1 (دەستکاری کراوە: تاڤگە 2011-08-29 6:36:50 PM)

بابه‌ت: خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و لەلایەن تاڤگە ئامادە کراوە.

خەونامە، خەونامەی كوردی، خه ونامه ي كوردي  ،  شيكردنه وه ی خه ون ، شیکردنەوەی خەونەکان

سلاو    هاورێیان   ئە گەر  خەوە کەت  لێرە  شیکردنەوەی  نە بو  لە رێگای  ئەم  *ئمێلەوە *پە یامی خۆت بنێرە *نۆ *باوکی *رەج*
[email protected]   باوکی رەج     **

خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و له لایه ن تاڤگه وه ئاماده کراوه بەشی 1

به شی یه که م



خوای گەورە لە قوڕئانی پیرۆزدا ئەفەرموێ {{وهو الذی یتوفاکم باللیل }}سورەتی الانعام"60"لێرەدا بۆمان دەردەکەوێ کە نووستن جۆرێکە لە جۆرەکانی مردن ، هەروەها زانایان ئەلێن کە ژووری نووستن تاریك و بێ دەنگ دەبێ و پلەی گەرمایی گیانی ئادەمیزاد و ژوورەکە یە ك سان دەبێت و چاو دەنوقێ
دەمارەکا‌نی لەش شل دەبێتەوەو مێشك هێمن دەبێت وحالەتی نووستن روودەدات و لە هە مان کاتیش دا هەستی بزوێنی دەرەوە پەکی دەکەوێ وتەنها هەستی شاراوەی ناوەوە دەست بەکار دەبێ وخەو دەبینێ " خەو بینین جۆراو جۆرە وەك خەوی سەرپێچی و نائاسایی لێرەدا مرۆڤ خەو دەبینێ و خەوەکەی بە پێچەوانەی کاری رۆژانەی ژیانی دەبێت هەروەها خەوی بە دیهاتنی نیاز و مەبەست وەك بلێ ی لە ژیانی ئاسایی دا ناتوانێ کارێك ئەنجام بدات یان جۆرە خواردنێکی تایبەتی بخوات بەڵام لە خەودا ئەتوانێ کارەکەش ئەنجام بدەات و خواردنەکەش بخوات جۆرێکی دیکە ی خەو هه یه خەوی هەستیاری یە یەکێ ئەگەر لێفەکەی بخاته سه ر ده می له خه ودا وا ئه زانێ كه دوژمنه كه ی ئه ی خنكێنێ
هەروەها خەوی کەسانی ئیمان داریش هه یه ئەم جۆرە خەوە مەبەستی ڕون و ئاشکرایە و خەوی خەیاڵ ‌و خەوی ڕاستەقینەش هەیە.
شی کردنەوەێ ئەم هەموو جۆرە خەوە بە پێ ی ئاین و تەمەن دەگۆڕدرێ و هەروەها دەبێ بزاندرێ ئەو کەسەی خەوەکەی بینیوە پیاوە یان ئافرەتە گەنجە یان مندال چونکە کردنەوەی کۆدی خەو پێویستی بەم زانیاریانە هەیە ئەمە کورتە باسێك بوو دەربارەی نووستن و خەو بینین . ئێستاش چەند ووشەیکتان بۆ شی ئەکەمەوە لەوانەی کەزۆر دێتە خەوتان و شی کردنەوەکەش بە گشتی دەبێت .





باوك :: ئەو کەسەی باوکی لە خەودا ببینێ ئەگەر هەژارو ده ست كورت بێت رزق و پاره یه كی زۆری بۆ دێت و ده وڵه مه ند ئه بێت




شێر ::دەسەلات دارێکی زالم و زۆردارە و ترسناکە لەوانەشە مردن بێت چونکە درندەیە ئەگەر نەخۆش لە خەودا شێر بیبینێ چاك ئەبێتەوە ئەگەر یه كێك له خه ودا شێر ببینێ و لێ ی نه ترسێ بەسەر دوژمنەکەی دا زاڵ ئەبیت ئەگەر شێرێك بچێتە مالێك و ئەو مالە نەخۆشی تیا بێت ئەو نەخۆشە ئەمرێ .
له سێداره دان ::رزگار بوونە لەژێر دەستی ولەزیندان ئەوەی قەرزار بێت قەرزەکەی ئەداتەوە لەوانەیە پارەیەکی زۆریشی دەست کەوێت هەروەها نەخۆش چاك ئەبێتەوە لە وانەشە هەڵگەرانەوە بێت لە ئاین ئەو کەسەی لە خەوا سەری بپەڕێندرێ باوك و دایکی ئەمرن .






نوێژكردن :: تەواو بوون و پته و بوونی پەیمانه و هه روه ها بەدی هاتنی خواست و مەبەستە ، ئەو كه سه ی لەسەر دەرگا یان لەسەر جێی نووستن نوێژ بکات ئەمرێ ، بەلام بە گشتی نوێژ كردن له خه ودا ڕزگار بوونه له به ندیخانه و به ده ست هێنانی ڕزق و پاره یه .






سێو :: سێو لە خەودا به مانای مندال دێت ،‌ هەروەها بۆ سوڵتان و پاشا ماڵ و موڵکە بۆ تاجر بازرگانی وتجارەته بۆ جوتیاریش بەرو بومی زەوی كشتوكاڵی یه ، سیوی شیرین ڕزقێكی حه ڵاڵه و سێوی ترش حه رامه ، سێو وه رگرتن له سوڵتان یان پاشا زۆر باشه ئه و كه سه ی له مزگه وت سێوێك بۆن كات ئه وه كچكی خانه دانی ده ست ئه كه وێت و ئه ی خوازێ






جن و جنۆكه :: فێڵ و فێڵ بازی لە کاروباری دونیادا ، ئە گەر جنێکی زاناو تێ گەیشتو ببیندرێ ئەوە جیاوازە ، ئەوەی ببینێ بۆتە جن ئەوكه سه بە هێز دەبێت ئەوەی ببینێ جن لەنزیك مالی دا وەستاوون ئەو کەسە زیانێکی زۆری لێ دەکەوێ ، ئەوەی لە خەودا جن بچێتە ماڵی ئەوە دوژمنانی ئه چنە ماڵی و دزیش دزی لێ ئەكات، ئەو کەسەی قورئانی پیرۆز بخوێنێ بۆ جنەکان یان فێری خوێندنی قۆرئانیان بکات ئەو کەسە لە کۆمەڵگەدا شکۆدار و دەسەڵات دار وپایه به رز دەبێت ، ئەوەی جن بخوازێ ئەو كه سه هاوسەرەکەی ئافرەتێکی باش نابيت
[/size]

2

وه‌ڵام: خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و لەلایەن تاڤگە ئامادە کراوە.

[size=16] خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و له لایه ن تاڤگەوه ئاماده کراوه بەشی2

بەشی دووه م

خەو ئاوێنەیە ئەو ئاوێنەیە وێنەی شاراوەی ناوەوەمان و راستی باری گیانی و دەرونیمان ئەخاتە بەر چاو هەروەها ئەی سەلمێنێ کە گیانمان روحی تێدایەو ئەو روحەش لەبواری ئاین و ژیان دا تیشکی رۆشن کەرەوەی ناوەوەو ئیلهامی لە خوای گەورەوە وەردەگرێت خەو وێنەی رەسەنایەتی و گەوهەری ئادەمیزادە وخزمەتی رەوشت و رەفتاری مرۆڤایەتی ئەکات خەوی راستەقینەو چاک لە تەنگانەدا یارمەتییمان ئەدات و رێگەمان رۆشن ئەکاتەوە و توانای زیاترمان پێ ئەبەخشێ بۆ ئەوەی بتوانین بە چاکی گیروگرفتەکانمان چارەسەر بکەین.




دوای ئەم باسە کورتە دەربارەی خەو بینین چەند ووشەیەکی ترتان بۆ شی ئەکەمەوە هیوا دارم بەدڵتان بێت:-




دەرزی دورمان : دۆزینەوەی هاوسەرە بۆ ئە وانەی بێ هاوسەرن ،ئەو کەسانەی هەژارن دەرزی لە خەوا ببینن پارەیان بۆ دێت ،ئەو کەسەی دەرزی بە دەزووەوە ببینێ کارو باری باشتر ئە بێت، ئەوەی دەرزیەکەی بشکێ کاروباری تێک ئەچێت ، ئەو کەسەی دەرزی بخوات لای ئەو کەسەی حەزی لێ ناکات باسی نهێنیەکانی ئەکات،ئەوەی دەرزیەک بکات بە گیانی یەکێکا ئەوە قسەی ناخۆشی پێ ئەڵێ،ئەوەی جل و بەرگ بۆ خەلکی بدورێ ئەوە ئامۆژگاریان ئەکات ئەگەر بۆ خۆی بدورێ پارەی دەست ئەکەوێ.




مار : مار لە خەودا دوژمنە یان پارەیە یان ئافرەتە یان کوڕە .ئەو کەسەی مار ببینێ و لێ ی نەترسێ ئەو کەسە زۆر ئازاو بەتوانایە ، مار دوژمنێکی پارە دارە چونکە ژە هر لە خەودا پارەیە ، ئەگەر یەکێک لە خەویا ببینێ مار چوەماڵی ئەوە لەلایەن دوژمنەکەیەوە هەڵ ئەخەڵەتێ ئەگەر مارەکە بگرێت و بۆ خۆی بیبات ئەوە زۆر بە ئاسانی پارە لە دوژمنەکەی وەرئەگرێ ، ئەگەر مارەکە بکوژێ بەسەر دوژمنەکەی زاڵ ئەبێت ئەگەر دەستیشی بە خوێن بێت ئەوە دوژمنەکەی ئەمرێ وپارەی بۆ ئەمێنێتەوە ، مار پێوە دان باش نی یە مانای زیان لێکەوتنە ،فڕینی مار سەفەرە ، کوشتنی ماری بچوک مانای کوشتنی کورێکی بچکۆلەیە ، کوشتنی مار بە کۆمەڵ لە بازاردا مانای جەنگ روودەدات ودوژمن سەرئەکەوێت



ترس : لە خەودا هێمنی و ئاسایشە ، هەروەها تۆبە کردنە ،ئەوەی بترسێ ئەوە تۆبە ئەکات ، ئەوەی بترسێ ناودارو پایە بەرز ئەبێت ،ئەوەی چاوەنواڕی ترس بکات ئەوە تووشی شەر ئەبێت ،ئەوکەسەی لە خەویا ببینێ ئەترسێ و یەکێکیش پێی ئەڵێ مەترسە تۆ نامری و ناتوانی بژیت ئەو کەسە کوێر ئەبێت.
میوان : میوان لە خەودا بۆ سک پڕ مژدەی لەدایک بوونی کوڕە ، بۆ خەڵکی تریش مانای دەست کەوتنی پارەیە .
کچ : ئەگەر ئافرەت لە خەویا کچێک ببینێ ئەوە دوژمنەکەی بینیوە ، لەخەودا بینینی کچێکی جوانی نەناسراو مانای مژدەی هەواڵێکی خۆشە ، کچی نەناسراو لەکچی ناسراو باشترە ، بینینی کچێک یان ئافرەتێکی روو گرژ مانای هەواڵێکی ناخۆشە ،بینینی کچی جوان لە خەودامانای خۆشی و کامەرانی وخێر و سەرکەوتنە ،کچی لاواز مانای هەژاری و دەست کورتی یە ، کچ لە خەویا ببێتە پیرێژن مانای ئەوەیە باری ئاینی زۆر باشە ، هەروەها ئەگەر پیرێژن ببێتە کچ مانای ئەوەیە وەک جاران بەهێزو بە توانا ئەبێت .






ڕۆژ :تەواو بوونی شەو و هاتنی رۆژ مانای تەواو بوونی غەم و پەژارەیە ، هەروەها نوێ کردنەوەی جل و بەرگ وهاوسەرو منداڵە هەروەها مانای رزگار بوونی بەندکراو وکردنەوەی دەرگای خێرو خۆشیە .
ڕووباری هەنگوین :مانای قورئانی پیرۆزو زانستە .






دەنگی ناو تەلەفۆن : دەنگەکە لەخەودا چۆن لە تەلەفۆنەوه ‌بۆت هات و بیستت لەژیانیش دا وەک خۆی رووئەدات ،ئەگەر ئاگاداریان کردیتەوە کە کارێکت بەدەستەوەیەو نابێ ئەنجامی بدەیت ئەبێ ئەو کارە ئەنجام نەدەیت ، یان ئەوەی لەخەودا بیستت مژدە بوو ئەوە مژدەیەکت بۆ دێت.
دیاری :لەخەودا دل خۆشی یە هەروەک خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا ئەفەرموێ {{ بل انتم بهدیتکم تفرحون }} سورەتی نمل " 36 " هەروەها دیاری مانای خۆشەویستی یە ، یان خواز بێنی کردنە ، ئەو کەسەی وەک دیاری قاپێ خورمای بدرێتێ کچەکەی شوو ئەکەت  [/size]

3 (دەستکاری کراوە: تاڤگە 2011-08-28 3:35:43 AM)

وه‌ڵام: خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و لەلایەن تاڤگە ئامادە کراوە.

[size=16]  خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و له لایه ن تاڤگە وه ئاماده کراوه بەشی3





به شى سي يه م
فەرمون لەگەڵ چەند ووشەیەکی دیکەی هەڵبژێردراو لە فەرهەنگی خەونامەی کوردی
كه روێشك : کەروێشك لە خەودا ئافرەتە ، ئەوەی کەروێشکێکی دەست کەوێت ئەوە ژن دێنێ ، ئەگەر کەروێشکەکە سەر ببڕێت ئەوە ژنەکەی بۆ نامێنێتەوە ، هەروەها ووتراوە کەروێشك پیاوێکی ترسنۆکە ، یان ئافرەتێکی باش نی یە ، ئەوەی هەندێ گۆشت و پێستی کەروێشکی بدرێتێ لە ئافرەتێکەوە هەندێ پارەو یارمەتی پێ دەگات ، ئەوەی کەروێشکێکی بچکۆلەی نێرە بگرێت کارەساتێکی گەورەی بەسەر دێت





شه یتان : بینینی شەیتان لەخەودا مانای هەڵەکردنە ، لە یەکێ لە پیاو چاکانیان پرسی ووتیان ئایا شەیتان دەنوێ ؟ پیاو چاکەکە لەوەڵام دا پێ کەنی و ووتی ئەگەر شەیتان بنوێت ئەوە بەچاکی دەهەسێینەوە ، هەروەها بینینی شەیتان لەخەودا مانای نوێژ نەکردن وپارە دزین و گوناه کردنە ، هەروەها فێڵ و فێڵ بازی و سحر حەسودی و جیابونەوەی ژن و مێردە ، شەیتان لە خەودا پادشایەکی زۆردارو کافرو بێ ئیمانە ، ئەگەر یەکێك لە خەودا ببینێ بۆتە شەیتان ئەو کەسە کوێر ئەبێ یان چاوی تێك ئەچێت و باش نابینێ یان لە دینەکەی هەڵدەگەرێتەوە یان بە فێڵ و فێڵ بازی و قۆڵ بڕینەوە هەندێ پارەی دەست ئەکەوێ یان ئەتوانێ دوژمنانی هەڵخەڵەتێنێ ، ئەوەی شەیتان بکوژێ ئەوە فێڵ بازێکی وەك شەیتان هەڵدەخەڵەتێنێ .




ناو : ئەگەر یەکێك لەخەودا ناوی گۆڕاو بوە ناوێکی دیکە هەروەك ئەو ناوەی لە خەودا لێیان نا یان بەو ناوەی لەخەودا بانگیان کرد بە پێی ئەوناوە باری ژیانی ئەو کەسە ئەگۆردرێ ، ئەگەر ناوی ببێتە (کامەران ) لە خۆشی دا ئەژێ ئەگەر ببێتە (صالح) دەبێتە پیاوێکی چاك و خوا ناس ئەگەر ببێتە ( چیا ) ئەوە شکۆمەند ئەبێت ئەگەر ببێتە (گوڵزار) لای خەڵکی خۆشەویست ئەبێت ، ئەگەر لەخەودا ناوی ( شەل و کوێر ) بەناوی یەکێکەوە بنوسێ یان بۆ نمونە ئەگەر ناوی ( چالاك ) بێت و بە ناوی (چالاکە شەل بانگی بکەن لە داهاتودا شەل ئەبێت یان بەناوی (چالاکە کوێر) بانگی بکەن لەداهاتودا کوێر ئەبێت ، ئەو کەسەی لە خەودا ناوێکی ناخۆشی لێ ئەنێن ئەو کەسە لە ژیاندا شەرمەزارو عەیبدار ئەبێت یان توشی نەخۆشی ئەبێت ، ناوی خۆش خۆشی و
شادی دێنێ . .‌‌
ب





اینجان : : لە کاتی خۆیی دا دەست کەوتنی خێر و رزقە بە هەوڵێکی کەم ، ئەگەر کاتی خۆی نەبێت باش نی یە ، خواردنی باینجان لە خەودا مانای کین دەربڕین و هەڵخەڵەتاندنە بۆ راوچیش راوێکی چاك و خێرو خۆشی و به ره كه ته .‌ .







