1

بابه‌ت: میوەی كێوی

میوەى كیوى گرنگیەكى تایبەتى هەیە

زانایانى بوارى خۆراكى دەلێن" میوەى كێوى دەولەمەندە بە ڕێژەیەكى زۆرى ڤیتامین "C" ، وە لەهەر 100 گرام لە كێویدا 200 تا 300 ملیگرام ڤیتامینى تێدایە .

زانایان ئاماژە بەوە دەكەن كە كێوى یارمەتى نەهێلانى حالەتى سەرمابوون و هەڵامەت دەدات ، وە چاڵاكى بەرگرى سروشتى لە مرۆڤدا بەهێز دەكات و یارمەتى تووشبووانى نەخۆشى خوێن  دەدات ، لەلایەكى تریشەوە كێوى پارێزگارى لە شپرزەى سوورى خوێن دەكات و یارمەتى كاری هەرس دەدات و ڕێژەى كۆلیسترۆلیش لەناو خوێندا كەم دەكاتەوە .

كێوى میوەیەكە كە یەكەى گەرمى كەم دەبەخشێت بە جەستە ، بەڵام توى كێوى نزیكەى 20 یەكەى گەرمى تێدایە ، ئەمەش سوودێكى گرنگ بەجەستە دەبەخشێت و لە سیستەمى خۆراكیشدا سوودێكى زۆرى هەیەو دەبێتە هۆى كەم كردنەوەى كێشی لەش ، چونكە یارمەتى گەدە دەدات .

شایانى باسە لێكۆلینەوەیەكى تری ئەمریكى كە لە زانكۆى سینسناتى لەسەر 16 كەسی تەمەن 76 ساڵی ئەنجامدراوەو ماوەى 12 هەفتەى خایاند ، تێیدا ئەوەى ئاشكرا بووە  ، كە خواردنەوەى ئاوى توی كێوى ڕۆلێكى گرنگى هەیە لە باشتر كردن و چاڵاككردنى بیرو هەستى مرۆڤ .

هەروەها زانایان دەلێن" ئا ئێستا چارەسەرێك بۆ كێشەى لاوازى بیركردنەوە لە لاى بەساڵاچووانەوە نەدۆزراوتەوە ، بۆیە ئەم لێكۆلینەوەیە بە لێكۆلینەوەیەكى گرنگ دادەنرێت لەم ڕووەوە .

چه‌ند زیره‌كبی خوێندكاری مامۆستاكه‌تی