1

بابه‌ت: جه ند به ند و قسه ى جوان له سه ر (ئافره تان)

(*)میوە لە داری باش و، كچ لە دایكی باش هەڵبژێرە
« چینی »
(*) دایك ببینە و دوێتە بخوازە .
« كوردی »
(*) ئەوەی بە تەمای كچە بێت ، دەبێت قسەی خۆش بۆ دایكی بكات .
« نەرویجی »
(*) بڕوانە دایك ، پێش خوازبێنی كردنی كچەكەی .
« ئەمەریكی »
(*) هەموو كچێك جوانە ، ئەی ئەو ژنە خراپانە لە كوێوە دێن .
« ئوسكۆتلەندی »
(*) دایك چۆن بێت ، كچیش وا دەبێت .
« نەرویجی »
(*)كچ میوانی باوانە .
« كوردی »
(*) كچ خاڵ لە دەموچاویدا نەبێ ، وەك ئاسمانێكی بێ ئەستێرەیە .
« سویدی »
(*) كچی جوان ، جیازەكەی دەموچاوێتی .
« ئەڵمانی »
(*) چاودێری كردنی كچی گەنج ، ئاسان نییە .
« دانیماركی »
(*) كچان وەكو پەروانە وان ، بە دەوری رووناكیدا هەڵدەپەڕن .
« نەرویجی »
(*) جوانی كچ لە قژەكەی دایە .
« كوردی »
(*) ئەگەر كچێكت لێ هەڵكەوت و، زانیت شۆربای خۆش لێدەنێت، لێی مەوەستە و خوازبێنی بكە .
« فەرەنسی »
(*) كچێك لە هەڕەتی شووكردندا شووی نەكردووبێ ، باڵێكی شكاوە .
« چینی »
(*) مەرج نییە هەردەم جوانترین كچ ، باشترین ژنی لێدەرچێت .
« سویدی »
(*) كچێكی باش ، ژنێكی باشی لێدەردەچێت .
« نەرویجی »
(*) بووكی جوان، بەروبوخچەی كەمتری دەوێ .
« فینلەندی »
(*) بووكێ نازت ، بەقەی جیازت .
« كوردی »
(*) هەمووان كچی باشیان هەیە ، بەڵام كەسیان بووكی باشیان نییە .
« نەرویجی »
(*) كج قەڵایە ناگیرێ .
« كوردی »
(*) مردنی كچان ، پۆشینە .
« عەرەبی »
(*) ئافرەتیش ئادەمیزادە ، تەنها جوانترە .
« سویدی »
(*) پیاو بەبێ ژن ، وەكو ئینجانەیە بەبێ گوڵ .
« پورتوگالی »
(*) ژن كۆڵەگەی ماڵە .
« كوردی »
(*) ژن بەبێ پیاو ، باخچەیەكە بەبێ شوورە .
« ئەڵمانی »
(*) پیاو بەبێ ژن ، وەكو ماسی یە بەبێ كلك .
« دانیماركی »
(*) ژنی باش ، نەك هەر هاوسەرێكی باشە ، بەڵكو كێوێكی زێڕیشە .
« ئیسپانی »
(*) نیشتمانی ژن ، پیاوەكەیەتی .
« رووسی »
(*) ئافرەت ژیانێكی پێویستە .
« فەرەنسی »
(*) ئەوەی ژنی هەبێ ، گەورەیەكی هەیە .
« ئوسكۆتلەندی »
(*) ژن نەبێت ، ماڵیش نابێت .
« یۆگسلافی »
(*) ژن و ماڵیان وتووە .
« كوردی »
(*)  باشترین سامانی پیاو ، ژنی باش و تەندروستی یە .
« ئینگلیزی »
(*) پیاو خانوو دەكات ، ژنیش هێلانە .
« فارسی »
(*) پشیلە مشكی دەست بكەوێ دەمیاوێنێ، ژن خانووی دەست بكەوێ هەڵهەڵە لێدەدا.
« دانیماركی »
(*) ماڵ بەبێ ژن ، بیری ئاوە بەبێ دەولكە .
« ئوسكۆتلەندی »
(*) سواڵكەر بە ژنەكەی ناڵێ لە كوێ بووی ، پێی دەڵێ چیت هێناوە .
« عەرەبی »
(*) پیاو پارە پەیدا دەكا ، ژنیش پارێزگاری لێدەكا .