ده رگا : دەرگای کراوە دەرگای رزقە ، چۆنیەتی دەرگای ماڵ چۆنیەتی ئافرەت دەردەبڕێ دەرگای دانەخراو یان دەرگای کراوە مانای ئەوەیە ئافرەتەکە ژنەو بە تەمەنیشە ، ئەگەر یەکێك دەرگای ماڵێکی لەئاسن دروست کراوی داخست ئەو کەسە ژن دێنێ ئەگەر ئافرەتیش بوو شووئەکات ، تێكچونی دەرگا مانای تێك چونی باری ژیانی خاوەن خانوەکەیە ، دەرچونی دەرگا لە جێێ خۆی یان سووتان یان شکانی کارەساتە ، دەرگای بچووك لە ناوەراستی دەرگای گەورەدا ببیندرێ باش نی یە چونکە دەبێتە هۆی بڵاوبونەوەی نهێنی ئەو ماڵە ، دەرگای نوێ و پتەو جوان زۆر باشە و باری دانیشتوانی ماڵەکە دەردەبڕێ ، بازدانی شێر لەسەر دەرگای ماڵ مانای ئەوەیە چەند پیاوێکی بەدکار چاویان لە ئافرەتی ئەو ماڵەیە ، ئەو کەسەی بگەڕێ و دەرگای ماڵیان نەدۆزێتەوە ئە وە لە دونیادا سەری لێ شێواوه ، ئەوەی دەرگای زۆری لە بەردەم دا بکرێتەوە کارو باری لە ژیان دا چاك ئەبێت دەرچون لە ژوورێکی تەسك و تاریك بە رێگەی دەرگایەکەوە بۆ گۆرەپانێکی سەوزو فرەوان مانای رزق و خۆشی و کامەرانی یە چونە ژوورەوە لە دەرگایەکی نەناسراو سەرکەوتنە بەسەر دوژمن ، ئەگەر یەکێك لە دەرگایەکەوە دەرچێت و سروشتێکی زۆر جوان ببینێ ئە و کەسە ئەمرێ و ئەچێتە بەهەشت ئەگەرلە دەرگاکە دەرچو بۆگەنی و تاریکی و ئاگرو دوکەڵی بینی
ئه و كه سه جێ ی دۆزه خه






پاقله : : پاقلەی تەڕ خەمە ،پاقلەی ووشك پارەو خۆشی یە ، پاقلەی سەوز رزق و جل و بەرگ و پاك و خاوێنیە







گریان : ئەگەر گریان رەش پۆشی ولەخۆدانی لەگەڵ دا بێت مانای خەم وخەفەتە ، ئەگەر یەکێك لە ترسی خوا یان بە هۆی خوێندنی قورئانی پیرۆز یان بە هۆی پەشیمانی لەکردەوەیەكی ناڕەوا بگریەت ئەوە مانای خۆشی و شادی یە و هەروەها مانای باران بارین و تەمەن درێژی وخوا پەرستنه.‌ .





سامان : بۆ هەژار تێك چوونی باری ژیانە ،هەروەها هاوسەرو کردەوەی چاکە ، سامان بۆ نەخۆش گۆڕە کەیەتی .





قه سپ : لە خەودا رزقە ، خواردنی قەسپ لە خەودا مانای دەست کەوتنی پارەی حەڵاڵە وئەو رزق و پارەیەش کاتی یە و بەردەوام نابێت. . [/size]

4 (دەستکاری کراوە: تاڤگە 2011-08-28 3:34:46 AM)

وه‌ڵام: خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و لەلایەن تاڤگە ئامادە کراوە.

[size=16]   خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و له لایه ن تاڤگه وه ئاماده کراوه بەشی4



به شی جواره م



ئاوریشم : بینینی ئاوریشم خۆشەویستی یە ، دەسەڵات دار یان پاشا جل و بەرگی ئاوریشم لەبەر کات پایەبەرز ترو گەورەتر ئەبێت ، مردو ئاوریشمی لەسەر بێت لەو دونیایە پایە بەرزە ،ئاوریشمی زەردو سور نەخۆشی یە ، هەروەها کردەوەی چاکی ئەو کەسانە دەردەبڕێ کە شایەستەی ئەوەن بچنە بەهەشت ، یان بگەنە پلەو پایەی سەرۆکایەتی ، ئاوریشم خواستنی ئافرەتێکی بە ئابڕوو بە شەڕەفە ،هەروەها دەروازەی دەرچونە لە غەم و خەفەت وپەژارەوە بەرەو خۆشی و کامەرانی. .




پیاز : خواردنی پیاز باش نی یە ، ئەوەی نەخۆش بێت و لە خەودا ببینێ پیاز ئەخوا ئەمرێ ،تەڕە پیاز هەوڵ و کۆشش و کارکردنە بۆ بە دەست هێنانی قازانج ،تەڕە پیازی زۆر تەندروستی باش و خەم و خەفەت و جیابونەوەیە ، خواردنی پیاز بۆ نەخۆش باشە ، ئە توانین بڵێین پیاز پارەیه .‌ .





هێلكه : هێلکە لە ناو قاپ دا بێت ئەوە ئافرەتە ، ئەوەی ببینێ مریشکەکەی هێلکەی کرد کوڕی ئەبێت ، خواردنی هێلکە بە کاڵی خواردنی پارەی حەرامە یان زینایە یان کارەساتێکی گەورەیە ، ئەو کەسەی ببینێ هێلکەی بەدەستەوەیە هاوسەرەکەی وەك مردوی لێ دێت یان ببینێ هاوسەرەکەی هێلکەی کرد کوڕێکی کافرو بێ ئیمانی ئەبێت ، کڕ کەوتنی مریشك لەسەر هێلکەو لەپاشان دا دەرچونی جوچکە مانای زیندو بونەوەی باس و کردەوەی مردوێکە ،لەوانەشە ئەوەندەی ژمارەی جوچکەکان ئەو ماڵە منداڵیان ببێت ئەو کەسەی ببینێ هێلکەی زۆری هە یە ئەو کەسە دەوڵەمەندە مەترسی ئەوەی لێ ئەکرێت لە رێ لا بدات ، هێلکەی کوڵاو چارەسەر بوونی کاروبارێکی ئاڵۆزاوە و دەست کەوتنی پارەیە و خواردنیشی ژن هێنانەو ژنەکەش دەوڵەمەندە ، ئەو کەسەی هێلکەیەکی بدرێتێ ئەوە کوڕێکی ئەبێت ئەگەر هێلکەکە بشکێ کوڕەکەی ئەمرێ ،ئەوەی تۆکڵی هێلکە بخوات ئەوە کفن دزە ، بەکورتی هێلکە مانای ژن هێنان و منداڵ بون وزێڕو زیو و گۆڕ و کۆکردنەوەی پارەو هاتنەوەی کەس و کاره .‌ .
خۆشی و شادی : لەخەودا گریانە لەوانەشە کۆتایی خەم و خەفەت بێت ،ئەو کەسەی ببینێ دڵخۆشە دڵتەنگ ئەبێت .






ژه هر: : لە خەودا پارەیە ، یەکێك ژەهر بخوات و گیانی بئاوسێ ئەوەندەی ئاوسانەکە پارەی بۆ دێت ، ئەگەر هیچی لێ نەیەت ئەوە خەم و خەفەتە ، ژەهری کوشندە مانای مردنە ، هەروەها ئەوەی ژەهر بخوات غەمبار ئەبێت ، ئەوەی ببینێ ژەهرئەخوات تەمەن درێژ ئەبێت ، ئەوەی ژەهر بداتە خەڵکی تر ئەوە زینا ئەکات . .
منداڵی ساوا : :خەم و خەفەت و ماندو بوونە لە پەروەردە کردنی منداڵ ، هەڵگرتنی منداڵێکی ساوا زۆر باشە و ئەو کەسەی هەڵی ئەگرێ ئەگەر لەزیندان بێت بەڕەڵڵا ئەکرێت یان هەژار بێت دەوڵەمەند ئەبێت ،لە دایك بوونی منداڵ لە دەمەوە مانای مردنە






بوك و زاوا : :بینینی بوك و زاوا بە رازاوەیی خۆشی و شادی یە ، ئەوەی ببینێ زاوایەو بوکەکەشی دیار نی یە ناویشی نی یە و ناسراویش نی یه ئەو کەسە ئەمرێ یان یەکێك ئەکوژێ ، ئەگەر بوکەکەشی بینی ئەوە بە پێی جوانی بوکەکەو مانای ناوی دەرگای رزقی لێ ئە کرێتەوه







باڵا : کور ت بونەوەی باڵای بەرز لە خەودا باش نی یە ، باڵای بەرز لە خەودا فیتنەو دوو ڕووی یە ، باڵا لە ڕادەی ئاسایی زیاتر بەرزبێتەوە و بگاتە ئاسمان یان زۆر کورت بێتەوەو ئاسایی نە بێت مانای مردنە ، کورت بونەوەی باڵا مانای لاچونە لە پلەو پایه ، باڵای بەرزی ئاسای مانای بەدی هاتنی نیازو مەبەسته .






دان كه وتن : : دان کەوتن لە خەودا تەمەن درێژی یە ،ئەگەریەکێك لە خەودا بینی هەمو دانەکانی کەوت ئەو کەسە زۆر ئەژێ و تەمەن درێژ ئەبێت ،ئەگەر هەمو دانەکانی کەوت نەیانی بینیەوە نزیکترین کەس و کاری پێش خۆی ئەمرن یان نەخۆش ئەکەون، یەکێك ببینێ دانەکانی سەرەوەی کەوتە ناودەستی ئەوە پارەی بۆ دێ ، ئەگەر ببینێ کەوتە باوەشی ئەوە کوڕیان ئەبێ ، ئەگەر بکەوێتە سەر زەوی ئەوە کارەساتی مردنه ،ئەوەی قەرزار بێت لە خەودا دانی بکەوێت قەرزەکەی ئەداتەوە ، کەوتنی دانەکانی خوارەوە غەم و پەژارە و ئازارە ،کەوتنی هەموو دانەکان مانای مردنی هەموو ئەو کەسانەیە کە لەو ماڵەدا دەژێن ،ئەگەر یەکێك دانەکانی کەوت و خۆی هەڵیانی گرتەوە ،مانای ئەوەیە منداڵەکانی ئەمرن ،ئەوەی دانی بکەوێت و نانی پێ نەخورێ ئەوە دەست کورت و هەژار ئەبێت ،دان خزم و کەس و کارمانە دانەکانی سەرەوە پیاوەکانن لە خزم و کەس و کاری باوك دانەکانی خوارەوەش ئافرەتانن لە خزم و کەس و کاری دایك ، هەر دانێك یە کێکە لە کەس وکارمان ،بە کورتی دان تەمەن درێژی و مردن وپارەو ژیان و نهێنی دەردەبڕێ ،دان جولانەوە نەخۆشی یە ،دانی دروستکراو لە زێڕ باشە بەڵام لەوانەشە ماڵ سوتان بێت ،دانی دروستکراو لە زیو زیان و زەرەرە ، درێژ بوونی دان مانای شەڕ و ناکۆکی و ئاژاوەی ناو ماڵه .‌ .
[/size]      سوپاس   هیوادارم  کەس سرنج  نە نوسیت  تا هەموو یدا دە بە زێنم  سوپاس تاندەکەم                    

5

وه‌ڵام: خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و لەلایەن تاڤگە ئامادە کراوە.

[size=16]خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و له لایه ن تاڤگه وه ئاماده کراوه بەشی5


بەشی پێنجه م‌




لانك : کڕینی لانك یان نوستن لەناو لانك خێرو خۆشی یە و چاکە کردنە هەر وەك خوای گەورە لە قوڕئانی پیرۆزدا ئەفەرموێ {{ ومن عمل صالحا فلانفسهم یمهدون}} سورەتی روم / 44 ، هەروەها لانك بۆ پیاوان غەم و خەفەت و زیندانە و بۆ کوڕی گەنجیش هاوسەرە و بۆ ئافرەتیش کوڕە لەوانەشە گریان و غەم و پەژارەو جێ ی گۆرانی ووتن و سەما و خۆشی بێت ، هەندێ جاریش بە مانای دارە مەیت دێت







تەزبیح : بینینی تەزبیح لە خەودا مانای ئافرەتێکی چاکە یان ژیانێکی حەڵاڵە یان سەربازی سود بەخشە بۆ خاوەنی تەزبیحەکەو ئەوەی بە دەستیوەیەتی .




مژیین : یەکێك لە خەودا ببینێ یەکێك ئەی مژێ ئەوە پارەی لێ وەرئەگرێ ، ئەگەر سینگی بمژێ پارە لەژنەکەی وەر ئەگرێ ، ئەگەر لوتی بمژێ پارە لە گیرفانی دەرئەکات یان رانی بمژێ پارە لە عەشرەتەکەی وەر ئەگرێ .




صابون : لە خەودا پارەیە ، ئەگەر نەخۆش لە خەودا بە سابون جل و بەرگی بشوات چاك ئەبێتەوە ، ئەوەی سابون لە خەودا ببینێ ئەگەر قەرزار بێت قەرزەکەی ئەداتەوە ، ئەگەر دڵ تەنگ بێت لە دڵ تەنگیەکەی دەردەچێ و دڵ خۆش و کامەران ئەبێت ،سابون چڵك لا ئەبات و چڵکیش غەم و خەفەتە .





کلیل : کلیل لە خەودا رزق و یارمەتی و کردنەوەی دەرگای زانستە ، یان منداڵە یان سیخۆر (جاسوس) ،خوای گەورە لە قوڕئانی پیرۆزدا ئە فەرموێ {{نصر من اللە و فتح قریب }} سورەتی الصف /13 ، واتا بە یارمەتی خوا سەرکەوتن و کردنەوە نزیکە ،ئەو کەسەی کلیلێکی بێ دانی بەدەستەوە بێت زوڵم لە منداڵی هەتیو یان بێ باوك و دایك ئەکات ،کلیلی بەهەشت دەوڵەمەند بوونە لە بواری ئابوری وزانست دا ، هەروەها کلیل قەبول بوونی دوعاو پاڕانەوەیە لای خوای گەورە ، لەوانەشە کلیل چوونە حەج بێت ،کلیلی ئاسن پیاوێکی بە هێزو توانایە ، ئەو کەسەی لە خەودا بێ کلیل دەرگایەك یان قفلێك بکاتەوە بەسەر دوژمنەکەیدا زاڵ ئەبێت ، ئەگەر بە کلیل بیکاتەوە ئەوەی لە دڵیەتی و ئەیەوێ بە یارمەتی خوای گەورە بۆی بەدی دێت ، ئەو کەسەی نەتوانێ دەرگایەك بکاتەوە ئیش و کارەکەی ئاڵۆزترو زەحمەت تر ئەبێت ، هەندێ جاریش کلیل تەرمە و کونی قفڵەکە یان دەرگاکەش گۆڕ.



