1 (دەستکاری کراوە: revar 2012-07-21 1:43:56 AM)

بابه‌ت: وەرەوە خێراکە خێرا نەما ،،،،،،پەندی پێشینان 125 پەند %100 ڕاستە،،،،،،،

[size=16] ١- قەل بە قەلی وت ڕووت ڕەش بێت
٢- چەم بێ چەقەڵ نابێت
٣- لە هەموو هەورێک باران نابارێت
٤- ئەوەی سمێڵی سوور بێت هەمزاغا نیە
٥- نان ئەو نانەیە ئەمڕۆ لەخوانە
٦- دەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە
٧- گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننەتی قەساب هەڵمەگرە
٨- تا خاوەن ماڵ دزی گرت،دز خاوەن ماڵی گرت
٩- کە زۆر هات قەوارە بەتاڵە
١٠- ماڵ لە خۆی نەبوو میوانیش ڕووی تێکرد
١١- سەری نایەشێت پەڕۆی لێ بەستووە
١٢- کەڵەشێریش نەبێت ڕۆژ ئەبێتەوە
١٣- سەفەرو مەعامەلە سەنگی مەحەکە
١٤- کاری ئەمڕۆ مەخەرە سبەی
١٥- گیا لەسەر بنجی خۆی ئەڕوێتەوە
١٦- بەرد لە جێ ی خۆی سەنگینە
١٧- دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات
١٨- مار ڕقی لە سیرە، سیریش لە بەردەم کونی مار ئەڕوێت
١٩- سەلکی سیری یان قنچکی پیازی
٢٠-هەموو شتێک بە خوێ، خوێش بە مانا
٢١- ماڵی قەڵب سەر با خاوەنێتی
٢٢- ماست نیە بە دەمتەوە دیار بێت
٢٣-چی بچێنیت ئەوە ئەدووریتەوە
٢٤- پارە بدەو مەلا لە مزگەوت دەرکه

٢٥- سەیری دایک بکەو ، دوێتە بخوازه(داڵک بدوێنەو دوێتە بخوازە‌
٢٦- ماسی لە بەحرا سەودا ناکرێت
٢٧- شەل نی یە پێ ی شکاوە
٢٨- قەدری زێڕ لا ی زەڕەنگەرە
٢٩- ئاش لە خەیاڵێک ، ئاشەوان لە خەیاڵێک
٣٠- بە بەردێک دوو چۆلەکەی کوشت
٣١- برسێتی ڕەگی هاری بەدەمەوەیە
٣٢- دار هەڵبڕە سەگی دز دیارە
٣٣-دوو پشکە لەخۆی بەشکە
٣٤- بۆ ڕیش جوو سمێڵیشی دانا
٣٥- مریشک هێلکەی قازی کرد قنگی دڕا
٣٦- بە قەد بەڕەکەی خۆت قاچ ڕاکێشە
٣٧- هەر کەس بە لێفەی خۆی بنوێ
٣٨- کێ خواردوویەتەوەو کێ ی گرتووە
٣٩- بانێکەو دوو هەوا
٤٠- بەڕە لای تەنکیەوە ئەدڕێ
٤١- کونە مشکی لێ بووە بە قەیسەری
٤٢- گەورە ئاو ئەڕێژێ و بچوکیش قاچی تێوەر ئەدات
٤٣- کوێر تا ئەمرێ بەتامای دوو چاوی ساغە
٤٤- کاسەی پڕ ئاشتی ماڵە
٤٥- ئەوەی کە بۆ ***** کەر هەڵ ئەکەوێت بۆ ڕاوکەر هەڵ ناکەوێت
٤٦- نان بۆ نانەوا گۆشت بۆ قەساب
٤٧- لە کاتی ڕاوا نەبێت گووی نایەت
٤٨- بەری ڕۆژ بە بێژنگ ناگیرێت
٤٩- دوو گا لە دۆڵێکا ڕەنگی یەک نەگرن خوی یەک ئەگرن
٥٠- ندی و بدی کورێکیان بوو لە جیاتی ناوک کێریان بڕی
٥١- تف هەڵدە ناو چەوانی خۆت ئەگرێتەوە
٥٢- کای کۆن بەبا مەکە
٥٣- هەتا گوندۆر گوندۆر بوو خزمی مە گەلەک زۆر بوو، گوندۆر هاتە بڕانێ خزمی مە هاتە قڕانێ
٥٤- گۆزەی تازە ئاوی خۆشه
٥٥- ئەو ماستە بێ موو نی یە
٥٦- ئەو باوکەی مەلەوان بوو کوڕەکەی ئاو بردی
٥٧- بەرد تل بده،‌ بێ کار مەبە
٥٨- دۆم بە دانیشتن ماڵی وێرانه
٥٩- کا هی خۆت نەبوو کایێنەکە هی خۆت بوو
٦٠- سەری بێ دەلاک مەتاشه
٦١- مریشک هێلکەش ئەکات و ڕیقنەش ئەکات
٦٢- گۆم تا قووڵ بێت مەلەی خۆشە
٦٣- لە ئاوی خووڕ مەترسە لە ئاوی مەنگ بترسە
٦٤- لە بخۆر مەترسە لە نەخۆر بترسە
٦٥- دەریا بە دەمی سەگ گڵاو نابێت
٦٦- باری کەر دایم قورسه
٦٧- بووکێ لەگەڵ تۆمە خەسوو تێبگە
٦٨- دیوار لەگەڵ تۆمەو پاسار گوێت لێ بێت
٦٩- هەموو کەس لە شەڕواڵی خۆی دا پیاوە
٧٠- کەس بە دۆی خۆی ناڵێت ترشه
٧١- ئەیەوێت ماسی بگرێت و قاچیشی تەڕ نەبێت
٧٢- دەستە چەورەکەی خۆت بە من مەسڕه
٧٣- مردوو لەوە پاکتر ناشۆرێت
٧٤- لە ئاش زۆری پێچووە، لە ڕێگا پەلە پەلیەتی
٧٥- دوای کڵاوی با بردوو مەکەوە
٧٦- ئەو هەویرە ئاو زۆر ئەکێشێت
٧٧- تەشی ڕێس تەشی ڕێس بێت بەکلکی کەریش بێت ئەی ڕێسێت
٧٨- بیانووی تڕ نانی جۆیە
٧٩- بەختی لە هەموو شتێکدا ڕەشە،تەنها لە شووتی دا سپی یە
٨٠- سەری لە بەر هەتاو سپی نەکردووە
٨١- من هەر بە پاڵووت ئەکەم و تۆ هەر ئەبیت بە پاشوو
٨٢- من ئەڵێم نێرە ئەو ئەڵێت بیدۆشە
٨٣- ڕێوی بە کونا نە ئەچوو شتێکیشی بەست بەخۆیەوە
٨٤- کە گوورگ پیر بوو ئەبێت بە مەخسەرەی سەگ
٨٥- ڕێوی لە کونی خۆی هەڵگەڕێتەوە گەڕ ئەبێت
٨٦- کەری دێز حەز بە تۆپینی خۆی و زەرەری ساحێبی ئەکات
٨٧- نان خۆرت بمرێ بەس مشور خۆرت نەمرێ
٨٨- ئەوەی دەتگرێنێت دۆستە، ئەوەی کە پێت پێ ئەکەنێ دوژمنتە
٨٩- لە دە گوێز گوێزێک پووچ ئەبێت
٩٠- کە جام پڕ بوو لێ ی ئەڕژێ
٩١- سەرێکی هەیەو هەزار سەودا
٩٢- لە دەرگای هەر کەسێکت دا لە دەرگات ئەدەنەوە
٩٣- دەنگی دەهۆڵ لە دوور خۆشە
٩٤- ئەگەر مار جارێک پێوەی دایت خوا بیگرێ، ئەگەر بوو بو دوو جار خوا تۆ بگرێت
٩٥- با لە هەر کوێیەکەوە بێت ئەو لەوێ شەن ئەکات
٩٦- لە کانی یەک ئاوت خواردەوە لێڵی مەکە
٩٧- دار بە تەوری وت گەر کلکت لە خۆم نە بوایه توانای بڕینمت نە دەبوو
٩٨- هەردووک جاشی ماکەرێکن
٩٩- ئەوەی بەرز بفڕێت نزم ئەنیشێتەوە
١٠٠- سوار تا نەگلێ نابێت بە سوار
١٠١- قەرز کۆن ئەبێت نافەوتێت
١٠٢- قەرز دوو ماڵ ئاوەدان ئەکاتەوە
١٠٣- ماڵی زیاد سەر ناشکێنێت
١٠٤- قومارچی دۆڕاو نەڵێت بە .......ەوە دڵی ئەتەقێ
١٠٥- ئاشی نەزان خوا ئەیگێڕێت

