەرگی‌ بۆ دیاری‌ بكەیت‌و گرنگی‌ بەشێوازی‌ رێكخستنی‌ بدەی‌.

66.    با پەیوەندیەكانت لەگەڵ هاوسەرەكەت پەیوەست نەبێت بەهیچ یاسا‌و بنەمایەكەوە.

67.    هەوڵبدە داوای‌ یارمەتی لەهاوسەرەكەت بكەیت لەماڵەوە تا پێكەوە زۆر لەئیشەكانتان بكەن كەبەمەش زیاتر هۆگر یەكتر دەبن.

68.    باشترە هاوبەشی‌ هاوسەرەكەت بكەی‌ لەكاتی‌ وەرزشكردندا.

69.    هەمیشە پشتگیر‌و هاندەری‌ هاوسەرەكەت بە بۆ سەركەوتنی‌ لەكارانەیدا كەبەهۆی‌ خولێكی‌ راهێنانەوە ئەنجامیان دەدات.

70.    زۆر لەبەرچاویدا باس لەسەركەوتووی‌ هاوسەرەكانی‌ هاورێكانت مەكە، هەمیشە هاوسەرەكەی‌ خۆت لەهەموو كەسێك بەسەركەوتوو تر بزانە.

71.    هیچ كات مەهێڵە خەفەت لەرووداو شكستی‌‌و ناخۆشیەكانی‌ رۆژانەی‌ بخوات هەمیشە دڵنەوای‌ بكەو كارەكانی‌ بۆ ئاسان بكە،

72.    ئەنانی‌‌و خۆپەرست مەبە لەبەرامبەریدا.

73.    هەوڵی‌ گەڕانەوە‌و بەدەستهێنانی‌ ئەو شتانە بكە كەدڵخۆش‌و شادومانی‌ دەكات تاكو بۆ هەتا هەتای‌ ببنە خاوەنی‌ ژیانێكی‌ خۆش‌و پڕ ئاسودە.

74.      هەرگیز خۆت لای‌ هاوسەرەكەت بەجۆرێك دەرمەخە كەتۆ كەسێكی‌ لاوازی‌ لەئاست هیواو ئارەزووەكانت.

75.    هەمیشە بەهاوبەشی‌ لەگەڵ هاوسەرەكەت كەلوپەلەكانی‌ ناو ماڵەكەت هەڵبژیرە، چونكە ئێوە بەهاوبەشی‌ لەو ماڵەدا دەژین بۆیە با خواستی‌ هەردوولاتان ئەو ماڵە خجیلانە دروست بكەن.

76.    ئەگەر كارێك یان شتێكی‌ هاوسەرەكەت زۆر توڕەی‌ كردی‌ هەرگیز نەكەی‌ لەسەر ئەو تووڕەیت مامەڵە‌و لێپرسینەوەی‌ لەگەڵدا بكەیت چونكە بەزیانی‌ خۆت دەشكێتەوە.

77.    رەچاوی‌ بارودۆخی‌ هاوسەرەكەت بكە، هەوڵ بدە تا دەتوانی‌ كەسێكی‌ ئارام بیت لەو كاتانەی‌ هاوسەرەكەت كەسێكی‌ ساردە لەرووی‌ هەست‌و سۆزیەوە.

78.    كەسێكی‌ روخۆش‌و ئیسك سوك مەبە لای‌ هاوڕكانت، لەهەمان كاتدا كەسێكی‌ رووگرژ‌و ئیسك قورس بیت لای‌ هاوسەرەكەت هەمیشە خاوەن كەسیەتییەكی‌ گونجاو بە لەماڵەوە‌و دەرەوەشدا.

79.    هەرگیز لەلای‌ هاوسەرەكەت باس لەچیرۆك‌و بەسەرهاتەكانی‌ جیابوونەوە مەكە بەڵكو باس لەپتەوییەكانی‌ پەیوەندی‌ هاوسەرداری‌ بكە.