ئاشت بوونەوە : لە خەودا دوژمنایەتی یە ، ئەو کەسەی لە خەودا لەگەڵ دوژمنەکەی ئاشت بێتەوە ئەوە زیاتر دوژمنایەتی لەگەڵ دا دەکات ، هەروەها ئامۆژگاری کردنی یەکێکە کە لە رێ لای داوە و داوای لێ ئەکرێت بگەڕێتەوە سەر ڕێ ی ڕاست
پەیمانی شەڕ نە کردن : هەسانەوەو خۆشی و کامەرانی و ئاسایش وچاك بونەوەی نەخۆش و دەست کەوتی رزقی حەڵاڵ و پارە و ئەنجام دانی کردەوەی چاکە ، هەروەها بۆ کوڕی گەنج ژن هێنانە و بۆ کچی گەنچ شوکردنە .
وێنە گر : شعر و زانست و ئەندازیاری و دانای یە ، هەروەها مەی خواردنەوەو گوناه و درۆ کردنە لەگەڵ خوای گەورە و چونە ناو کاری مەترسی داره . شەپۆڵ : توندو تیژی و ژان و ئازارە ، خوای گەورە لە قوڕئانی پیرۆزدا ئە فەرموێ {{ واذا غشیهم موج کالظلل دعوا اللە مخلصین لە الدین }}سورەتی لقمان/32 واتا کە ئەکەونە ناو شەپۆڵەوه ‌بە دڵێکی پاك لە خوای گەورە ئەپاڕێنەوە ، هەروەها شەپۆڵ مەترسی خنکانی بە دواوەیە هەر وەك خوای گەورە لە ئایەتێکی تری قوڕئانی پیرۆزدا ئەفەرموێ {{وحال بینهما الموج فکان من المغرقین }} سورەتی هود /43 ،واتا شەپۆڵ سەرو بنیانی کردو خنکاندیانی ، لەم دوو ئایەتە دەردەکەوێ کە بینینی شەپۆڵ لە خەودا باش نی یە .
قوڕگ : ئەگەر یەکێك لە خەودا ببینێ مووێك یان دەزوێك لە قوڕگی دێتە دەرەوە نە پچڕێت و بن بڕیش نەبێت هەر بەردەوام بێت ئەو کەسە تەمەن درێژ ئەبێت یان شەڕو ناکۆکی لەگەڵ سەرۆکەکەی بەردەوام ئەبێت ،ئەگەر شالیار واتا وەزیر بێت باری زانستی پتەوتر ئەبێت .





برنج : برنجی کاڵ پارەیەو بە هیلاکی و بە خەفەت و بە زۆر کۆکراوەتەوە ، برنجی کوڵاویش قازانجه
ووشەی ئۆف : ووشەیەکی نارەزایی دەربڕینە ، ئەوەی لەخەودا بڵێ ئۆف ئەو کەسە سوودی بۆ باوك و دایکی نابێت ،خوای گەورە لە قوڕئانی پیرۆزدا ئەفەرموێ {{ولا تقل لهما اف ولا تنهرهما }} سورەتی الاسراء / 23 .
شێت بوون : لە خەودا سەربەرزی وشکۆمەندی ودەوڵەمەندی و خۆشی و کامەرانی یە ، ئەگەر لەخەودا بەهۆی دەست لێ وەشانەوە تێك چێت ئەوە پارە بە فایز ئەداتە خەڵکی ، هەروەها شێت بوون مانای چوونە بەهەشتە یان دەسکەوتی پارەیەو زوو خەرج ئەکرێت ، شێت بوونی منداڵ دەوڵەمەند بوونی باوکی یەتی ، شێت بوونی ئافرەت ساڵێکی خۆش و بە بەرەکەتە .







مردن : گەڕاندنەوەی ئامانەتە یان چاك بوونەوەی نەخۆشە یان رزگار بوونە لە زیندان یان گەڕانەوەی کەسێکی دوورە ، هەروەها مردن لە خەودا ئەگەر گریانی لە گەڵ دا بێت و ناشتنی لە گەڵ دا نەبێت کەم و کوری و خراپەکاریە لە ئایین و پلە و پایە ی بەرزی دونیایە ، مردنی بێ گریان و بێ ناشتن و بێ تەرم ڕووخانی خانوە یان چاو کوێر بوونە یان تەمەن درێژی یە ،هەروەها مردن لە خەودا سەفەرە یان دەست کورتی یه یان ژن هێنانە چوونکە مردو وەك زاوا دەشۆردرێ و بۆنی خۆش دەکرێت ، ئەوەی بمرێ وتەرمەکەی لەسەر شان هە ڵگیرێ و بەڵام نەخرێتە ژێر خاکەوە ئەو کەسە بەسەر دوژمنانی زاڵ ئەبێت مردن و زیندو بونەوه لە خەودا دەوڵەمەند بوونە یان تۆبە کردنە ، مردوێك لە خەودا بڵێ من نە مردووم ئەو مردوە پلەو پایەی شەهیدی هەیە ، ئەگەر مردوو نەخۆش بێت خوی بەرپرسیارە لە کردەوەکانی ، مردوەکان لە گۆڕەکانیان دەرچن نان و خواردنی خەڵکی بخۆن گرانی ئەبێت ، مردو لە خەودا هەر چی بڵێ ڕاسته ، ئەگەر مردو پێ بکەنێ لەو دونیایە کاروباری باشە ،ئەتوانین بڵێین مردن پەشیمان بوونەوەیە لە گوناهێکی گەورە ، ئەوەی ببینێ لە خەودا مردوەو جل وبەرگی لەبەر نی یە هەژارو دەست کورت ئەبێت ،مردو لەسەر فەرش و مافور بێت کاروباری دونیای باشە ، مردنی کوڕ لە خەودا ڕزگار بوونە لە دوژمن ، ئەگەر یەکێك لە خەودا ببینێ مردو ناشترا ئەو کەسە ئەگەر لە زیندان دا بێت بەرەڵڵا ئەکرێت ، ئەگەر هاوسەری نەبێت ئەوە ژن دێنێ کچیش بێت شوو ئەکات ، نەخۆش لە خەودا ببینێ ژنی هێناوە ئەوە ئەمرێ ،مردن بۆ ئەو کەسانە باشە کە ئەترسن یان دڵ تەنگن ، مردنی برا مانای مردنی دوژمنە ، ئەو کەسەی ببینێ چەن مردوێێکی لە گەڵە ئەوە چەند کەسێکی دوو ڕووی لە گەڵە ،هاوڕێیەتی کردنی مردو سەفەرێکی دوورو درێژە ،ئەو کەسەی خۆی لەسەر تەختی مردو شۆرین ببینێ لە خەفەت و قەرز رزگاری ئەبێت ،ئەگەر مردو لەخەودا زیندو ببێتەوە باسی ئەو مردوە ئەکرێت ، دڵ تەنگی و دڵ خۆشی و ڕووخۆشی مردو باری ئەو دونیایەی تری دەردەبڕێ ،مردو دەم و چاوی ڕەش بێت ئەو مردوە بە کافری مردوە ، ئەگەر یەکێك مردوێك زیندو بکاتەوە ئەوە گاورێك یان جولەکەیەك ئەکاتە موسڵمان ،مردو چیت بداتێ باشەه چیشت لێ وەر گرێ خەراپە ، ماچ کردنی مردوێکی ناسراو دەست کەوتی پارەیە ، ئەگەر نەخۆشێك مردوێك ماچ کات ئەمرێ ،مردو لە زیندو بدات مانای ئەوەیە زیندوەکە لە دونیادا کردەوەی خەراپ و ناپەسەندی زۆرە ، یەکێك ببینێ مردو لێ ی ئەدا سەفەر ئەکات و بە خۆشی ئەگەڕێتەوە ، نوستنی مردو هەسانەوەیەتی لەو دونیایە ، نوستنی زیندو لەگەڵ مردو تەمەن درێژیە بۆ زیندوەکە ، دەرچونی مردو لەگۆڕەکانیان مانای بەڕەڵڵا کردنی زیندانیەکانە ،مردنی باوك و دایك لەخەودا دەست کورتی و هەژاری یە ، مردنی کت وپڕ دەوڵەمەند بوونی هەژارە ، نوێژ کردن لەسەر مردو کردەوەی ناڕەواو ناهەقە ،خنکانی مردو لەناو دەریا مانای خنکانیەتی لە ناو گوناهەکانی دا[/size]

6

وه‌ڵام: خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و لەلایەن تاڤگە ئامادە کراوە.

[size=16]  خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و له لایه ن تاڤگە وه ئاماده کراوه بەشی6



بەشی شەشەم



مشك : مشك لەخەودا ئافرەتێکی ڕەوشت خراپە ، یان ئافرەتێکی نەفرەت لێ کراوی جولەکەیە ، یان پیاوێکی جولەکەیە یان دزە ، مشکی زۆر رزقە ئەوەی لە خەودا ببینێ مشکێکی زۆر لە ماڵیدایە رزقی فرەوانترئەبێت ،ئەگەر مشك لە ماڵی دەرچێت رزقی کەم ئەبێ ،ئەوکەسەی ببێتە خاوەن مشکێك خزمەت کارێکی ئەبێ ،مشکی ڕەش و سپێ مانای شەو و ڕۆژە ، مشك ئەگەر ڕەنگیان وەك یەك بێت ئافرەتن ،هات و چۆی مشکی ڕەش و سپی تەمەن درێژیە سپی ڕۆژەو ڕەشیش شەوە ، هەروەها ووتراوە مشك کەس و کارو منداڵی ناو ماڵن ، ئەو کەسەی لە خەودا مشکێ بکوژێ بەسەر ئافرەتێکی خراپە کار زاڵ ئەبێت ، ئەوکەسەی بە تیر یان بە بەرد لە مشکێك بدات ئافرەتیکێ خراپە کار بە نهێنی هەڵدەخەڵەتێنێ ، بینینی مشکی زۆر لە جێیەکی لار یان لە ناو بیرێك مانای تەمەن کورتی یە ، ئەو کەسەی مشکی زۆر لە ماڵی دا ببینێ چەند ئافرەتێك ئەچنە ماڵی و ئەو ئافرەتانە بێ سوودن ، وەرگرتنی پێستی مشك پارەیەکی کەمە لە ئافرەتێکی خراپەکار






میوه : لە خەودا ژن هێنانە یان شوو کردنە ، وەك خوای گەورە لەقوڕئانی پیرۆزدا ئەفەرموێ {{ ان اصحاب الجنة الیوم فی شغل فاکهون. هم وازواجهم فی ظلال علی الارائك متکئون }} سورەتی یس// 55 و 56 ، میوەی تەڕ ڕزقێکی کاتی یە چونکە زوو تێك ئەچێت ، میوەی ووشك رزقێکی زۆر و هەمیشەی یە ، میوە بۆ هەژار دەوڵەمەند بونە و بۆ دەوڵەمەندیش پارەی زیاترە ، ئەوکەسەی ببینێ میوە فڕێ ئەدرێتە سەری ئەو کەسە بە خێر خوازئەناسرێ و بە ناو بانگ ئەبێت



خەڵوز : لە خەودا پیاوێکی ترسناکە ، هەروەها ووتراوە پارەی حەرامە ،یان رزقێکە لە سولتانەوەیە ،ئەو کەسەی ببینێ خەڵوز ئاگری گرت ئەو کەسە لەلایەن سولتان یان کاربەدەستەوە تاقی کراوەتەوە و زوڵمیشی لێ کراوە و بەزۆر پارەی لێ سەندراوە ، خەڵوز لە زستان پارەیە ئەو کەسەی خزمەت کارێکی ڕەش پێستی بدرێتێ ئەوە چەند کیسەیەك خەڵوزی بۆ دێت ، ئەو شتەی لە ناو ئاگر بسوتێ بینینی باش نی یە .



تەڵە : پیاوێکی کەم ئیمان و دەست بڕو فێڵ بازە ، ئەو کەسەی تەڵە بۆ چۆلەگەیەك دانێتەوە پیاوێکی گەورە هەڵئەخەڵەتێنێ ، ئەگەر ئافرەت لە خەودا بینی تەڵە دائەنێتەوە کە باڵندەیەك ئەگرێ باڵندەکە یەك سەر ئەفڕێ ،ئەو ئافرەتە حەز ئەکات لە مێردەکەی منداڵی بێت بەڵام منداڵەکە لە ناو سگی نا چەسپێ ودروست نابێ .



چەك : لە خەودا سەرکەوتنە ، یان لاچونی نەخۆشی یە ، ئەگەر یەکێك لە ناو خەڵکێکی زۆری بێ چەك دا چەکی هەڵگرتبێ ئەو کەسە بە گوێرەی چۆنیەتی جۆری چەکەکە ئەبێتە سەرۆکی ئەو خەڵکە ، ئەگەر بینی خەڵکی تەماشای ئەکەن و ئەویش چەکی هەڵگرتوە ئەو خەڵکە حەسودی پێ ئەبەن ، ئەگەر خەڵکەکە هەموویان پیرو بە تەمەن بوون ئەوانە دۆست و هاورێن ،ئەگەر گەنج بوون ئەوانە دوژمنن ، ئەوەی ببینێ چەکی هەڵگرتوەو ئەتوانێ بەکاریشی بێنێ نیازو مەبەستی بەدی دێت ،چەك بۆ نەخۆش مردنە ، لەوانەیە چاك سازی ئایین بێت ،ئەگەر ترسی لەگەڵ بێت بۆ نەخۆش چاك بونەوەیە ،ئەگەر سەفەری کردبێت بە سەلامەتی ئە‌گەڕێتەوه .



شەکر : شەکر لەخەودا خۆشی و شادی و چاك بوونەوەی نەخۆش و نەمانی خەم و خەفەت و بە دی هاتنی هیواو ئامانجە ، ئەگەر ئافرەتیش بێت ئافرەتێکی خانەدانە ، ئەگەر کوڕیش بێت ئەو کوڕە زیرەك و داناو زانیارەو بەشداری لە بەهرەو هونەری خەڵکی دیکە دەکات ، ئەگەر پارەش بێت پارەیەکی حەڵاڵە ، شەکر لە خەودا پارەیە ، شەکری زۆر ئاژاوەیە ، شەکر فرۆشتن



باش نی یە . ماسی : ئەگەر ژمارەی بزانی ئەوە ئافرەتە ، ئەگەر ژمارەی نەزانی ئەوە پارەو دەست کەوتە ، نەهەنگ وەزیری پاشایە چونکە دەریا پاشایە و ماسیش سەربازی پاشایە ، گرتنی ماسی یەکی گەورە خێرو بەرەکەتە ، ئەو ماسی یەی تۆکڵەکەی نەرمە بۆ ئەوکەسانه باشە کە ئەیانەوێ خەڵکی هەڵ خەڵتێنن ، ماسی باشە بۆ ئەو کەسانەی نیازی ژن هێنانیان هەیە ، ماسی مردو لەناو دەریا باش نی یە چونکە نیازو مەبەست بە دی نایەت ، ماسی لەسەر جێی خەودا ببیندرێ بۆ نەخۆش و بۆ ماسی گر باش نی یە ، ماسی گرتن لە ناو ئاوی مەند خەم و خەفەتە ، ماسی خواردن بە کاڵی زۆر باشە ،ماسی سوێر واتا بە خێ گیروگرفتە ، ووتراوە ئەگەر ژمارەی ماسیەکان بگاتە چوارئەوە ئافرەتە ئەگەر زیاتریش بێت ئەوە پارەو دەست کەوتە ، ماسی سورەوە کراو بەدی هاتنی داواکاری یە ، ماسی برژاویش سەفەر کردنە لەپێناوی زانست و زانیاری زیاتر ،کڕینی ماسی لە ماسی گر یان لەماسی فرۆش مانای ژن هێنانە ، لە وانەشە بینینی ماسی غەم و خەفەت و نەخۆشی بێت .