« ئیتالی »
(*) دەوارێك بەبێ ژن ، وەكو كەمانێكە بەبێ تار .
« رۆمانی »
(*) ژن بەبێ مێرد ، ئەسپێكە بەبێ لغاو .
« یۆنانی »
(*) ئافرەت و پیاوی ئیشكەر ، سەوداكردنیان زەحمەتە .
« ژاپۆنی »
(*) زێڕ بە ئاگر ، ژن بە زێڕ ، پیاویش بە ژن ، تاقی دەكرێنەوە .
« ئەمەریكی »
(*) ژن بە گوێگرتن و ، پیاویش بە سەیركردن ، سەرسام دەبن .
« فینلەندی »
(*) كە خوا ئافرەتی دروست كرد ، یەكەمین پرۆژەی خۆی پێشكەش كرد .
« سویدی »
(*) هەردەم ژنان ، بە قژەوە جوانن .
« دانیماركی »
(*) ئەسپ لە ماڵە دەوڵەمەند بكڕە ، ژنیش لە ماڵە هەژار بخوازە .
« ئیتالی »
(*) خانمی راستەقینەی ماڵ لە هەمان كاتدا ، كۆیلەیە و خانمیشە .
« بۆسنی »
(*) پێڵاوی پاژنەبەرز ئافرەت دروستی كرد ، نەیویست لە ناوچەوانەوە ماچ بكرێ.
« ئەفریقی »
(*) خواردنەوە و ژن ، پیاو لەڕێ دەردەكەن .
« دانیماركی »
(*) ئافرەت و پارە ، پیاو ون دەكەن .
« فەرەنسی »
(*) ئەوەی ژنێكی باش و شۆربایەكی خۆشی هەبێ ، لەوە زیاتر چیتری ناوێ .
« رووسی »
(*) ئەگەر بە ژن بوترێت لە ئاسمان شاییه، هەڵدەسێ و پەیژەی بۆ بەرزدەكاتەوه .
« عەرەبی »
(*) سەرمایەی ژیان ، ژن و ددانە .
« كوردی »
(*) مێردی باش ، ژنی باش دروست دەكا .
« ئوسكۆتلەندی »
(*) ئافرەت لە زمان و فرمێسكەكانی زیاتر ، هیچ چەكێكی تری نییە .
« ئینگلیزی »
(*) ئافرەت كە نەتوانێت تۆڵە بستێنێتەوە ، دەست بە گریان دەكا .
« پۆڵۆنی »
(*) ئافرەت لە یەك كاتدا، حەفتاوحەوت زمانی هەیە .
« ئیسپانی »
(*) ژنهێنان هیوای هەموو پیاوێكە .
« نەرویجی »
(*) زوو ژنهێنان و زوو لە خەو هەستان ، پیاو لێیان پەشیمان نابێتەوە .
« فینلەندی »
(*) ژن هاوردووەكان خەمیان زۆرە ، بەڵام گەنجان خەمیان زیاترە .
« ژاپۆنی »
(*) هەموو گەنجینەی جیهان ، ناگاتە ، ئافرەتێكی داوین پاك .
« عەرەبی »
(*) سێ چین نابێت تووڕە بكرێن : كاربەدەستی دەوڵەت ، كرێكار ، بێوەژن .
« چینی »
(*) ژن دەوڵەمەندیش بێ ، پیاوی پێویستە .
« ئەلبانی »
(*) هێزی ژن لە زماندایە .
« زنجی »
(*) دەمی ژن ، هەرگیز پشوودانی نییە .
« ئەمەریكی »
(*) زمانی ژن سێ گرێ یە ، بەڵام دەتوانێت پیاوێك بكوژێت كە شەش پێ درێژ بێ .
« ژاپۆنی »
(*) دڕك تیژە ، زمانی ئافرەت تیژترە .
« ئەڵمانی »
(*) زمانی ئافرەت ، چەقۆی دوو دەمە .
« رۆمانی »
(*) ئافرەت قژی درێژە ، بەڵام زمانی درێژترە .
« رووسی »
(*) زمانی ژن خەنجەرە ، هەرگیز ژەنگ ناكات .
« سۆمالی »
(*) وت وتەی ژنان ، كوژ كوژەی پیاوان .
« كوردی »
(*) دوا ئەندام كە لە پیاودا دەمرێ دڵێتی ، لە ژندا زمانێتی .