80.    هەرگیز لەبەر چاوی‌ هاوسەرەكەت هەناسە بۆسات‌و رۆژە خۆشەكانی‌ رابردووی‌ پێش هاوسەرداریت لەماڵی‌ باوكت هەڵمەكێشە.

81.    زیادەڕۆی‌ مەكە لەقسەكردن لەگەڵ میوانەكانت ئەگەرچی‌ هاوڕیشت بن لەكاتێك هاوسەرەكەت دانیشتووە.

82.    هەرگیز لەپێش هاوسەرەكەت مەچۆرە گەرماو تەنها مەگەر خۆی‌ داوای‌ لێكردی‌.

83.    بەبێ زیادەڕۆی‌ شانازی‌ بەگشت كەس‌و كارەكانییەوە بكە، هەمیشە بەمانە هەڵسوكەوتی‌ هاوسەرەكەت بەرامبەر بەخۆت جوانتر دەكەیت.

84.    لەكاتی‌ بانگهێشت كردنتان بۆ ئاهەگێك یان بۆنەیەك راستەخۆ پەسەندی‌ مەكە تا پرس بەهاوسەرەكەت نەكەیت‌و بۆچوونی‌ ئەو وەرنەگریت ئینجا پێكەوە بڕیار بدەن.

85.    پیاو هەرگیز حەز بەزۆربڵێی‌ ناكات لەبەر ئەوە زیاتر بەروانینی‌ چاوەكانت قسە لەگەڵ هاوسەرەكەت بكە نەك بەزمانی‌ قسە، چونكە پیاو هەموو شتێك لەچاوی‌ هاوسەرەكەیدا بەدیدەكات.

86.    هەوڵبدە بەلایەنی‌ كەمەوە رۆژی‌ یەك رۆژنامە یان هەفتەی‌ یەك گۆڤار بخوێنیتەوە بۆ ئاگابونت لەهەواڵ‌و رووداوەكانی‌ دنیا.

87.    هەوڵ مەدە هەرگیز لەكاتی‌ گیانی‌ بەگیانی‌‌و كاتە تایبەتیەكانیدا كەهەست بەخۆشی‌ دەكات بەگلەی‌ كردن‌و داواكردنی‌ شتێك خۆشیەكانی‌ لێ تێك بدەی‌.

88.    لەكاتی‌ سەفەر‌و شەوان پێش خەوتن خودی‌ خۆتان هەستن بەدڵنیا بون لەداخستنی‌ دەرگاو گرتنەوەی‌ ئاو‌و غاز‌و ئەو شتانەی‌ جیگای‌ مەترسین لەماڵدا.

89.    هیچ كات باس لەپرۆژە‌و بەرنامە تایبەتیەكانی‌ داهاتووتان لای‌ هیچ كەس مەكەن.


90.    هەمیشە ئاگاداری‌ روكنەكانی‌ ئیسلام بە بەتایبەت نوێژو رۆژو هەوڵبد

[size=16]پیشه‌ی بۆگه‌نجان[/size]
                                               ‌
   http://webchinupload.com/files/zhyan-b92ba3cd5d.gif
[email protected]

2

وه‌ڵام: 100 ئامۆژگاری‌ گرنگ بۆ كچان پێش چوونە ناو ژیانی‌ هاوسەرێتی لەلایەن

dast xosh baryz

bbwrn labar xwyndn natwanm zoor byma naw mako

3

وه‌ڵام: 100 ئامۆژگاری‌ گرنگ بۆ كچان پێش چوونە ناو ژیانی‌ هاوسەرێتی لەلایەن

bo kwranesh aby

bbwrn labar xwyndn natwanm zoor byma naw mako

4

وه‌ڵام: 100 ئامۆژگاری‌ گرنگ بۆ كچان پێش چوونە ناو ژیانی‌ هاوسەرێتی لەلایەن

chwarwn ba

[size=16]پیشه‌ی بۆگه‌نجان[/size]
                                               ‌
   http://webchinupload.com/files/zhyan-b92ba3cd5d.gif
[email protected]