بەرز بوونەوە :هەرچەند سەرکەویت و بەرز ببیتەوە هەر ئەوەندەش دادەبەزی ، ئەگەر یەکێك لە خەودا ببینێ بەرز بۆوەو چووە ئاسمان تا گەیشتە ئەستێرەکان و لەپاشاندا بووە ئەستێرە لەوانەیە ببێتە والی یان سەرۆك یان لەژیان و ‌مردن دا پلەو پایەێکی بەرزی بدرێتێ کە شایەستەیەتی ، چونە سەر شاخ غەم و پەژارەیە یان سەفەرە ، سەرکەوتن باشەو دابەزینیش باش نی یە ،




گۆشت : پارچە گۆشت بۆ داهاتوو باش نی یە لە وانەشە کارەساتێکی ڕابووردو بێت ، هەروەها ووتراوە گۆشت رزقێکی خێرایە یان خۆشی و کامەرانی یە ، یان ئاشکرا بوونی نهێنی یە ،گۆشتی کوتراو لێدراو بە چەقۆ بۆ گەنج هاوسەرە و بۆ ئافرەتی سك پڕیش کوڕە ، یان تێکەڵ بوونی پارەیە لەگەڵ شەریك و دەرکەوتنی قازانجە ، گۆشتی کوڵاو پارەیە گۆشتی کاڵ ئازارو ژان و نەخۆشی یە کڕینی گۆشت لە قەساب کارەساتە ، گۆشتی ناسك وتازە مردنە ، ئەو کەسەی گۆشتی ئادەمیزاد بخوات ئەوە باسی دەکات ،ئافرەت گۆشتی خۆی بخوات زینا دەکات ، گۆشتی مانگای لاواز نەخۆشی یە ، گۆشتی مار پارەیە لە دوژمنەوە دێت ، گۆشتی شێر پارەیە لە کار بەدەستەوە دێت گۆشتی باڵندەی دڕندەوگۆشتی بەراز پارەی حەرامە ،گۆشتی کۆن باس کردنی مردوە ، گۆشتی حوشتر پارەیە لە پیاوێکی کەلەگەت ودوژمنێکی بە تواناوە دێت ، هەروەها ئەوەی گۆشتی حوشتر بخوات لە کاربەدەستەوە پارەی بۆ دێت ، هەروەها گۆشتی مانگا ماندوبوون و بێ ئیش وکاریە ، ئاسکەی سەربڕاو ئەگەر پیستەکەی لێ کرابێتەوەو گۆشتەکەی پارچە پارچە کرابێت مانای چاوپێکەوتنە بە کەسێکی نەناسراو ، ئەگەر گۆشتی ئاسکەکە پارچە پارچە نەکرابێ کارەساتە ، ئەگەر ئاژەڵی سەربڕاو قەڵەو بێت دەسکەوتی پارەیە ، خواردنی گۆشتی کاڵ باشە بەڵام تەنها بینینی باش نی یە ، خواردنی گۆشتی کوڵاو پارەیە ، ئەگەر لای شێخێك بیخۆیت شکۆمەند و پایە بەرز ئەبیت ، گۆشتی برژاو رزگاربوونە لە مەترسی ، گۆشتی مریشك پارەیە لە ئافرەتێکەوە دێت ، گۆشت هێمن بوونەوەیە بۆ ئەو کەسانەی توڕەن ، چاك بونەوەی یە بۆ نەخۆش و لاچون و نەمانی خەم و خەفەتە ، گۆشتی باڵندە باشە لەوانەیە بەهەشت بێت وەك خوای گەورە لە قوڕئانی پیرۆزدا ئەفەرموێ {{ وفاکهة مما یتخیرون ، ولحم طیر مما یشتهون }} سورەتی الواقعة // 21 ، گۆشتی ماسی رزقێکی خێراو حەڵاڵە ، گۆشتی ئادەمیزاد سەرکەوتنە بەسەر دوژمن ، خوێن و گۆشتی نەناسراو و ئاژاوەیە ، ئەوکەسەی گۆشتی زیادی خۆی بخوات ئەوە قازانجەکەی ئەخوات و سەرمایەکەی بۆ ئەمێنێتەوە ، گۆشتی کوڵاو بۆ هەژار پارەو دەوڵەمەند بوونە .



تاریکی : لەخەودا ڕێ وون کردن و سەرسووڕمانە ، ئەگەر یەکێك کافر بێت و لە خەودا ببینێ چوە ڕۆشنایی ئەو کەسە ئەبێ بە موسڵمان ، یان تۆبە ئەکات و ڕێگەی ڕاست ئەگرێتە بەر ، ئەگەر لەزیندان دا بێت بەڕەڵڵا ئەکرێت ،تاریکی مانای زوڵمە ، کێ بچێتە تاریکی ئەو کەسەزوڵم ئەکات ، ئەوەی تاریکی ببینێ زو‌ڵمی لێ ئەکرێ لەوانەیە تاریکی مانای تاریکی دڵ و چاو بێت . [/size]

7

وه‌ڵام: خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و لەلایەن تاڤگە ئامادە کراوە.

[size=16]
خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و له لایه ن تاڤگه وه ئاماده کراوه بەشی7

بەشی حەوتەم


گۆڕ :: گۆڕ لەخەودا زیندانە ، زیندانیش گۆڕە ، ئەو کەسەی لەخەودا ببینێ بە زیندویی لە ناو گۆڕ دانیشتوە ئەو کەسە دست گیر ئەکرێت و زیندانی ئەکرێت ،دروست کردنی گۆڕ لەخەودا مانای ئاوەدان کردنەوەی خانوە ، گۆڕهەڵکەندن لە لایەن بێ هاوسەران ژن هێنانە یان شو کردنە ، گۆڕهەڵکەندن لە شوێنێکی بێ دیوەردا مانای دونیای داهاتوە ، چونە ناو گۆڕەکەش مردنە ،گۆڕی ناسراو کارێکی ڕەوایە و گۆڕی نەناسراویش کارێکی ناڕەوایە ، گۆڕ هەڵکەندن لە سەربان تەمەن درێژی یە ،ئەوەی سەردانی گۆڕستان بکات سەردانی کەسێکی بەند کراو ئەکات ، لە خەودا باران ببارێتە سەر گۆڕ ئەوە ڕەحمەتی خوای گەورەیە ، تێك دانی گۆڕێکی بە تاڵ مانای چاك بونەوەی نەخۆشە یان تەمەن درێژی یە ،ئەو کەسەی بە زیندویی لە ناو گۆڕێك دا بنێژرێ کارو باری تێك ئەچێت ، هەڵکەندنی گۆڕێك وپشکنین و گەڕان بەدوای تەرمەکه مانای پەیڕەو کردنی رێبازی ئەو مردوەیە ئەگەر مردوەکە زانا بوبێت ئەویش زانا ئەبێت ئەگەر مردوەکە دەوڵەمەند بوبێت ئەویش دەوڵەمەند ئەبێت .



ماچ :: لە خەودا ماچ کردن زاڵ بوونە بەسەر دوژمن ، ماچ کردنی پیاو بەدی هاتنی ئاواتە ، ماچ کردنی منداڵێکی ساوا یان بچکۆله مانای پەیوەنی پتەوە لە گەڵ باوکی ئەو منداڵە ، ماچ کردنی ئافرەت مانای هاو‌ڕێیەتی و دۆستایەتی کردنە ‌ لەگەڵ هاوسەری ئەو ئافرەته ، ئەگەر پیاوێکی ئاینی یەکێکی جوان ماچ کات مانای قوڕئان خوێندنە ، ئەو کەسەی لە خەودا ببینێ خوای گەورە ماچی ئەکات ئەو کەسە پیاو چاکە و خوای گەورە ڕازی یە لە کردەوەکانی ، مردو ماچ کەیت یان مردو ماچت کات هەردوکی دەسکەوتی پارەیە .



بیبەر :: ئەو کەسەی لە خەودا بیبەر بخوات ژەهری ئەدرێتێ یان کردەوەیەکی ناپەسەند ئەکات ، هەروەها ووتراوە ئەو کەسەی لە خەودا بیبەر بخوات ئیش و کارێکی زۆر ئەکات و ماندو ئەبێت و پارەی دەست ئەکەوێ ، بیبەری زۆر ئەگەر نەخورێ پارەیە ئەگەر بخورێ غەم و خەفەتە چونکە قوڕگ ئەسوتێنێ .




هەور :: بینینی هەور لە خەودا مانای سەفەرە بە ڕێگەی دەریاوە ، هەروەها سەرکەوتنی ئیمان دارو مردنی نەخۆشە ، ئەو کەسەی بچێتە سەر هەور ئەگەر نەخۆش نەبێت سەفەر ئەکات ئەگەر بێ هاوسەر بێت زەماوەند



ترێ :: ترێ لەخەودا رزقێکی باش و هەمیشەی یە ، ئەگەر لەکاتی خۆی دا نەبێت رزقێکی حەرامە و لە پیش کاتی دەست نیشان کراو ئەگاتە دەستی ، ترێ ی ڕەش رزقێکی کاتی یە ، ئەگەر لەکاتی خۆی دا بێت غەم و خەفەتە ئەگەر لە کاتی خۆی دا نە بێت نەخۆشی یە ، ترێ ی هەڵواسراو بە دارەوە ترسە ، ئەو کەسەی لە دەرگای دەسەڵات دار یان سوڵتان ترێ وەر بگرێت لێ ی ئەدرێ ، ترێ ی سپی زۆر باشە بە تایبەتی بۆ نەخۆش ، خوا‌ردنی ترێ لەخەودا مانای مەی خواردنەوەیه مەی خواردنەوە ش لەخەودا مانای ترێ خواردنە .




کوێر بوون :: کوێر بوون لەخەودا مانای لا دانە لەڕێ ێ ڕاست و لەئایین ، هەروەها کوێر بوون دەوڵەمەند بوونە ، ئەو کەسەی لەخەودا ببینێ کوێر بووە قوڕئانی لەبیر ئەچێتەوە ، یەکێك ببینێ ئادەمیزادێك کوێری کرد ئەو ئادەمیزادەی لێ وون ئەبێ ، کوێر بوونی بێ ئیمان گۆڕینی بیرو باوەڕیەتی ، ئەو کەسەی لەخەودا ببینێ هەردو چاوی کوێر بوو پەیوەندی بە خوای گەورەوە لاواز ئەبێت ، ئەگەر دەولەمەند بێت پارەی نامێنێ و دەست کورت ئەبێت ، ئەگەر دەست کورت و هەژاریش بێت باری ئەگۆڕدرێ و دەوڵەمەند ئەبێت ، ئەگەر ئاوارە لە خەودا کوێر بێت ناگەڕێتەوە وڵاتەکەی




ڵاڵ بوون :: لە خەودا خراپەکاری و بەدکاری یە لە ئایین دا ، کێ لە خەودا ڵاڵ بێت جوێن بە پیاو چاکان ئەدات ، یان ئادەمیزادێکی بەد کارە ، کەڕ بوونیش نەزانی و نەفامی یە ، ڵاڵ بوون بۆ ئافرەت باشە ، ئەوەی لە خەودا زمانی بگیرێ رزقی فرەوانتر ئەبێت و بەسەر دوژمنانی دا زاڵ ئەبێت.




وێران بوون یان ڕوخان یان کاول بوون :: لە خەودا جیابوونەوەو مردنی کەس و کارە ، وێران بوونی شارمانای مردنی دەسەڵات دار یان گەورەی شارەکەیە هەروەها مردنی دەسەڵات دار یان گەورەی شار مانای وێران بوونی شارە ، ئەو کەسەی خۆی لە ناو کەلاوەدا ببینێ چارەنوسی لە گەڵ میللەتێك دا ئەبێت ناتوانێ لەگەڵیان دا بژێ ، ئەو کەسەی ببینێ شارێك بە هۆی بوومەلەرزەوە وێران بوو ئەو کەسە حوکمی کوشتنی یەکێك ئەدات ، ئەگەر گوندێکی ئاوەدان کراوە وێران بێت و کێلگەکانی کشت و کاڵی پەکیان بکەوێت کارەساتێك ڕووئەدات ، ئەگەر گوندێك بە ئاوەدانی و بە ڕێك و پێکی ببیندرێ مانای ئەوەیە دانیشتوانی گوندەکە ئیمان دارن ، ڕوخانی دیواری خانو بە هۆی لافاو مانای مردنی ئافرەتێکە ، ئەوەی ببینێ خانوەکەی ڕوخایە سەری ئەگەر تۆزو خۆڵی لە گەڵ دا ‌بێت ئەوە سورێژەیە ئەگەر هیچی لە گەڵ دا نەبێت کارەساتە ، ئاوەدان کردنەوەی خانوی ڕوخاو بۆ ئایین و بۆ ژیان باشە ، ڕوخانی خانو بە هۆی باو هەوا مانای یەکێك بە دەستی کاربەدەستێکی زۆردار ئەمرێ ،ڕوخاندی خانو یان بیناێێکی کۆن غەم و خەفەتە ، ئەگەر ئافرەت لەخەودا ببینێ خانوەکەی ڕوخا هاوسەرەکەی ئەمرێ ، هەموو جۆرە شکان و وێران بوون و روخانی خانو و دیوار کارەساتە ، دەسەڵات دار ئەگەر ببینێ خانوەکەی ڕوخا لەسەر کورسی حوکم لا ئەبردرێ .




مەڕ ::مەڕ لە خەودا کوڕێکە ئامۆژگاری یەکانی دایك و باوکی پەیڕەو ئەکات ، ئەو کەسەی هاوسەرەکەی دوگیان بێت و مەڕی بدرێتێ کوڕیان ئە بێت ، ئەو کەسەی مەڕێك سەرببڕێت کوڕی خۆی یان کوڕی یەکێك لە خزمەکانی ئەمرێ .
کەوتنە ناو ئاو :: ئەوەی لە خەودا بکەوێتە ناو ئاوێکی قول و دابەزێتە خوارەوەو نەگاتە بن ئاو ئەو کەسە زۆر ئەژێ و زۆر ئەبینێ چونکە دەریا دونیایە ، هەروەها ووتراوە کەوتنە ناو ئاو خێرو خۆشی دێنێ .




پرچ یان قژ :: لە خەودا پارەو تەمەن درێژی یە ، درێژ بوونی قژی سەر مانای تەمەن درێژی یە بە تایبەتی بۆ ئافرەت ، کەزی قەرزە ، لابردنی توکی سمێڵ و بن هەنگڵ نەمانی قەرزە یان نەمانی غەم و خەفەتە ،هەروەها کەزی بە مانای پارە کۆکردنەوەش دێت ، دەرچونی توك لە جێ ی نا ئاسایی باش نی یە ، سەرتاشین لەکاتی حەج دا هێمنی و ئاسایشە ، درێژ بوونی قژی سەرباز مانای باش بوون و زیاد بوونی چەکەکەیەتی ، ئەو کەسەی ببینێ قژی وەك پرچی ئەسپە ئەگەر دز بێت ئەگیرێ یان قژی وەك توکی بەرازی لێ بێت توشی غەم و پەژارە ئەبێت ،غەمبار پرچی درێژ بێت غەمەکەی زیاد ئەکات و غەمبار تر ئەبێ ، یەکێك دڵخۆش و کامەران بێت و لە خەودا ببینێ قژی درێژ بووە زیاتر دڵخۆش و کامەران ئەبێت ، ئافرەت پرچی ڕەش بێت هاوسەرەکەی خۆشی ئەوێ ، ئافرەت سەرپۆشەکەی لادات هاوسەرەکەی لێ دوور ئەکەوێتەوە ، ئەگەر بەردەوام ببینێ سەری ڕووتە هاوسەرەکەی بۆ ناگەڕێتەوە ، ئەگەر هاوسەریشی نەبێت تا مردن شو ناکات ، درێژ بوونی توکی بن هەنگڵ مانای بەدی هاتنی نیازو مەبەست و ئایین پاکی یە ، ئەگەر ئەسپێ ی تیا بێت ئەوە منداڵە ، ڕوتانەوە و کەم بونەوەی توکی سەر باش نی یە ، توك لابردن کارەساتە ، قژ چەور کردن بە ڕۆن جوانی یە ، دەرچونی توك لە ناو دەست زۆر باشە ، ئەتوانین بڵێین قژی سە ر کەس و کارو هاوسەرو کشت وکاڵ و پارەیە ، کەزی ئافرەت پارە کۆ کردنەوەیە ، دەرهێنانی ئەسپێ لە ناو قژی سەر مانای دەرکردنی بەد کارانە لە ناوچەکە ، پرچی جوان کردەوەی چاك دەردەبڕێ ، ئافرەتی نەخۆش لە خەودا کەزی بۆ بکرێت ئەمرێ ، پرچی پیاو جوانی و پارەی هەمیشەی یە ، سپی بوونی توکی گیان بۆ دەوڵەمەند زەرەرو زیانە ،ئافرەت ببینێ پرچی ڕەش بووە بە پارەی هاوسەرەکەی دەوڵەمەند ئەبێت .
[/size]

8

وه‌ڵام: خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و لەلایەن تاڤگە ئامادە کراوە.

[size=16]خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و له لایه ن تاڤگه وه ئاماده کراوه بەشی8

بەشی هەشتەم


هەسانەوە :: هەسانەوە ‌لەپاش ماندو بوون و هەژاری و دەست کورتی دەوڵەمەند بوونە ، هەسانەوە لە خەودا بۆ نەخۆش مردنە ، لەوانەیە گیروگرفتیش بێت .


بەهار :: لەخەودا پارەیە ، یان کوڕێکی تەمەن کورتە ، یان ئافرەتێکە هاوسەریەتی کەم ئەخاێنێ ، یان دەسەڵاتێکەو بۆ ماوەیکی کەم بەردەوام ئەبێت ، بە گشتی ئەتوانین بڵێین بەهار خۆشی و شادی و کامەرانیکی کەم خایانە و زۆر زوو لە ناو ئەچێ و نامێنێ .