« چینی »
(*) ژن چوار چەكی هەیە : زمان ، نینۆك ، فرمێسك ، بوورانەوە .
« ئیتالی »
(*) سێ شت تیژن ، دڕك ، توتڕك ، زمانی ژنی دەمەوەر .
« دانیماركی »
(*) ژنان شمشێرەكانیان لە دەمیان دایە .
« ئەڵمانی »
(*) ئافرەت بە رەوشتی ، نەك بە جلوبەرگی .
« عەرەبی »
(*) ئەوەی ژنێكی پارەدار بخوازێ ، گوێ بە تەمەنی نادات .
« نەرویجی »
(*) دنیا لەسێ شتدا كۆبۆتەوە : ئاو ، ئاگر ، ئافرەت . ئاو دەخنكێنێ ، ئاگر دەسووتێنێ ، ئافرەتیش شێتت دەكات .
« توركی »
(*) سێ شت پیاو لە ماڵ دەردەپەڕێنن ، جگەرەكێشان ، باران ، ژنی خراپ .
« لاتینی »
(*) كە چرا لاببرێت ، هەموو ژنان لەیەك دەچن .
« یۆنانی »
(*) لە رۆژی رووناكدا ، زێڕ و كووتاڵ و ژن هەڵبژێرە .
« ئیسپانی »
(*) ئەگەر رازت بە ژنێكی لاڵیش بسپێری ، ئاشكرای دەكا .
« ئینگلیزی »
(*) پیاو بەبێ ژن ، وەكو ئەو پیاوە وایە كە بۆ زستان كڵاوی فەرووداری نەبێت .
« رووسی »
(*) پیاو بەبێ ژن ، سەرگەردان دەبێ .
« كوردی »
(*) پیاو كە ژنی نەهێنابێ ، گلەیی لە چی كا .
« دانیماركی »
(*) سێبەری پیاوێك ، نەك سێبەری دیوارێك .
« عەرەبی »
(*) بۆ هەر جێگایەك بڕۆی ، ژن لەگەڵ خۆتدا بەرە .
« ئیڕلەندی »
(*) پیاو بەبێ ژن ، وەكو خانوویەكی سەرنەگیراوه وایە .
« فینلەندی »
(*) گوێگرتن لە گریانی ژنێكی باش ، باشترە لە پێكەنینی ژنێكی خراپ .
« نەرویجی »
(*) ژن سابوونی پیاوە .
« فەرەنسی »
(*) ژن هەسانی پیاوە .
« كوردی »
(*) لە هەڵبژاردنی ژندا پلەیەك خوارتر هەڵبژێرە ، لە هاوڕێتیدا ‌پلەیەك بەرزتر .
« چینی »
(*) لە پێش ژنهێنان چاوەكانت باش بكەرەوە ، لە دوای ژنهێنان با نیوە كراوە بن .
« ئەمەریكی »
(*) لە پێش ژنهێنان چاوەكانت بكەرەوە ، لە دوای ژنهێنان چاوەكانت بنووقێنە .
« عەرەبی »
(*) سكی دایك باخچەیەكە ، هەموو میوەیەك دەگرێت .
« ئوسكۆتلەندی »
(*) پیاو بەبێ ژن سەرێكی بێ لەشە ، ژنیش بەبێ پیاو لەشێكی بێ سەره .
« ئەڵمانی »

ئاگر ئیبراهیم ناسوتێنێت،
چەقۆ ملی ئیسماعیل نابڕێت،
رووبار موسا ناخنکێنێت،
حووت یونس ناخوات
لەگەل خودا بە ئیتر گوێ بە هیچ مەدە

2

وه‌ڵام: جه ند به ند و قسه ى جوان له سه ر (ئافره تان)

ده ست جؤش هه موويان راستن