5

وه‌ڵام: 100 ئامۆژگاری‌ گرنگ بۆ كچان پێش چوونە ناو ژیانی‌ هاوسەرێتی لەلایەن

شتی زۆر بەسوودی تێدایە ... دەست خۆش زۆر بەیم خوێندەوە ... هیوادارم سوودی هەبێت بۆ هەموو ئەندامان ^^

[center]
http://koala41.files.wordpress.com/2008/03/iljimae-2.jpg[/center]
[center][size=16]ㅠ.ㅠ     YaHaLa     ㅠ.ㅠ[/size][/center]
[center]"^^ هــــــــــــه‌ر گۆرانییه‌کی کۆریت ویست لــــێره‌ داوای بکه ^^"‌ [/center]

6

وه‌ڵام: 100 ئامۆژگاری‌ گرنگ بۆ كچان پێش چوونە ناو ژیانی‌ هاوسەرێتی لەلایەن

Xwda padashty baxert  bdatawa barasty  babateky ba swda dst xosh

تۆ دڵی منی،،،، بیرو هەستی منی ,,,,,
تۆ گیانی منی،، تۆ سەروەری منی ،،،،
      ****لە نێو دڵی منی****
http://webchinupload.com/files/w4kurd8a566fd4ec.jpeg

7

وه‌ڵام: 100 ئامۆژگاری‌ گرنگ بۆ كچان پێش چوونە ناو ژیانی‌ هاوسەرێتی لەلایەن

hhhhhhhh wala zor swdehaya zawaji6 hamui massulyata qwrbasarm
dastxo6bet barezgyan baraste babateki zarwra bo hamukasek bixwenetawa dwbara dastxo6

8

وه‌ڵام: 100 ئامۆژگاری‌ گرنگ بۆ كچان پێش چوونە ناو ژیانی‌ هاوسەرێتی لەلایەن

جزاك اللة الجنة.....
بةس ئةكةر خالةكانت كةم بكردايةتةوة و فؤنتةكةت كةورة بكرداية باشتر ئةبوو...دةست خؤش ...سةركةوتووبيت

مةروانة خةلكى بة جل و بةركى
بة زؤر وتنى ياخود بيدةنكى
بة عةقل و كردار تاقى كةرةوة
ئةوسا بزانة قورساي و سةنكى

9

وه‌ڵام: 100 ئامۆژگاری‌ گرنگ بۆ كچان پێش چوونە ناو ژیانی‌ هاوسەرێتی لەلایەن

[size=16]

جاکم کرد دەست خۆش

[/size]

[size=16]پیشه‌ی بۆگه‌نجان[/size]
                                               ‌
   http://webchinupload.com/files/zhyan-b92ba3cd5d.gif
[email protected]

10

وه‌ڵام: 100 ئامۆژگاری‌ گرنگ بۆ كچان پێش چوونە ناو ژیانی‌ هاوسەرێتی لەلایەن

dast xosh sarkawtn bo barezt..... bardawam ba

11

وه‌ڵام: 100 ئامۆژگاری‌ گرنگ بۆ كچان پێش چوونە ناو ژیانی‌ هاوسەرێتی لەلایەن

دةستت خؤش بى بة راستى شتى زؤر جوانت نووسيوة وةكو لة سةرةروة ووترا زؤربةى خالةكان هاوبةشة لة نيوان زن و ميرد .

12

وه‌ڵام: 100 ئامۆژگاری‌ گرنگ بۆ كچان پێش چوونە ناو ژیانی‌ هاوسەرێتی لەلایەن

dast xosh bet bo babatakat barasty babateky baswda ba hiway sarkawtn bo to

13

وه‌ڵام: 100 ئامۆژگاری‌ گرنگ بۆ كچان پێش چوونە ناو ژیانی‌ هاوسەرێتی لەلایەن

ده سخوش سه ركه وتوبيت