: : مافور یان فەرش :: لە خەودا ئافرەتێکی ڕەوشت پاکە یان پلەو پایەی بەرزی ئایینە .
دابەزین یان کەوتن ::ئەگەر لەسەرەوە بۆ خوارەوە بێت مانای ئەوەیە بارو دۆخ لە باشەوە بەرەو خەراب ئەچیت ، یان لەئافرەتێکەوە بۆ ئافرەتێکی تر یان لە پیشەیەکەوە بۆ پیشەیەکی تر یان لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تریان لە مەزهەبێکەوە بۆ مەزهەبێکی ترئەگۆڕدرێ ، ئەگەر خواردنێکی خۆش یان پیاو چاکێك دابەزێتە خوارەوە مانای ئەوەیە بارو دۆخ بەرەو باشی ئەچێت دابەزین بۆناو کەلاوەیەك یان بۆ لای ئاژەڵێکی دڕندە باش نی یە ، ئەو کەسەی لە سەربان بکەوێتە خوارەوەو دەست و قاچی بشکێ خۆی یان ماڵ و موڵکی یان هاوڕێیەکی زەرەریان لێ ئەکەوێت.



پۆلیس :: لە خەودا پادشای ڕوح کێشانە ، یان غەم و خەفەتە ، پۆلیس لەگەڵ هاوڕێکانی بێت ترس و خەفەت و ئازارو مەترسی یە ، هەروەها ووتراوە پۆلیس دەسەڵات دارێکی شەڕ خواز و فێڵ بازە .




: ئەستێرە :: لە خەودا مەزنترین و بەشەڕەف ترین کەسە ، ئەو کەسەی لە ماڵی خۆی دا ئەستێرەی گەشاوە ببینێ چەند سەرۆك و پێشەوا لە ماڵی دا کۆدەبنەوە ،ئەگەر ئەستێرەکان گەشاوە نەبوون ئەو سەرۆك و پێشەوایانە بۆ کارەسات کۆدەبنەوە ، کەوتنی ئەستێرە لە ئاسمانەوە بۆ خوارەوە مانای ئەوەیە لەو جێ یە دا پێشەوایەك کارەساتێکی بەسەر دێت ،ئەستێرە پیاوی زاناو دەوڵەمەندو بەهێزو دەسەڵات دارو شەڕەف مەندە ، بینینی ئەستێرەی زۆر لەماڵەوە مانای منداڵی زۆرە ، بینینی حەوت ئەستێرە گەشاوەکان لە ئاسمان دا مانای پیشەو بازرگانی وزانست ودەسەڵاتە ، بینینی ئەستێرەیەکی گەشاو خێروخۆشی یە .
نەمانی ئەستێرە لە ئاسمان دا بۆ دەوڵەمەند زیان وزەرەر وهەژاری یە بۆ هەژاریش مردنە ، ئەو کەسەی ئەستێرەی لەسەر سەر دا بێت لە هاوڕێکانی باشتر دەبێت ، ئەو کەسەی سواری ئەستێرە بێت پلەو پاییەی بەرز ئەبێت ، ئەستێرەی ناو ماڵ باش نی یە ، ئەوەی ئەستێرە بخوات پارەی خەڵکی ئەخوات ، قووت دانی ئەستێرە جنێو دانە بە پیاو چاکان ، مژینی ئەستێرە فێربوون و وەرگرتنی زانستە لە زانایان ، بڵاوبوونەوەی ئەستێرە مردنی پاشایە یان روودانی جەنگە ، ژمارەیەکی زۆر ئەستێرە بکەوێتە خوارەوە مانای زۆر کەس ئەمرێ یان ئەو کەسەی خەوەکەی بینیوه ‌کەچەڵ ئەبێت ، بینینی ئەستێرە بە ڕۆژ ئاشکرا بوونی کردەوەی نهێنی و ڕیسوا بوونە ، ئەستێرەی سەر لە بەیانی زەماوەندە .
:



ڕیگا :: ئەو کەسەی لە خەودا ببینێ لە ڕێ ی خۆی لای داوە ئەو کەسە باری ئایینی باش نی یە ، دەسەڵات دار یان کاربەدەست بە ڕێ ی سەخت دا بڕوات دادپەروەری ڕەوای باڵی بەسەر ناوچەکەدا ئەکێشێ ، ڕێگەی ڕاست کتێبی خواو سونەتی پێغەمبەرە ، ئەو کەسەی بەڕیگای ڕاست دا بڕوا خوای گەورە هیدایەتی ئەدات ، ڕێگەی زۆرو جۆراو جۆر دوو دڵی و سەر سوڕمانە ، ڕێگای دەریا ڕزگار بوونە لە ناخۆشی وگیروگرفت یان دەست کەوتی حەڵاڵە ، ڕێگای دۆڵ و چەم مانای هەڵخەڵەتاندن و فێڵ بازی یە ، ڕێگای بناری شاخ ڕزگار بوونە لە گیروگرفت یان سەفەرە .



: توینیەتی :: لە خەودا مانای وەستانی بیناکاری و کشت و کاڵە ، هەروەها دەست کورتی و هەژاری و نەمانی قازانجە ، ئەڵێن توینی بوون خراپەکاریە لەبواری ئایین دا ، ئەگەر یەکێك توینی بێت و بیەوێت لە ئاوی ڕوبار بخواتەوە و خۆی ئاوەکە نەخواتەوە لە غەم وخەفەت ڕزگاری ئەبێت ، ئەگەر توینی بێت و نەتوانێ لە ئاوی ڕوبار بخواتەوە هیواو نیازو مەبەستی بەدی ناێێت ، کوڕ و کچی گەنج لە خەودا ببینن توینیانە پێویستیان بە هاوسەر هەیە .



پژمین یان پشمین :: لەخەودا دووپات کردنەوەی کارێکە کە گومانی لێ ئەکرێت پژمین مانای مردنی نەخۆشە یان غەم و خەفەتە ئەوکەسەی لە خەودا بپژمێ لە تەنگانەدا بێت ڕزگاری ئەبێت ،ئەگەر هەژار بێت خەڵکی یارمەتی ئەدەن و دوعای خێری بۆ ئەکەن ، دوور نی یە پژمین هەڵامەت بێت ، ئەو کەسەی یەك جار بەتوندی بپژمێ باش نی یە .




هەنگوین :: پارەیەکی حەڵالە ، هەروەها شیرینی ئایین و قوڕئان خوێندن و کردەوەی چاکه ، هەنگوین لە ئاسمانەوە ببارێت مانای ئەوەیە ئایین لە بوارێکی چاك دایە ، ئەڵێن لەوانەیە هەنگوین غەم و خەفەت و گیروگرفت و حەسودی بێت چونکە هەنگوین مێش و زەردەواڵەو مێرولە کۆ ئەکاتەوە ، هەنگوینی پاڵاوتراو لەسەر ئاگر مانای خێرو خۆشی یە یان پارەیەکی حەڵاڵەو زەکاتی لەسەر دراوە ، یان رێگەیەکی پاك و ڕاستە ، نەخۆش لە خەودا هەنگوین بخوات چاك ئەبێتەوە ، خواردنی نان بە هەنگوین دەست کەوتێکی بەردەوامە ، هەروەها ووتراوە هەنگوین ماچ کردنی خۆشەویستە .




بەندیخانە یان زیندان :: بەندیخانەی شەریعەت بێت ئەوە پێداویستەکانی ئایینە ، بەندیخانەی دەسەڵات دار بێت غەم و خەفەتە ، زیندانی نەناسراو دونیایە بەندیخانە ژنێکی مەکر بازە یان مانای بێ دەنگی یە یان پیلان گێڕانە بۆ دوژمنان ، بەندیخانە گۆڕە یان هەژاری یە یان بینینی دۆست و خۆشەویستە ، دەرچون لە بەندیخانە مانای رزگار بوونە لە نەخۆشی ، ئە گەر یەکێك بەڕاستی لە بەندیخانەدا بێت ولەخەودا ببینێ دەرگای زیندانەکەی کراوەتەوە و ڕوناکی دێتە ژوورەوە یان ببینێ سەرەوەی زیندانەکەی نەماوە ئەو کەسە لە بەندیخانە رزگاری ئەبێت و بەڕەڵڵا ئەکرێت ، بەندیخانە یان زیندان بۆ نەخۆش مردنە ، ئەو کەسەی لە خەودا ببینێ لە زیندانی دەسەڵات دار دا بەستراوەتەوە کارەساتێکی بەسەر دێت یان غەمبارەو حەز ئەکات غەمەکەی نەمێنێ ، لە زیندان مانەوە مردنە ، ئەوکەسەی لەماڵی خۆی دا ببەسترێتەوە رزقی فرەوان ئەبێت ، ئەو کەسەی لە مالێکی نەناسراودا ببەسترێتەوە ژنێکی دەوڵەمەند ئەخوازێ و سوود لە پارەکەی وەرئەگرێت و کوڕیشی ئەبێ ، لەوانەیە بەندیخانە دۆزەخ بێت[/size]

9

وه‌ڵام: خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و لەلایەن تاڤگە ئامادە کراوە.

[size=16]خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و له لایه ن تاڤگه وه ئاماده کراوه بەشی9

بەشی نۆیەم



دەریا :: لە خەودا دەسەڵات دار یان لێپرسراوێکی بە هێزو بە تواناو ترسناك و دادپەروەرە و خەڵکی پێویستیان پێ یەتی ، دەریا بۆ بازرگان کاڵەو شت و مەکە ،
بۆ کرێکاریش خاوەن کارەکەیەتی ، بینینی دەریا مانای بە دی هاتنی هیواو ئامانج و مەبەستە ، ئەو کەسەی بچێتە ناو دەریاوە ئەچێتە لای دەسەڵات دار یان کار بەدەست ، دانیشتن یان پاڵ کەوتن لەسەر ئاوی دەریا مانای دەست خستنە ناو کارو باری دەسەڵات دارە ، ئەو کەسەی هەموو ئاوی دەریا بخواتەوە تەمەن درێژ ئەبێت و دونیای دەست ئەکەوێ ، ئەو کەسەی تا توینێتی ئەشکێ ئاوی دەریا بخواتەوه تەمەن درێژ ئەبێت و هەندێ پارەشی لە دەسەڵات دارەوە پێ دەگات ، هەروەها خواردنەوەی ئاوی دەریا مانای فێربوونی ئەدەبە ، هەڵگرتنی ئاوی دەریا بە تاس یان بە قاب یان بە مەنجەڵ (.....هتد) زۆر باشە ، ئەو کەسەی لە دەریا بپەڕێتەوە لە دوژمنەکەی پارە وەرئەگرێت ، ئاوی دەریا بگاتە گەڕەکێك و زیانی نە بێت بۆ دانیشتوانی گەڕەکەکە مانای ئەوەیە کاربەدەست یان دەسەڵات دار سەردانیان ئەکات و پارەیان ئەداتێ ، خواردنەوەی ئاوی دەریا گوناه و غەم و خەفەت ناهێڵێ ، ئەو کەسەی میز بکاتە ناو دەریا بەردەوام ئەبێت لە گوناه کردن ، بینینی دەریا لە دورەوە باش نی یە ، بەرزبوونەوەی ئاوی دەریا تا کەنار مانای زوڵم و زۆرداری کاربەدەستە و باش نی یە ، کەم بوونەوەی ئاوی دەریا لاواز بوونی کاربەدەستە ، کەوتنە ژێر ئاوی دەریا غەم و خەفەتە ، ئەگەر ئاوەکەش پاك نەبێت ئەوە خەراپ ترە ، مەلەوان کردن لە ناو ئاوی دەریا هەوڵدانە بۆ دەرچون لە گیرو گرفت ، وون بوونیش لەناو ئاوەکە و یان مردن و خنکان لەناو دەریا شەهید بوونه ، چونکە خنکاو شەهیدە ، ئەو کەسەی بکەوێتە ناو ئاوی دەریاو نەخنکێ جار بەجار سەری دەربهێنێتە دەرەوە کاروباری دونیای زۆر ئەبێت ، لەوانەیە پارەو ڕزقی دەست کەوێت لە وانەشە گوناهی زۆر بێت ، ئەو کەسەی ئاوی دەریا بخاتە ناو پاپۆڕێك تا پڕ ئەبێت ئەو کەسە کوڕێکی ئەبێت زۆر ئەژێ ،ئەو کەسەی ئاوی دەریا بخواتەوە یان دەست نوێژی پێ بشوا کاروباری چاك ئەبێت و ئە گەر لە زیندان دا بێت دەر ئەچێ ،بینینی مردوو لە ناو ئاوی دەریا مانای ئەو مردوە لە ناو دۆزەخ دا دەسوتێ ، چونکە دەریا بە مانای دۆزەخیش دێت هەروەها دەریا سەفەر و پارە و جەنگە ، ئاوی دەریا ئەگەر شیرین بێت ئادەمیزادێکی بە ئیمانە ئەگەر سوێر بێت بێ ئیمانە ، خوای گەورە لە قوڕئانی پیرۆزدا ئەفەرموێ {{ والبحر المسجور ، ان عذاب ربك لواقع }} سوڕەتی الطور/ 6، لێرەدا خوای گەورە سوێند بە دەریا ئەخوات ئەتونین بڵێین دەریا سوێند خواردنە ،دەریا بە مانای پیاو و ئافرەتی ڕەوشت خەراپ و فێڵ باز دێت ،لەوانەیە باوك و دایکیش بێت ، هەروەها دەریا بەندینخانەی ئاژەڵە و پیشەسازی فرەوان و شاری کراوەیە ، زیادبوونی ئاوی دەریا مانای باران بارینە و شەپۆڵی دەریاش توندو تیژی یەو باش نی یە .




: پرسە :: بۆ دەوڵەمەند زەرەرو زیانە و بۆ هەژاریش قازانجە ، بۆ ئەو کەسە باشە کە گیرو گرفتی هەیە ، ئەو کەسانەی لە ئیش و کاریان دا زەرەر ئەکەن پێویستیان بە پرسەو سەرەخۆشی خەڵکی هەیە ، سەرە خۆشی کردن لە خەڵکی ئاسایش و هێمنی یە ، پرسە دانانەوە بێ ‌هۆ یان بێ کارەسات مانای ئەوەیە ڕووداوێك ڕوو ئەدات و پێویستی بە پرسە ئەبێ .
:بینینی ئافرەت وەك پیاو :: ئافرەتێك لە خەودا جل و بەرگی پیاولە بەرکات و خۆی وەك پیاو ببینێ باری ژیانی چاك ئەبێت ، ئەگەر جل و بەرگەکە ڕێك و پێك و پوختە نە بێت باری ژیانی ئەگۆڕدرێ بەڵام بە ترس ولەرز ، ئەو ئافرەتەی لە خەودا شێوەی وەك پیاوی لێ بێت بۆ هاوسەرەکەی باشە ، یەکێك لەخەودا وەك گاورو جولەکە ببیندرێ ئەو کەسە حەز لە ئاین و جەژن و خۆشی و شادی ئەوان و هاوسەرایەتی کردنیان ئەکات .
:



باخەوان :: لە خەودا پیاوێکە خەڵکی بۆ لای ئافرەتان بانگ ئەکات ، باخەوان لە خەودا هەڵسوڕێنەری کارو‌باری ئۆردووگاو مزگەوت و کەنیسەو قوتابخانە ‌یە .



باوێشك :: لە خەودا کردەوەی شەیتان و خەراپە کاری یە ، هەروەها بێ تاقەتی و تەمبەڵی و نوێژ نەکردنە ، ئادەمیزاد لە کاتی نوێژ کردن دا نابێ باوێشك بدات چونکە لەوانەیە شەیتان لە کاتی باوێشك دان بچێتە ناو گیانی ، لەوانەیە باوێشك دان نەخۆشی بێت و ئەو نەخۆشە چاك نابێتەوە .



: توو:: توو پارەیە ، تووی ڕەش پارەیەکی زۆرە و تووی سپی پارەیەکی کەمە ، دار توو پیاوێکی پارەدارەو مندالیشی زۆرە ، خواردنی توو زۆر باشە .:



پرد :: لەخەودا زانست و نوێژ و ڕۆژوو ماندو بوونی دونیایە ، هەروەها پارەو هاوسەرو کوڕو دایکە ، پردی گەورەو لە بەردو ئاسن درووست کراو
زۆر باشە و پردی بچوك ولە خۆڵ دروست کراو ئەوەندە باش نی یە ، جۆری پردەکەو چۆنی یەتی دروست کردنی باش و خەراپی ئەو خەوە دەردەبڕێ .
:


: نامە :: نامە ناردن یان نامە وەرگرتن پلەو پایەی بەرزە ، ئەگەر لەنامەکەدا نوسرابوو لە خەراپە کاری دورکەرەوە مانای بە دی هاتنی نیازو مەبەستە ، ئەگەر نامەکە مژدەی تیا بێت پاشەڕۆژێکی باشی ئەبێت و پارەی ئەبێت و ژن دێنێ و منداڵیشی ئەبێت .
:



وورچ :: لەخەودا کەم ئەندام و فێڵبازو هەڵخەڵەتاندن و ئاژاوەیە ، هەروەها ئافرەتێکی قەڵەوە یان دیل و زیندانی کردنه ، وورچ لە خەودا دوژمنێکی بێ ئەقڵ ودزێکی فێڵ بازە ، هەروەها وتراوە وورچ ئافرەتێکی لەش فرۆشە ئەو کەسەی لە خەودا سواری پشتی بێت زینا ئەکات .