١٠٦- خوا تا کێو نەبینێت بەفری تێ ناکات

١٠٧- بەردی بچووکیش سەر دەشکێنێ
١٠٨- هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە بەس ناوی گورگ بەدە
١٠٩- بزن هەمیشە قنگی بە دەرەوە بوو کەس ناوی نە دەبرد،مەڕ یەک جار قنگی بەدەر‌ کەوت
کردیان بە چەپڵە
١١٠- چەپڵە بە یەک دەست لێ نادرێت
١١١- ئەوەندە مەڵێ گوێت لێ نەگرن، ئەوەندەش گوێ ڕامەگرە سەرت بێتە ژان

١١٢- مناڵی بچووکیش خەونی گەورە دەبینێت
١١٣- هەر کەس دەچێتە قەبری خۆی
‌١١٤- ماڵی نەخۆری بۆ چەکمە سۆری
١١٥- بزن بۆ شەوێکیش شوێنی خۆی خۆش ئەکات
١١٦- ئەگەر گوڵ نیت دڕکیش مەبە
١١٧- کەچەڵ کە دەرمانکەر بێت دەرمانی سەری خۆی ئەکات
١١٨- ساڵی خۆش لە بەهارەکەیدا دیارە
١١٩- مەستی و ڕاستی
‌١٢٠- قسە یان لە شێت یان لە مناڵ
١٢١- لە برسا بمری لە گەڵتا ئەگری نانت ناداتێ
١٢٢- گۆم تا قووڵ بێت مەلەی خۆشە
١٢٣- بانگی موحەمەد بە ئاشکرا خۆشه
١٢٤- بەرخی نێر بۆ سەر بڕینە
١٢٥- کەرە مەمرە بەهارە کورتانت بۆ دێت لە شارە
[/size]

ئەی خوایە گیان بە ئیمانەوە بم ژیەنەو بە ئیمانەوە بم مرێنە   

الاهم صلي على سيدنا محمد{ص} و على الي سيدنا محمد{ص}
http://net4kurd.info/kleeja/uploads/13001924091.jpg


                                   [size=16][/size]   www.net4kurd.com

2

وه‌ڵام: وەرەوە خێراکە خێرا نەما ،،،،،،پەندی پێشینان 125 پەند %100 ڕاستە،،،،،،،

ده سخۆش .

كه سيرته كه م وامه زانه حه زم ليته
250 م ون كردوه و شكم ليته