1

بابه‌ت: فەرمانە گرنگەکانی دۆس


1 . فەرمانی DIR : بەكاردێت بۆ پیشاندانی فۆڵدەر یان درایڤێكی دیاریكراو بەمجۆرە :
DIR/P پیشاندانی فایلەكان بەشێوەی پەرە پەرە
DIR/W پیشاندانی بەشەكانی بەشێوەی ئاسۆیی
DIR/O پیشاندانی هەموو بەشەكان بەرێكی و بە شێوەی ئەبجەدی
DIR/a پیشاندانی هەموو بەشەكان تەنانەت فایلە شاراوەكانیش پیشان دەدات
DIR/s پیشاندانی هەموو بەشەكان ئیتر فایل یان پێرست بێت
DIR/AH تەنها فایلە شاراوەكان پیشان دەدات
DIR/AS تەنها فایلە سیستەمیەكان پیشان دەدات
DIR/AD پیشاندانی هەموو پێرستەكان بەبێ ئەوەی فایلەكان دەربكەون
DIR/AA پیشاندانی تەنها ئەو فایلانەی نیشانەی ئەرشیفكردنیان لەسەرە
2 . فەرمانی CLS : بەكاردێت بۆ پاككردنەوەی شاشەی دۆس
3 . فەرمانی EDIT : دروستكردن و پیشاندان و گۆرانكاری كردن لەسەر فایلە تێكستیەكان ، ئەم كارە لەرێگەی ئیدیتەری تێكستەكانی تایبەت بۆ دۆسەوە ئەنجام دەدرێت
4 . فەرمانی TYPE : بەكاردێت تەنها بۆ كردنەوەی فایلەكان بۆ مەبەستی خوێندنەوەیان
5 . فەرمانی COPY : بۆ كۆپیكردنی فایلێك یان زیاتر لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر
6 . فەرمانی MOVE : بۆ گواستنەوەی فایلەكان لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر
7 . فەرمانی DEL : بۆ سرینەوەی فایلێكی دیاریكراو بەتەواوی بەشەكانی
8 . فەرمانی MD : بۆ درووستكردنی فۆڵدەرێكی نوێ
9 . فەرمانی REN : بۆ ئەوەی سەر لەنوێ ناوی فایل و فۆڵدەرەكان بنێیتەوە
10 . فەرمانی FORMAT : بۆ فۆرماتكردنی بەشەكانی هارد دیسك
11 . فەرمانی TIME : بۆ پیشاندانی كات ، دەتوانیت دەستكاری كاتەكەش بكەیت
12 . فەرمانی DATE : بۆ پیشاندانی رۆژ و مانگ و ساڵ
13 . فەرمانی FDISK : بۆ دابەشكردنی هارد درایڤ
14 . فەرمانی ATTRIB : بۆ شاردنەوەی فایل ، هەروەها دەتوانی بە هۆی ئەم فەرمانەوە وا لەفایلێك بكەی بە هیچ شێوەیەك كەس نەتوانێت دەست كاری بكات
15 . فەرمانی DISKCOMP : بەكاردێت بۆ بەراوردكردن لەنێوان دوو فلۆپی دیسك
16 . فەرمانی PATH : بۆ دۆزینەوەی ئەو شتەی بۆ دەگەرێیت بۆ نموونە تۆ لەناو فۆڵدەری WINDOWS دایت و دەتەوێت ئەو فایلانە ببینیت كە لەناو فۆڵدەری COMPAQ دایە ، تۆ پێویستت بەوە نییە بچیتە سەر WINDOWS پاشان COMPAQ بۆیە لەدوای بەم فەرمانە یەكسەر بەدوای بگەرێ
17 . فەرمانی PROMPT : بۆ گۆرینی ناو لە دۆسدا
18 . فەرمانی SCANDISK : بۆ پشكنین و گەران بەدوای هەڵەكانی درایڤەكان و چاككردنیان
19 . فەرمانی VOL : پیشاندانی زانیاری سەبارەت بە هارد دیسك
20 . فەرمانی DEFPAG : چاككردنەوەی پەرتبوونی سیستەم
21 . فەرمانی VER : بۆ زانینی زانیاری دەربارەی جۆری سیستەمی كۆمپیوتەرەكەت
22 . فەرمانی MEN : وەرگرتنی راپۆرتێكی تەواو لەسەر كاری جۆرەكانی میمۆری كۆمپیوتەر
23 . فەرمانی PRINT : چاپكردنی فایلێكی تێكستی
24 . فەرمانی REGEDIT : بۆ چوونە سەر لیستی ریجیستری ویندۆز
25 . فەرمانی MSIEXEC : بۆ دەركەوتنی كۆپی رایتی ویندۆز
26 . فەرمانی CLEANMGR : كارپێكردنی بەرنامەی پاككردنەوەی درایڤەكان
27 . فەرمانی PACKAGER : كارپێكردنی بەرنامەی تایبەت بەگۆرینی ئایكۆنەكان
28 . فەرمانی SYSEDIT : كردنەوەی ئیدیتەری پێكهاتەی سیستەم
29 . فەرمانی SFC : بۆ گەراندنەوی هەندێك فایلی dII
30 . فەرمانی TASKMAN : بۆ پیشاندانی ئەو بەرنامانەی كە ئێستا كار دەكەن
31 . فەرمانی TEMP : بۆگەیشتن بە فاییلە كاتیەكانی ئەنتەنێت و لابردنیان
32 . فەرمانی FTP : كارپێكردنی پرۆتۆكۆڵی گواستنەوەی فایلەكان
33 . فەرمانی NETSTAT : باری پرۆتۆكۆڵی تۆرەكان واتە TCP/IP پیشان دەدات
34 . فەرمانی CLICONFG : ئامرازی یارمەتیدەر بۆ SQL سێرڤەر
35 . فەرمانی DRWATSON : بەرنامەی دكتۆر واتسۆن بۆ دیاریكردنی هەڵەكانی سیستەم
36 . فەرمانی TELNET : كارپێكردنی بەرنامەی تێل نێت
37 . فەرمانی HELP : بۆوەرگرتنی زانیاری پێویست دەربارەی فەرمانەكانی دۆس
38 . فەرمانی DELTREE : بۆ سرینەوەی فۆلدەرێكی دیاریكراو بەتەواوی بەشەكانی
39 . فەرمانی EXIT : بۆ دەرچوون لە دۆس

چه‌ند زیره‌كبی خوێندكاری مامۆستاكه‌تی