: : باڵ :: لەخەودا کوڕە ، ئەو کەسەی لە خەودا ببینێ دوو باڵی هەیە دوو کوڕی ئەبێت ، ئەو کەسەی باڵی بشکێ کوڕەکەی نەخۆش ئەکەوێ ، ئەگەر باڵی دەرچێت و لێ ببێتەوە کوڕەکەی ئەمرێ ، فڕین بە باڵ سەفەرە ، ئەو کەسەی باڵی هەبێت و نەفڕێ پارەی دەست ئەکەوێ ، ئەگەر باڵەکە قورس بێت و نەتوانێ پێ ی بفڕێ ئەوە گوناهی هەیەو سزاشی ئەبێت .



: فڕیین :: لەخەودا سەفەرە ، فڕیین بۆ ئەو کەسانەی سەفەرناکەن بێ ئیش و کاری یە ، فڕیین لە سەربانێکەوە بۆ سەربانێکی تر مانای بە جێ هێشتنی پیاوێکی بەناوبانگ و چونە لای پیاوێکی تری بەناوبانگە ، ئەگەر ئافرەت لە ماڵی خۆیەوە بفڕێت و بچێتە مالی پیاوێکی ناسراو ئەوە شووی پێ ئەکات ، ئەو کەسەی لە ماڵێکی ناسراوەوە بفڕێت و بچێتە ماڵێکی نەناسراو ئەو کەسە ئەمرێ چونکە ماڵی نەناسراو گۆڕە ، بەندکراو لە خەودا بفڕێ بەڕەڵڵا ئەکرێت ، فڕیین بە سەرکەوتویی بێت سەفەرە ، لە خەودا لەگەڵ باڵندە فڕین هاوڕێیەتی کردنی چەند کەسێکی غەریبە ، ئەو کەسانەی لوت بەرزن و لە خۆیان ڕازین لە خەودا بفڕن خەوەکەیان قەبووڵ نی یە ، پێش بڕکێ لە گەڵ یەکێك دا بکەیت و لە کاتی ڕاکردنەکەدا بفڕی زاڵ ئەبیت بەسەری ، فڕین بۆسەر شاخ زۆر باشە و سوودی زۆرە ، ئەوکەسەی لە خەودا بفڕێ چی ی لە دڵدا بێت بۆی دێتە دی ، یەکێك لە کاتی فڕیین دا بکەوێتە سەر چی ئە و شتەی دەست ئەکەوێ ، یان لە باری ئایین دا هەڵەی هەیە ، فڕیین لە ئاسمان بێ گەڕانەوە نەخۆشی یە بێ چاك بوونەوە و ئەنجامیشی مردنە ، فڕیین لە خوارەوە بۆ سەرەوە بێ باڵ بەدی هاتنی هیواو مەبەسته ، ئەو کەسەی لە ئاستی یەك بەرزایی بفڕێ بێ ماندوو بوون کاروباری ڕاست ئەبێت ، فڕین بە باڵ بۆ هەمو خەڵکی باشە ، ئەگەر یەکێك قاچی لە سەرەوە بێت و سەری لەخوارەوە بێت و بفڕێ باش نی یە ، نەخۆش بفڕێ ئەمرێ [/size]

10

وه‌ڵام: خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و لەلایەن تاڤگە ئامادە کراوە.

[size=16] خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و له لایه ن تاڤگه وه ئاماده کراوه بەشی10


بەشی دەیەم


گوڵ : لەخەودا پیاوێکی شکۆمەندو به ناو بانگ و بە شەڕەفە ، یان گەڕانەوەی ئەو خۆشەویستانەیە کە دوورن لێت ، گوڵ لێکردنەوە لە باخچە مانای پایە بە رزی و بەدەست هێنانی خۆشەویستی یە ، هەروەها گوڵ ئافرەتێکە یان جیا ئەبێتەوە یان ئەمرێ ، هەروەها ووتراوە گوڵ بازرگانیە تی یەو نامێنێ یان خۆشی و شادی یە بۆ ماوەیەکی کەم بەردەوام ئەبێت ، کوڕو کچی گەنج لە خەودا گوڵیان لە سەر سەربێت زەماوەند ئەکەن ،ڕۆنی گوڵ زیرەکی یە ، بڕینەوەی دارو درەختی گوڵ غەم و خەفەتە ،گوڵی زەرد نەخۆشی یە ، گوڵی سوریش پارەو جوانی یە ، گوڵی سپیش پارەیەکی کەمە .



کانی :لەخەودا ڕزق و خێرو بەرەکەتەو بەدی هاتنی نیازو مەبەستە ، تەقینی یەك کانیاو لەناو ماڵ خێرو خۆشی یە بەڵام تەقینی کانی زۆر لەناو ماڵ باش نی یەو کارەساتە ، هەروەها تەقینی کانی ئاو لە ناو دیواری ماڵەکە باش نی یە ، دەست نوێژ شوشتن بە ئاوی کانی زۆر باشە ، گەیشتنی ئاوی کانی بۆ ناو ماڵ خێر و خۆشی و رزقە ئەگاتە ئەو ماڵە


پێکەنین : پێکەنین بەدەنگی نزم وەك زەردە خەنە خؤشی و شادی یە ، پێکەنین بە دەنگی بەرز گریانە ، ئەگەر یەکێك بە دڵەوە پێ بکەنێ مژدەی ئەوەیە کوڕیان ئەبێت ، ئەگەر یەکێك لەسەر خۆ وەك زەردە خەنە پێ بکەنێ ئەو کەسە پیاو چاکە ، ئەگەر زەوی پێ بکەنێ ئەو ساڵە کشت و کاڵ باش ئەبێت ، ئەگەر مردو پێ بکەنێ لەو دونیایە باری زۆر باشە


کانی : لە خەودا ژیانێکی خۆشە ، بینینی ئاو لەناو ماڵ خۆشی و شادی و پارەو مارەبڕین و زەماوەندە ، ئاوەکە زۆر پاك بێت هەرزانی ئەبێت ، ئاو خواردنەوە زۆر باشە ، ئاو خواردنەوەی زۆر تەمەن درێژی یە ، هەروەها ووتراوە ئاو فیتنەو ئاژاوەیە لە ئایین دا ، ئەو کەسەی بەرداغێك ئاوی بدرێتێ هاوسەرەکەی کوڕی ئەبێت ، ئەو کەسەی لەبەرداغێك دا ئاوی پاك بخواتەوە ئەو کەسە لەهاوسەرەکەی یان لە کوڕەکەی پارە وەرئەگرێت ، خواردنەوەی ئاوی گەرم غەم و خەفەتە ، شەربەیەك ئاو پارەی هەڵگیراوە ، ئاوی مەند زیندانە ، بەکارهێنانی ئاوی گەرم بەڕۆژ ئازارو‌ سزایە بە شەویش ترسە لە جنۆکە ، ئاوی سوێر ماندو بوونە لەپێناوێ پەیداکردنی ڕزق دا ، ئاوی پیس پارەی حەرامە ، ئاوی ڕەش باش نی یە ئاوی زەرد نەخۆشی یە ، ئەو کەسەی دەم وچاوی خۆی لە ناو ئاودا ببینێ ئەو کەسە لەگەڵ خزم و کەس و کاری دا چاکە ئەکات ، تەڕبوونی جل و بەرگ سەفەرە یان زیندانە ، یەکێك هاوسەرەکەی دوو گیان بێت بەرداغێك ئاوی بدرێتێ و بەرداغەکە لە دەستی بکەوێ و بشکێ ژنەکەی ئەمرێ ، ئەگەر تەنها ئاوەکەی بڕژێ و بەرداغەکە نەشکێ منداڵەکەی ئەمرێ و ژنەکەی سەلامەت ئەبێت، خۆ شۆرین بە ئاوی سارد تۆبە و چا‌ بوونەوی نەخۆشی و بەڕەڵڵاکردنی زیندانی و تەواو بوونی ترسە ، ئەو کەسەی ئاو لەبیر دەربهێنێ ئەو کەسە بە فێڵ پارەی دەست دەکەوی .



ئاودەست (توالێت): : شوێنی هەسانەوەو پاك و تەمیزی یە ، هەروەها بە مانای گیروگرفت و ڕزگار بوون لەو گیرو گرفتە دێت ، ئەگەر ئاودەستەکە بؤنی نەبێت ئافرەتی ئەو ماڵە ئافرەتێکی ڕەوشت پاکە ، ئەگەر ئاودەستەکە پاك نەبێت و بۆنیشی هەبێت ئافرەتەکە ڕەوشتی باش نی یە و لە ڕێ لای داوە ، ئەگەر تەنها بۆنی هەبێت ئەو ئافرەتە زۆر بەدەسەڵاتە و بەسەر مێردەکی زاڵەو ناو بانگیشی دەرکردوە ، قولیی بیری ئاودەست سەختی کاروباری ئەو کەسە دەردەبڕێ ، ئەگەر بیرەکە پڕ بووبێت هاوسەری ئەو کەسەی خەوەکەی بینیوە دوو گیانە ، ئاودەست ماڵین زەرەرو زیان و هەژاری یە ، بیری ئاودەست پڕ بێت و لێ ی بڕوا ئەوە غەم و خەفەتە ، ئەو کەسەی بکەوێتە ناو بیری ئاودەست و لێ ی دەرنەچێ زیندانی ئەکرێت ،ئاودەست بەمانای خزمەت کاری ناو ماڵیش دێت .


ئاوێنە ‌ : لەخەودا خەیاڵ و لەخۆ بایی بوونە ، ئەوکەسەی تەماشای ئاوێنە بکات و ببینێ ڕیشی ڕەشە بەڵام خۆی بەم جۆرە نەبێت ئەو کەسە لەلایەن خەڵکی ڕێزی لێ ئەگیرێ ، ئەو کەسەی هاوسەرەکەی لێ ی دوور بێت و سەیری ئاوێنە بکات هاوسەرەکەی بۆ ئەگەڕێتەوە ، ئەگەر گەنج بێت و هاوسەری نەبێت ئەو کەسە زەماوەند ئەکات ،ئەگەر فەرمان بەری دەوڵەت بێت لەسەر کارەکەی لا ئەبردرێ ، ئەو کەسەی ئاوێنەکەی بشکێ هاوسەرەکەی ئەمرێ، ئەگەر یەکێك بە چاکی لەئاوێنە تەماشای خۆی بکات و بیر بکاتەوە ئەو کەسە غەم و خەفەتی نامێنێ، ئاوێنەی ژەنگاوی باری ژیانی ئەو کەسە دەردەبڕێ ، ئاوێنەی زێڕین زۆر باشە هەروەها ووتراوە ئەوکەسەی زۆر تەماشای ئاوێنە بکات خوای گەورە لێ ی ڕازی نی یە ، نەخۆش تەماشای ئاوێنە بکات ئەمرێ ، ئافرەتی دوو گیان تەماشای ئاوێنە بکات کچی ئەبێت ئەگەر هاوسەرەکەی تەماشای ئاوێنە بکات کوڕی یان ئەبێت ، زیندانی کراو تەماشای ئاوێنە بکات بەڕەڵڵا ئەکرێت.



تەڵاق : بؤ ئەو کەسەی هاوسەری نەبێت مانای گۆڕینی باری ژیانیەتی ،بؤ ئەوکەسەی هاوسەری هەبێت مانای ئەوەیە باری ژیانی باتڵە ، بۆ نەخۆشیش مردنە ، ئەوکەسەی لەخەودا هاوسەرەکەی تەڵاق بدات دەوڵامەند ئەبێت ، ئەو کەسەی یەك جار هاوسەرەکەی تەڵاق بدات و دەرفەتی گەڕاندنەوەی هەبێت ئەو کەسە ‌لە ئیش و کاری ئێستای دوور ئەکەوێتەوە ، ئەو ئافرەتەی لە خەودا تەڵاق بدرێت ئەمرێ . جل و بەرگ : لە زستان لە خەودا بیبینی باشترە لەوەی لە هاوین دا بیبینی ، ئەو کەسەی بۆ یەکەم جار جۆرە جل و بەرگێك لە بەر بکات کە پێشتر لە بەری نەکردبێ ئەو کەسە بەرەو دەست کورتی و هەژاری دەچێت ، جل وبەرگ پیاوێکی سەرۆکە ، جل و بەرگ بۆ بازرگان سەر مایەیەوبۆ مەلاو زانیار زانستە ، ئەو کەسەی لە خەودا ببینێ جل و بەرگی پیس بووە ئەو کەسە گومان لە ڕزقی دەکرێت ، جل و بەرگی هاوین باش نی یە چونکە گەرمای هاوین غەم و خەفەتە ، جل و بەرگ بە پێ ی جۆرو ڕەنگ دەگۆڕدرێ، ئافرەت لە خەودا جل و بەرگی پیاوی لە بەر بێت زۆر باشە ، ئەگەر پیاویش لە خەودا جل و بەرگی ئافرەتی لە بەر بێت مانای غەم و خەفەت و ترسە .



دز : لە خەودا نەخۆشی یە ، ئەگەر دزەکە ڕەش بێت ئەوە ڕەش بینی یە ئەگەر سوور بێت ئەوە لەناو خوێنە ئەگەر زەرد بێت زەردوە ئەگەر سپی بێت بەڵغەمە ، دز لەخەودا شتێ بدزێ پیاوێك ئەکوژێ ، دز لە خەودا بە مانای پادشای ڕوح کێشانیش دێت ، هەروەها دز مانای گەڕانەوەی ئەو کەسەیە کە دوورە لێت ، دز بچێتە ماڵێك و ئەو ماڵە نەخۆشی تیا بێت نەخۆشەکە ئەمرێ، ئەگەر نەخۆش دز بکوژێ چاك ئەبێتەوە ، دز بچێتە ماڵێك و ئەو ماڵە کچێکی گەنجیان هەبێت ئەو کچە خواز بینی ئەکرێت ،دز پیاوێکی زینا کەرو فێڵ بازە ، لەوانەیە دز شێر و مارو شەیتان و چاو نەفەس بێت .



زبڵ خانە : زبڵ خانە لە خەودا دونیایە زبڵیش پارەیە ، ئەو کەسەی نەخۆش بێت یان دڵ تەنگ بێت خۆی لە زبڵ خانە دا ببینێ یان زبڵ خانەیەك بکڕێ یان زبڵ خانەیەکی دەست کەوێت چاك ئەبێتەوە و دڵخۆش و کامەران ئەبێت ، هەروەها ووتراوە زبڵ خانە لە خەودا پارەو ژن هێنان و شوکردن وچاك بوونەوەی نەخۆش و کامەرنی یە ، خۆ ڕووت کردنەوە لە زبڵ خانه دا ‌دەست کورتی و هەژاری و مردنە[/size]

11

وه‌ڵام: خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و لەلایەن تاڤگە ئامادە کراوە.

[size=16]خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و له لایه ن تاڤگه وه ئاماده کراوه بەشی11


بەشی (11)


قوڕئانی پیرۆز :: قوڕئان خوێندن لەخەودا شکۆمەندی و خۆشی و سەرکەوتنە ، ئەو کەسەی بێ ئەوەی قوڕئانی پێ بێت ئایەتەکانی قوڕئان بخوێنێ ئەو کەسە لەسەر هەقە و داواکاریە کەشی ڕەوایە و باوەڕی بە خوا هەیە و حەزی لە چاکەیە و دورە لە خەراپە کاری ، ئەو کەسەی قوڕئان بخوێنێ و بزانێ چی تیا نوسراوە ئەو کەسە زیرەکە ، ئەو کەسەی قوڕئانی بۆ بخوێندرێتەوە و گوێ ی لێ نەگرێ یان قەبوڵی نەکات خوای گەورە سزای ئەدات یان بەدەستی دەسەڵات دارەوە ئازار ئەکێشێ ، نە خوێندەوار قوڕئان بخوێنێ ئەمرێ ، خەتم کردنی قوڕئانی پیرۆز لە خەودا مانای بەدی هاتنی نیازو مەبەستە ، ئەوکەسەی ئایەتی قوڕئانی پیرۆز لەسەر گۆزە بنوسێ ئەو کەسە بە ئارەزوی خۆی قوڕئان شی ئەکاتەوە ، ئەو کەسەی ئایەتی قوڕئانی پیرۆز لەسەر زەوی بنوسێ ئەو کەسە کافرو بێ ئیمانە ، خویندن و دەرخ کردن و لەبەرکردنی ئایەتەکانی قوڕئانی پیرۆز لە خەودا پارەو موڵك و دەستکەوتی زۆرە ، ئەو کەسەی بە چاکی گوێ لە قوڕئان خویندنەوە بگرێت لە شەڕو ئاژاوە دوور ئەبێت ، نەخۆش لەخەودا قوڕئان بخوێنێت چاك ئەبێتەوە .



