1

بابه‌ت: چارەسەری شێرپەنجە دۆزرایەوە ‌

چارەسەری شێرپەنجە دۆزرایەوە ‌:k:

شێرپەنجەی مێشك
گلایوبلاستۆما مۆڵتی فۆڕم جۆرێك لەشێرپەنجەیە كەزۆر بەخێرایی تەواوی مێشك دەگرێتەوەو تەنانەت بەنەشتەرگەریش چارەسەر ناكرێت. پزیشكەكان تائێستا هۆی گەشەی خێرای خانە شێرپەنجەیەكانیان لەم نەخۆشییەدا نەدۆزیوەتەوە. لێكوڵەرەكانی زانكۆی كۆڵۆمبیا لەئەمەریكا بەبلاوكردنەوەی راپۆرتێك لەلێكۆڵینەوەكانی خۆیان لەگۆڤاری نیچێر بەئاماژە كردنیان بۆ دۆزینەوەی دوو جینی تایبەت، هیوایان خواستووە لەزوترین كاتدا چارەسەر بۆ ئەم نەخۆشییە بدۆزرێتەوە. وەك توێژەرەكان باسدەكەن جینەكانی C\EPB و Stat3 لەناو 60%ی تووشبوواندا بە گلایوبلاستۆما موڵتی فرۆم بینراوە. لەوە دەچێت ئەم دوو جینە بەیەكەوە تێبكۆشن ئەو رژێنانەی تری كەپەیوەندیان بەشێرپەنجەی مێشكەوە هەیە چالاك بكەنەوە. ئەو نەخۆشانەی كە لەلێكۆڵینەوەكانی زانكۆی كۆڵمبیا بینراون و هەردوو جینەكەیان تێدا دۆزراوەتەوە، لەماوەی 140 رۆژدا گیانیان لەدەستداوە. ئەمە لەكاتێكدایە كەنیوەی ئەو نەخۆشانەی شێرپەنجەی مێشكیان هەیەو ئەو دوو جینەیان تێدا نەبینراوە، ماوەیەكی زۆرتر ژیاون. ئانتۆنیوئیاوارونە، سەرپەرشتی لێكۆڵەرانی زانكۆی كۆڵۆمبیا دەڵێت: ئێستا كەدوو جینی سەرەكی ئەم شێرپەنجەیە دۆزراوەتەوە دەتوانین بەدوای كۆمەڵە رێگەیەك بۆ كووژاندنەوەیانەوە بین بۆ ئەوەی بەر بەگەشەی شێرپەنجەی مێشك بگرین. لێكۆڵەرەكان توانیان بەلەكارخستنی ئەم دوو جینە لەخانە شێرپەنجەییە مرۆییەكان و تاقیكردنەوەی لەسەر مشكی تەندروست پێش بەگەشەی ئەو بگرن. ئێستاكە لێكۆڵەرانی زانكۆی كۆڵۆمبیا بەدوای دەرمانێكدا دەگەڕێن كە ئەم رژێنانە لەلەشی مرۆڤدا لەكاربخات. دكتۆر ئایاوارونێ دەڵێت: ئەنجامی سەرسووڕهێنەری لێكۆڵینەوەكانی گروپەكەی، دەریانخستووە كەدوو جینی c\EPB و start3 دەبنە هۆی سەرهەڵدانی شێرپەنجەی مێشك، لەبەرئەوەی تائێستا كەس بیری لەوەنەدەكردەووە ئەم دوانە لەسەر هەڵدانی نەخۆشییەكە رۆڵێكی گرنگیان ببێت.
چارەسەری شێرپەنجەی ریخۆڵە
زانایان، دەرمانێكیان دەستنیشان كردووە كەچاوەڕوان دەكرێت هیوایەكی نوێ بێت بۆ ئەو نەخۆشانەی كەشێرپەنجەی ریخۆڵەیان هەیە. ئەم دەرمانە وەرەمەكانی ئەم جۆرە نەخۆشییەی ریخۆڵە، ناسراو بەخانەی بچووك لە 50% مشكەكانی كوشتووەو توانای خانە شێرپەنجەیەكانی بۆ خۆڕاگری بەرامبەر بەچارەسەرە ستانداردەكانی دەرمانی كیمیایی لەكار خستووە. ئێستاكە تیپی زانكۆی ئامپڕیاڵ كولێج-ی لەندەن كە ئەمجۆرە دەرمانە لەسەر ئەو نەخۆشانە تاقیدەكەنەوە كەتووشی جۆرێك لەشێرپەنجەی ریخۆڵەبوون كە نەشتەرگەریی بۆ ناكرێت. شێرپەنجەی ریخۆڵە یەكێك لەكوشەندەترین شێرپەنجەكانەو تەنانەت جۆرێكی كە بەخانەی بچووك ناسراوەو 20%ی پێكهاتەكانی ئەم شێرپەنجەیە بەئاسانی ناناسرێتەوەو تەنیا، 3%ی ئەو نەخۆشانە دەتوانن، 5 ساڵ زۆرتر بژین. ئەم جۆرە شێرپەنجەیە لەزوترین كاتدا بلاودەبێتەوەو بۆیە نەشتەرگەری چارەسەرێكی باش نییە. هۆرمۆنێكی گەشەپێدان بە ناوی (fjf-2) بەڕواڵەت خانەكان لە تومۆرەكەدا زوتر دابەش دەكات و دەبێتە هۆی ئەوەی درەنگتر لەناو بچێت و لەكاتی چارەسەركردنەكەدا بەرەنگاری دەكات. بەلام دەرمانێك بە ناوی (pd13074)پێش بەوەدەگرێت كە (fjf-2) بنووسێت بە خانەكانەكانی شێرپەنجەكەوە. لێكۆڵەران پێیانوایە ئەم دەرمانە بەزوترین كات دەكرێت بە حەب و ئیتر پێویست ناكات كە بەشێوەی دەرزی لەخۆیانی بدەن. ئەم دەرمانە سەرەتا لە ساڵی 1998 بۆ پێشگیری لەپێكهاتنی دەمارە خوێنییەكان لەدەوروبەری توومۆرەكان درووستبوو. دەرمانەكە پێش بەزۆربوونی خانەكان دەگرێت و سیستمی بەرگرییان لەكاردەخات.

چه‌ند زیره‌كبی خوێندكاری مامۆستاكه‌تی

2

وه‌ڵام: چارەسەری شێرپەنجە دۆزرایەوە ‌

ده ست خوش با به تيكي زوورجوانه

I love you
:kiss:

3

وه‌ڵام: چارەسەری شێرپەنجە دۆزرایەوە ‌

سپاس

چه‌ند زیره‌كبی خوێندكاری مامۆستاكه‌تی

4

وه‌ڵام: چارەسەری شێرپەنجە دۆزرایەوە ‌

dastt xosh bet
babateky jwana:k:

boy +girl=love
:first_move:

5

وه‌ڵام: چارەسەری شێرپەنجە دۆزرایەوە ‌

سپاس:k:

چه‌ند زیره‌كبی خوێندكاری مامۆستاكه‌تی