1

بابه‌ت: سووان جيه

http://www.radionawxo.org/kurdi/images/stories/winakan/hamarang/0-swan1.png
سوان نەخۆشیەكی‌ جومگەكانی‌ لەشەدا، ڕووی‌ جومگەكە بریندار دەبێت‌‌و ئێسكی‌ دەوروبەر ئەستور دەبن، كاتێك ئەم ئێسكانە دەئاوسێن‌و بریندار دەبن ئیتر دەست بەئازار دەكەن و جوڵانیان گران دەبێت
ئەژنۆ لەهەموو جومگەكانی‌ تر زیاتر تووشی‌ سوان دەبێت، چونكە هەڵگری‌ هەموو لەشە‌و زۆرترین زەبری‌ لەسەرە.

سوان پرۆسەیەكی‌ هێواشەو بەچەندین ساڵ دروست دەبێت، لەسوانی‌ سەختی‌ ئەژنۆدا كڕكڕاگەی‌ نێوان ئێسكەكانی‌ ئەژنۆ هێندە تەنك دەبێتەوە ئیتر ناتوانێت ڕووی‌ ئێسكەكە داپۆشێت‌و ئەو ڕووانە لێك دەخشێن‌و دەخورێن‌و شێوە ئێسكەكە دەگۆڕێت‌و ئێسكەكان لەشوێنی‌ خۆیان دەردەچن‌و ناڕێكی‌ دروستدەبێت.

هۆكارەكانی‌ سوانی‌ ئەژنۆ كامانەن ؟

- تەمەن.

-بۆ ماوەیی‌.

-ڕەگەزی‌ مێ‌ زیاتر تووش دەبێت.
-قەڵەوی.

چۆن دەتوانین سوانی‌ ئەژنۆ چارەسەربكەین ؟

لەسواندا چارەسەری‌ بنەڕەتی‌ نییە، بەڵام هەندێك ڕێوشوێن هەیە بۆ چارەسەركردن:

-ئازارو ناڕەحەتی‌ كەم بكەینەوە.

-ڕەقبوون كەم بكەینەوە.

-برینداربوون‌و زەرەرمەندبوونی‌ جومگەكە كەم بكەینەوە.

-دەرمان وەك پاراسیتۆڵ، دەرمانی‌ دژە هەوكردنی‌ ناسترۆیدی‌ (NSAID) وەك برۆفین. كرێمی‌ كاپسەیسین كە ئازارو ڕەقبوون كەم دەكاتەوە، دەرزی‌ (ستیرۆید) بۆ ناو جومگە یاخود دەرزی‌ (هایەڵ یورۆنان)، چارەسەری‌ سروشتی‌، وەك گەرمی‌ یان ساردی‌ …. ڕاهێنانی‌ بەهێز كردنی‌ چوارینە ماسولكە، بەكارهێنانی‌ گۆچان، دانیشتن‌و نان خواردن‌و نوێژكردن لەسەر كورسی‌، نوستن لەسەر قەرەوێلە‌و بەكارهێنانی‌ كورسی‌ تەوالێت، كەمكردنەوەی‌ كێش.

ئایا نەشتەرگەری‌ كاریگەرە ؟
زۆربەی‌ نەخۆشەكانی‌ سوانی‌ ئەژنۆ پێویستی‌ بە نەشتەرگەری‌ نییە بەڵام كاتێك ئەژنۆ بەسەختی‌ دەسوێت، ئەوا یەكێك لەم نەشتەرگەریانە ئەنجام دەدرێت:

-گۆڕینی‌ تەواوەتی‌ جومگەكە.

-شتنی‌ ناو جومگەكە لەڕێی‌ دووربین ناڤور.

-كڕاندنی‌ ئێسكی‌ ناو جومگەكە‌و لابردنی‌ پارچە كڕ كڕاگە.
-----------------------------------------------------------------

كه سيرته كه م وامه زانه حه زم ليته
250 م ون كردوه و شكم ليته