نوێژکردن :: ئەوکەسەی لە بێستانێك یان لەباغێك نوێژ بکات داوای ڕەحمەت لە خوای گەورە ئەکات ، ئەگەر لە کێلگەی کشتوکاڵی نوێژبکات
قەرزەکانی ئەداتەوە ، ئەو کەسەی بە دانیشتنەوە نوێژبکات نەخۆش ئەکەوێ ، ئەو کەسەی لە خەودا بینی لە مزگەوت نوێژی کردو دەرچوە دەرەوە ئەوە مانای خێرو خۆشی یە ، ئەگەر لە خەودا بە سواری ئەسپ نوێژ بکات توشی ترسێکی زۆر ئەبێت ، مامۆستا و ئیمامی مزگەوت لەکاتی جەنگ پێش نوێژی موسولمانان بکەن سەرکەوتن بە دەست دێنن ، ئەگەر یەکێك لە خەودا ببینێ ئەوە کاتی نوێژ هات و بەسەر چوو جێ یەك نییە نویژی لێ بکات کاروباری ئەو کەسە لە بارەی دین و دونیا دوا ئەخرێت ، ئەو کەسەی بە تەواوی نوێژەکەی بکات و سەلامیش بداتەوه ئەو کەسە‌
غەم و خەفەتی نامێنێ ، ئەگەر نوێژ بکات بێ سەلام دانەوە هەڵسێت ئەو کەسە ئاگای لە سەرمایەکەی نی یە ، ئەو کەسەی بە ڕووتی نوێژبکات باش نی یە ، ئەو کەسەی لەخەودا لە مزگەوت لەکاتی نوێژ کردن لە پێش مەلاکە سوجدە بەرێت و هەڵسێتەوە ئەو کەسە ڕێز لە باوك و دایکی ناگرێت و بە پێچەوانەی خواست و مەبەستی ئەوان هەڵس و کەوت ئەکات ، ئەگەر ئافرەتێك لە خەودا پێش نوێژی پیاوان بکات ئەمرێ ، ئەو
کەسەی لە کاتی نوێژدا ڕوو لە قیبلە نەکات ئەو کەسە پشتی لە ئاینی ئیسلام کردوە ، دوو ڕکەعەت نوێژی فەرز لە خەودا سەفەرە ، نوێژی بەیانی
پەیمان و سوێند خواردنە ، نوێژی نیوەڕۆ تۆبە کردن و بەدی هاتنی نیازو مەبەسته ، نوێژی عەسر سەرکەوتن و سوێند خواردنە ، نوێژی مەغریب
هەسانەوەو بەدی هاتنی ئامانج و مردنی باوکە یان دایك ، نوێژی عیشا تەواو بوونی تەمەنە یان خۆ ئامادە کردنە بۆ سەفەر یان زەماوەندە یان ڕۆیشتنە
لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر، نویژی جەنازە لە خوا پاڕانەوەیە یان کەم و کورتی رکعەتەکانی نوێژە .



بەڕۆژوو بوون :: ئەو کەسەی لە خەودا ببینێ بەڕۆژووە تۆبە ئەکات یان لە کفرکردن پەشیمان ئەبێتەوە یان ئەچێتە حەج یان کوڕیان ئەبێت ،
ئەگەر لەخەودا بینی مانگی ڕەمەزانەو بەڕۆژووە ئەو کەسە ئەگەر نەخوێندەوار بێت ئایەتەکانی قوڕئانی پیرۆز دەرخ ئەکات ئەگەر نەخۆش بێت
چاك ئەبێتەوە ئەگەر غەمبار بێت غەم و خەفەتی نامێنێ یان قەرزار بێت قەرزەکەی ئەداتەوە ، ئەو کەسەی بەڕۆژوو بێت و ڕۆژووەکەی بشکێنێ
ئەو کەسە یان نەخۆش ئەکەوێ یان فێڵ لە موسوڵمانێك ئەکات ، ئەو کەسەی لە خەودا ببینێ لەمانگی ڕەمەزان دا بەڕۆژووەو بە ئەنقەست ڕۆژووەکەی بشکێنێ پیاوێك ئەکوژێ ، ئەو کەسەی لەخەودا ببینێ مانگی ڕەمەزانەو بە ڕۆژوو نی یە سەفەر ئەکات ، نەخۆش لەخەودا ببینێ
بە ڕۆژووە چاك ئەبێتەوە .


موسوڵمان :: موسوڵمان بوون لەخەودا ڕێك و پێکی و ڕاستی ئاینی ئیسلام دەردەبڕێ ، ئەگەر کافرێك لەخەودا بینی بووە موسوڵمان و ڕوو لە قیبلە نوێژی کردو لەخوای گەورە پاڕایەوە و سوپاس و ستایشی خوای گەورەی کرد خوا هیدایەتی ئەدات و دێتە سەر ڕێگەی هەق کە ڕێگەی ئاینی ئیسلامە ، هەر کافرێك لە خەودا ببیندرێ لە بەهەشتە یان لە ناو پاپۆڕێکە و لە دەریادا ئەگەڕێ ئەبێتە موسوڵمان ، ئەو کەسەی لە خەودا شەهادەت بێنێ ئەگەر لە باوك و دایکی دووریش بێت سەردانیان ئەکات .
لە خوا پاڕانەوە :: لە خەودا لەکاتی نوێژ کردن لە خوای گەورە بپاڕێیتەوە مانای فرەوان بوون و زیاد بوونی ڕزقە ، ئەگەر لەکاتی نوێژدا
نەبێت تەمەن درێژی و سەرکەوتنە ، ئەو کەسەی لە خەودا لەخوای گەورە بپاڕێتەوە خوای گەورەو میهرەبان لی ی خۆش ئەبێت و منداڵ و پارەو سامانی پێ ئەبەخشێ ، ئەگەر بە ئافرەتێك بوترێ لە خوای گەورە بپاڕێوە ئەو ئافرەتە زینا ئەکات ، ئەو کەسەی ڕوو لە قیبلە نوێژ بکات و لە خوای گەورە بپاڕێتەوە خوا لی ی قەبووڵ ئەکات ئەگەر ڕوو لەقیبلە نەبێت گوناهێك ئەکات ولە پاشان دا تۆبە ئەکات .


دوعا کردن :: ئەگەر دوعا کردنەکە بەڕۆژو لەکاتی نوێژدا بێت ئەوە خوا پەرستنە ، دوعا کردن مانای بەدیهاتنی نیازو ئامانجە یان کوڕە ، ئەگەر دوعاکە بەدەنگی بەرزوهاوار بوو ئەوە مانای گیروگرفت و ئاژاوەیە ، لە وانەیە دوعا کردن بە مانای نوێژ کردنیش بێت ، دوعای بێ دەنگ کوڕە یان خێرو خۆشی یه .


مزگەوت :: لە خەودا شوێنی بەڕێوە بردنی کاروباری ئاینە هەروەها سنووری نێوان حەڵاڵ و حەڕامە یان بازاڕی خەڵکی یە بۆ قازانج کردن ،هەر کەسەو بە گوێرەی کردەوەکانی قازانج ئەکات، هەروەها بە مانای هەموو ئەو کەسانە دێت کە پێویستە ڕێزیان لێ بگیرێ وەك باوك ومامۆستا وزانایان ، هەروەها بە مانای داد پەروەریش دێت و جێ ی پاك و تەمیزی و ڕوو لە قیبلە کردنە ، مزگەوت چاك ترین شوێنە بۆ هەسانەوەو دلنیا بوون و لە دوژمنان ئەت پارێزێ ، لە خەودا مزگەوت دروست کردن خیرو خۆشی یە ، لە خەودا مزگەوت بڕوخێ سەرۆکێك یان زانایەك یان مەلای مزگەوتەکە ئەمرێ .


کەعبەی پیرۆز :: لە خەودا خەلیفەیە یان وەزیر یان سەرۆك ، ئەو کەسەی لە خەودا کەعبەی پیرۆز ببینێ سەردانی ئەکات و خێرو خۆشی بۆ دێت ،ئەو کەسەی لە کەعبەی پیرۆزدا نوێژ بکات خوای گەورە ئەی پارێزێ ، ئەگەر بچێتە ناو کەعبەی پیرۆز ئەچێتە لای خەلیفە یان وەزیر یان سەرۆك ودەست کەوتیشی دەست ئەکەوێ ، ڕوخانی دیوارێکی کەعبە مانای مردنی خەلیفە یە ، بینینی کەعبەی پیرۆز لە خەودا مانای ئاسودەی و هێمنی یە ، ئەو کەسەی لە کەعبەی پیرۆز هەنار بدزێ کارێکی نا ڕەوا ئەنجام ئەدات ، ئەو کەسەی ببینێ لە مەکەدایەو مردوەکان پرسیاری ئاراستە ئەکەن ئەو کەسە ئەمرێ ، ئەو کەسەی لەناو کەعبەی پیرۆزدا کارێکی نا پەسەند بکات ئەوکەسە کارەساتێکی گەورەی بەسەر دێت ، ئەگەر کەعبە لەماڵی یەکێك دا ببیندرێ ئەو کەسە هەمیشە ناودارو دەسەڵات دار ئەبێت ، ئەو کەسەی لە خەودا ببینێ کەعبە وێران بووە ئەوە نوێژی تەرك کردوە ، هەر کەسێك لە خەودا لە دەوروی کەعبەدا بسوڕێتەوە پیاو چاکە ، بەڕێ کەوتن بەرەو کەعبە مانای کردەوەکانی لەبارەی ئایین و دونیا بەرەو
باشی ئەڕوات ، هەروەها کەعبە بەمانای مزگەوتیش دێت چونکە ماڵی خوایە .


مینارە :: ‌ :: لە خەودا مینارە پیاوێکە ڕێگەی ڕاست نیشانی خەڵکی ئەدات ، کەوتنی مینارە مانای مردنی ئەو پیاوەیە ، یەکێك لە خەودا لەسەر مینارە بکەوێتە خوارەوە ئافرەتێکی زۆردارو دەسەڵات دار ئەخوازێ ، بانگ دان لەسەر مینارە سەربەرزی و شکۆمەندی یە ، بە تەزبیحەوە لەسەر مینارە دانیشتن و خواپەرستن خێرو خۆشی یە [/size]

12

وه‌ڵام: خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و لەلایەن تاڤگە ئامادە کراوە.

[size=16]خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و له لایه ن تاڤگه وه ئاماده کراوه بەشی12

بەشی (12)


خوای گەورەو میهرەبان :: هیچ شتێك بە خوا ناچێت هەر خۆی گەورەو بەخشندەو میهرەبانە و ئاگاداری هەموو شتێکە ، ئەگەر لە خەودا بە گەورەیی خۆی ببیندرێ جێ ی خۆشحاڵیە و مانای ئەوەیە ئەو کەسەی بینیویەتی کاروباری دین و دونیای زۆر باشە ، ئەگەر بە پێچەوانەوە ببیندرێ باش نی یە ، نەخۆش بیبینێ ئەمرێ چونکە خوا هەقە و مردنیش هەقە ، بێ ئیمان بیبینێ تۆبە ئەکات وئیمانی بە خوا ئەبێت ، بیستنی دەنگی خوای گەورە مانای بەدی هاتنی ئاسایش و هێمنی و نیازو مەبەستە ، ئەو کەسەی لە خەودا خوای گەورە بەجۆرێك ببینێ بتوانێ وەسفی بکات ئەو کەسە خەوەکەی ڕاست نی یە ، چونکە خوای گەورە وێنەو سنوری نی یە و بەهیچ گیان لەبرێك ناچێت .

پێغەمبەری مەزن محمد (درودی خوای لەسەر بێت) :: پێغەمبەری مەزن (د.خ) لە فەرموودەکانی دا ئەفەرموێ و ئەڵێ {{ ئەو کەسەی لە خەودا
من ببینێ لە بە خەبەریش ئەم بینێ و شەیتان خۆی ناکاتە شێوەی من }} هەروەها ئەڵێ { ئەو کەسەی بم بینێ هەقی بینیوە و ناچێتە ناو دۆزەخ }
ئەتوانین بڵێین بینینی پێغەمبەری مەزن محمد (د.خ) زۆر باشە مانای کردنەوەی دەرگای خێرو خۆشی ی و کامەرانی و سەرکەوتنە



بانگ دان :: ئەگەر بانگەکە لە مانگی حەج دا بێت مانای حەجە ، یان خۆ ئامادە کردنە بۆ جەنگ ، یان مانای دزیەك ئەکرێت ، ئەو کەسەی
هاوسەری نەبێت و بانگ بدات زەماوەند ئەکات ، بانگ دان پشت لە قیبلە و بە ڕوی ڕەش باش نی یە ، بانگی ئاسایی ئەگەر لەسەر مینارەی مزگەوت
بێت و لە کاتی دەست نیشان کراوی خۆی دا بێت زۆر باشە ، ئەگەر ئەم مەرجانەی تیا نەبوو باش نی یه ‌.



ئایەتەکانی قوڕئانی پیرۆز :: ئەگەر ئایەتی ڕەحمەت بێت و ئەو کەسەی ئایەتەکانی ئەخوێند مردوبێت ئەو مردوە لە ڕەحمەتی خوای گەورە دایە ، ئەگەر ئایەتی سزا بێت ، خوای گەورە ئەو مردوە سزا ئەدات ، ئەگەر ئایەتەکان ئایەتی ئاگادار کردنەوە بێت و ئەو کەسەی ئەی خوێند زیندوو بێت، پێش ئەوەی کارێکی نا ڕەوا بکات خوای گەورە ئاگاداری ئەکاتەوە ، ئەو کەسەی ئایەتی سزا و ئازار بخوێنێ و بگاتە ئایەتی ڕەحمەت و نەیخوێنێتەوە ئەو کەسە هەمیشە غەم و خەفەتی بەردەوام ئەبێت ، ئەگەر ئایەتی مژدە بێت ئەوە خێرو خۆشی یە .



پارشێو {سحور} :: پارشێوی بەڕۆژوو بوو لە خەودا مانای فێڵ و پیلانی دوژمنانە ، هەروەها تۆبەی ئەو کەسانەیە کە لە ڕێ ی ڕاستی ئایین لایان داوە و یاخی بوونە ، هیدایەتە بۆ بێ باوڕان ، ڕزقێکی فرەوانە .



حەج :: ئەو کەسەی لە خەودا لە دەورو بەری کەعبەی پیرۆز بسوڕێتەوەو مەڕاسیمی حەج بکات باری ئایینی زۆر باشە وڕزقی فرەوانە و کەسێکی ڕاست گۆیە ، ئەگەر قەرزار بێت قەرزەکەی ئەداتەوە و ئاسودە ئەبێت ، ئەو کەسەی لە خەودا ببینێ کاتی حەجەو ئەویش لە ڕێگەیە و بەرەو حەج ئەچێت ئەگەر نەخۆش بێت چاك ئەبێتەوە یان لەسەر سەفەر بێت ئەگاتە جێ ی مەبەست ، بازرگانیش بێت قازانج ئەکات ، ئەگەر نەچوبێتە حەجیش لە داهاتوودا ئەچێتە حەج ، ئەو کەسەی لە ماڵەوە بێت و بەنیازی ڕۆیشتن بۆ حەج بچێتە دەرەوە باش نی یە ئەگەر نەخۆش بێت ئەمرێ ، بازرگان بێت زەرەر ئەکات ، لەسەر سەفەر بێت ناگاتە جێ ی مەبەست .


دۆزەخ :: ئەو کەسەی لە خەودا ببینێ لە ناو ئاگری دۆزەخ دایه کردەوەی ناڕەواو ناپەسەند ئەکات ، ئەگەر بەسەلامەتی لە ئاگرەکە دەرچێت مانای ئەوەیە توشی غەم و خەفەتی دونیا ئەبێت ، ئەو کەسەی لە خەودا ببینێ ئاگری لێ نزیك ئەبێتەوە توشی گیرو گرفتی حاکم و کار بەدەست ئەبێت
هەروەها زیانێکی زۆریشی لێ ئەکەوێ ، ئاگر ئاگاداری یە بۆ ئەو کەسانەی لە ڕێی ئیسلام لایان داوە بۆ ئەوەی تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە سەر ڕێی حەق و ڕاستەقینە کە ڕێی ئیسلامە ، هەروەها ئەتوانین بڵێین ئاگر بە مانای هەژاری و زیندان و مل کەچی وپارەی حەرام و دراوسێ ی خراپ و زیناو پیاو کوشتن و نوێژ نەکردن دێت .



جەژنی ڕەمەزان :: مانای خۆشی و شادی و کامەرانی یە ، قەبووڵ بوونی تۆبەکردنە ، ئەو کەسەی لە ماڵ و موڵك زەرەری کردبێ یان شتێکی لێ وون بوبێت ولەخەودا ببینێ لەجەژنە زەرەرەکەی بۆ ئەگەڕێتەوە قازانجیش ئەکات یان شتە وون بوەکەی بۆ ئەگەڕێتەوە ، هەروەها جەژن بە مانای زیادە مەسرەفیش دێت .



جەژنی قوربان :: گەڕانەوەی خۆشی و کامەرانی یە ، رزگار بوونە لە تیا چوون ، زیندانی کراو لە جەژنا بێت بەرەڵڵا ئەکرێت ، قەرزار لە خەودا لە جەژنا بێت قەرزەکەی ئەداتەوە .



خزمەت کردنی هەژارو پیاو چاکان :: ئەو کەسەی لە خەودا ببینێ خزمەتی هەژارو پیاو چاکان ئەکات و فەرمان و داواکاریان بە جێ ئەهێنێ ئەو کەسە خوای گەورە لێ ی ڕازی یەو دەرگای خێرو خۆشی بۆ ئەکاتەوە و پاشە ڕۆژێکی باشی لە پێشە .



خزم و کەس و کاری پیغەمبەری مەزن محمد {د.خ}:: بینینیان لە خەودا مانای دایك و زەماوەند و خیرو خۆشی و منداڵە بە تایبەتیش کچ ،
بینینی عائشە {خوا لی ی ڕازی بێت } مانای ناوبانگ و دەسەڵات و پایە بەرزی و بەختی چاكە لەلای باوك و هاوسەردا ،
بینینی حەفصە {خوا لی ی ڕازی بێت } مانای نازو مەکر بازی یە ،
بینینی فاطمة ی کچی پێغەمبەری مەزن محمد {د.خ} مانای لە دەست چونی باوك ودایك وهاوسەرە ،
بینینی حسن و حسین مانای شەڕ و ئاژاوەو شەهید بوونە  [/size]

13

وه‌ڵام: خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و لەلایەن تاڤگە ئامادە کراوە.

[size=16]خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و له لایه ن تاڤگه وه ئاماده کراوه بەشی13


بەشی (13)


مانگ :: لە خەودا پادشایەکی داد پەروەرە یان زانایەکی گەورەیە یان پیاوێکی درۆزنە ، ئەوکەسەی مانگ لە ژوورێك دا ببینێ زەماوەند ئەکات ،
ئەگەر ئافرەتێك لە خەودا ببینێ مانگ کەوتە ناو ماڵەکەی و پارچەیەکی لێ کردەوەو بە پەڕۆ پێچایەوە ئەو ئافرەتە کوڕێکی ئەبێت و کوڕەکەی ئەمرێ
، ئەگەر ئافرەتێکی بێ ئیمان یان کافر لە خەودا باوەش بکات بە مانگ ئەو ئافرەتە موسڵمان ئەبێت ، ئەو کەسەی ببینێ مانگ لەسەر زەوی یە دایکی
ئەمرێ ، ئەو کەسەی ڕووی خۆی لە ناو مانگ دا ببینێ ئەمرێ ، ئەگەر هاوسەرەکەی دووگیان بێت کوڕیان ئەبێت ، لە خەودا مانگ ببێتە ڕۆژ مانای
دەست کەوتی پارەو رزقە لە باوك و هاوسەرەوە دێت ، هەروەها مانگ لە خەودا بە مانای باوك و دایك وخوشك و کوڕو کچ و بازرگانی وئیش و کار
دێت ، وتراوە لەوانەیە پاپۆڕیش بێت چونکە دەریاوان بە پێ ی جمو جۆڵی مانگ دەڕوات ، نەخۆش لە خەودا مانگ ببینێ ئەمرێ ، هەور بەردەمی
مانگ بگرێت نەخۆشی یە یان لە دەست چونی پارەیە ، ئەو کەسەی لەگەڵ مانگ بدوێ پایە بەرزو شکۆمەند ئەبێت ، ئافرەتی دووگیان له خەودا
مانگ لە ئامێز بگرێت کوڕی ئەبێت ، ئەگەر ببینێ مانگ لێ ی دوورەو نایگاتێ بۆ ماوەیکی زۆر کوڕی نابێت ، ئەو کەسەی بۆ مانگ یان بۆ ڕۆژ
سوجدە بەرێت تاوانێکی گەورە ئەکات ، ئەو کەسەی ببینێ مانگ و ڕۆژ سوجدەی بۆ ئەبەن ئەو کەسە باوك و دایکی لی ی ڕازین ، مانگ ببێتە دوو
بەش یان پادشا یان وەزیرەکەی ئەمرێ ، لە وانەیە بینینی مانگ لە خەودا سوێند خواردن بێت وەك خوای گەورە لە قوڕئانی پیرۆزدا ئەفەرموێ :
{{ کلا والقمر }} سوڕەتی مدثر ئایەتی 32 ، هەروەها بینینی مانگ لە خەودا باشە بۆ ئەوانەی نەخۆشی چاویان هەیە ، چاویان چاك ئەبێتەوە . .......



ڕۆشنایی :: لە خەودا هیدایەتە ، ئەگەر کافر و بێ ئیمان لە خەودا ببینێ لە تاریکی یەوە چوە ڕوناکی خوای گەورە ئیسلام و ئیمانی پێ ئەبەخشێ
، ڕوناکی لە پاش تاریکی مانای دەوڵەمەند بوونە لە پاش هەژاری هەروەها تۆبە کردنە لە پاش یاخی بوون ، بە مانای قوڕئان و زانست و چاکەش دێت.


خوا حافیزی :: لە خەودا بۆ نەخۆش مردنە ، بە مانای تەڵاق و سەفەر و قازانج و مردنی ئەو کەسە دێت کە لە ئایین هەڵگەڕاوەتەوە ، لەوانەشە
خواحافیزی لە خەودا چاك بوونەوەی نەخۆشی بێت ، هەروەها ئەتوانین بڵێین خواحافیزی بە مانای خۆشەویستی و گریان و جیابوونەوەش دێت .


هەنار :: لە خەودا ڕزقێکی ئاسانە و بێ ماندوو بوون بەدی دێت و پارەیەکی زۆرە و بە مانای ئافرەت و کوڕیش دێت ، ئەو کەسەی نەخۆش بێت و
لە خەودا تۆکڵی هەنار بخوات چاك ئەبێتەوە ، هەنار بۆ پادشا و دەسەڵات دار شارە ، شکاندنی هەنار مانای داگیرکردنی شارە ، تۆکڵەکەشی پەرژینی شارە
، دەنکەکانیشی پیاوانی شارەکەن ، دەنکی سپی پارەی بچوکە وەك درهەم دەنکی سووریش پارەی گەورەو زۆرە وەك دینار، ئەگەر هەنار لە خەودا بەمانای
ئافرەت بێت ئەو ئافرەتە زۆر جوان ئەبێت ، هەناری ساغ و نەشکاو کچەو جارێ شووی نەکردوە ، هەناری تورش پارەی حەرامە یان غەم و خەفەتە



لەدایك بوون :: ئەگەر پادشا لە خەودا ببینێ هاوسەرەکەی کوڕێکی بوو بەمەرجێك هاوسەرەکەی دووگیان نەبێت پادشا سامان و موڵك و پارەی زۆری
دەست دەکەوێ ، ئافرەتی دووگیان لە خەودا ببینێ کوڕی بوە بە پێچەوانەوە کچی ئەبێت ، لە خەودا لەدایك بوونی کوڕ غەم و خەفەتە لە دایك بوونی کچیش
خۆشی و کامەرانی و ڕزگار بوونە لە گیرو گرفت ، نەخۆش لە خەودا ببینێ لەدایك بوو ئەمرێ ، بەڵام ئەگەر هاوسەرەکەی دوو گیان بوو کوڕیان ئەبێت ،
ئەگەر پیاو لەخەودا ببینێ کوڕێکی بوو نەخۆش ئەکەوێت یان غەم و خەفەتی نامێنێ ، ئافرەتی دووگیان لەخەودا پشیلەی ببێت منداڵەکەی گەورە بێت دز
دەردەچیت ، ئەو کەسەی لەخەودا ببینێ منداڵی ئەبێت ئەگەر دەست کورت و هەژار بێت دەوڵەمەند ئەبێت ئەگەر دەوڵەمەندیش بێت هەژار ئەبێت . . . .



مێش هەنگوین ::لە خەودا مرۆڤیکی کاسبکار و بە بەرەکەتە و مەترسیشی هەیە ، ئەو کەسەی هەنگوین دەرکات پارەی حەڵاڵی دەست ئەکەوێ ، ئەگەر
هەموو هەنگوینەکەی بردو بەشی مێش هەنگوینەکانی بە جێ نەهێشت ئەو کەسە زوڵم لە خەڵکی ئەکات ، مێش هەنگوین بۆ سەرباز مانای دوژمنە ، ئەو
کەسەی میش هەنگوین بکوژێ بەسەر دوژمن دا زاڵ ئەبێت ، کوشتنی مێش هەنگوین بۆ جوتیار باش نی یە ، چونکە سەرچاوەی ڕزقی یەتی ، هەروەها
مێش هەنگوین بە مانای باج و زاناش دێت ، مێش هەنگوین لە خەودا بە مانای سوپای موسڵمانان دێت ، کولەش بە مانای سوپای کافران دێت . . . . . . .



شەم شەمە کوێرە :: لەخەودا بە مانای کویر بوون و تاریکی دێت لەوانەشە منداڵی زینا بێت چونکە شەم شەمە کوێرەش وەك ئادەمیزاد لە خۆڵ بووەو
شیر دەرە ، لە وانەیە بینینی شەم شەمە کوێرە خۆ پارازتن بێت لە دزی و هەواڵی ناخۆش ، بینینی شەم شەمە کوێرە رزق و بەرەکەت کەم ئەکاتەوه .



مەسینە :: تۆبەی یاخی بوانە ، مەسینەی زۆر کردەوەی چاکە بەرەو ڕێگەی بەهەشت ئەت بات ، هەروەها بە مانای لەدایك بوونی کوڕ و خۆشی دێت.



ڕووخان :: ڕووخانی خانو لە خەودا مانای مردنی خاوەن خانوەکەیە ، مردنی خاوەن خانو لەخەودا مانای ڕووخانی خانوەکەیەتی، ئەو کەسەی لە خەودا
ببینێ خانوێك یان بینایەکی کۆن ئەڕوخێنێ توشی شەڕو ئاژاوەو غەم و خەفەت ئەبێت ، یان لە خەودا ببینێ خانوەکە یان بەشێکی خانوەکە ڕوخایە سەری
لەو خانوەدا یەکێك ئەمرێ یان خاوەن خانوەکە کارەساتێکی گەورەی بەسەر دێت ، ئافرەت لە خەودا ببینێ خانوەکەی تەپخ بوە سەری میردەکەی ئەمرێ .


پیسی ی :: لە خەودا پیسی ی لەسەرگیان یان لەسەر جل وبەرگ یان لەسەر پرچ ببیندرێ غەم و خەفەتە ، جل وبەرگی پیس تاوان و گوناهە ، ئەو
کەسەی جل و بەرگی بشوات و پاکی کاتەوە تۆبە ئەکات ، پاك کردنەوەی گوێچکە مانای مژدەی هەواڵێکی خۆشە ،مردو جل وبەرگی پیس بێت باش نی یە .[/size]

14

وه‌ڵام: خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و لەلایەن تاڤگە ئامادە کراوە.

[size=16]خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و له لایه ن تاڤگه وه ئاماده کراوه بەشی14



بەشی (14)



خواردن :: هەموو خواردنێکی زەرد لەخەودا بۆ ئەو کەسەی بیخوات نەخۆشی یە ، تەنها ئەو خواردنە نەبێت کە بە گۆشتی باڵندە دروست دەکرێت ، خواردنی سپی لە خواردنی ترش باشترە ، خواردنی شایی مژدەیە و خواردنی پرسەش غەم و خەفەتە ، ئەو خواردنەی کات و شوێنی تایبەتی نەبێت ڕزقە ، به ڵام ئەگەر شوێن و کاتی هەبێت وەك باینجان و کوولەگە ڕزقێکی دەست نیشان کراوە ، خواردنی زانا زانست و بەرەکەتە ، خواردنی پۆلیسیش حەرامە ، خواردنی هەژار تۆبەیە ، ئەو خواردنەی بە گۆشت دروست کرابێت بۆ هەژار دەوڵەمەند بوونە ، خواردنی بێ گۆشتیش خوا پەرستنە ، خواردنی تاڵ و ترش گۆڕینی هاوسەرو کار و پیشەیە ، خواردنی ترش ئەگەر نەخورێت نەخۆشی یە ئەگەر بخورێت و سوپاس و ستایشی خوای گەورە بکرێت ڕزگار بوونە لە غەم و خەفەت ، ئەو کەسەی لە ناو قابی زێڕ یان زیو خواردن
بخوات ئەگەر قەرزاربێت قەرزەکەی زیاد ئەکات ، خواردن لەگەڵ خەڵكی خۆشی یە ، ئەو خواردنەی قوت ئەدرێت و
لە خەودا بجوێت مانای کەم تەرخەمی و تەمەڵی یە لە کارکردن و قازانج دا ، ئەو خواردنەی بجوێت و لە خەودا قوت
بدرێت مانای ئایین و نزیك بوونەوەی کۆتایی تەمەنە ، ئەو کەسەی بەدەستی ڕاست خواردن بخوات ، ڕێگەی سوونەو شەریعەت پەیڕەو ئەکات ، ئەو کەسەی لە خەودا بەدەستی چەپ خواردن بخوات ڕیز لە دوژمن ئەگرێت و هاوڕێکانی
پشت گوێ ئەخات ، ئەو کەسەی بەدەستی خەڵکی خواردن بخوات ، بە یارمەتی خەڵکی ڕزق و پارەی دەست دەکەوێ
یان نەخۆش ئەکەوێت وناتوانێ بە دەستی خۆی خواردن بخوات ، ئەو کەسەی لە خەودا خواردنی خەراب بخوات ڕێزی
لێ ناگیرێ ، داوەت کردن بۆ خواردن مانای هەسانەوەیە ، ئەو کەسەی داوەت بکرێت بۆ خواردنی ئێوارە فێڵ له ‌ یەکێك
ئەکات ، ئەو کەسەی گۆشتی خۆی بخوات پارەی کۆکراوەی خۆی ئەخوات ، ئەگەر گۆشتی کاڵی یەکێکی تر بخوات ئەو کەسە هەڵ ئەخەڵتێنێ یان یەکێکی تر، ئەگەر گۆشتەکە کوڵاو بێت یان برژاو پارەی خەڵکی ئەخوات .



سەرما :: لە خەودا دەست کورتی وهەژاری یە ، ئەو کەسەی لەخەودا لەبەر سێبه ردا بێت و لە سەرما بچێتە بەر هەتاو ، لە هەژاری یەوە دەوڵەمەند دەبێت ، ئەو کەسەی لەبەر هەتاو بچێتە سێبەرلە غەم و خەفەت رزگاری ئەبێت ،
لە وەرزی هاوین دا خەو بینین بە سەرما رزق و پارەیە ئەو کەسەی سەرمای بێت و بای بۆ بێت زیاتر دەست کورت و هەژار ئەبێت ، ئەو کەسەی بە ئاگر خۆی گەرم کاتەوە کاروباری دەسەڵات دار بەڕیوە ئەبات ، خۆ گەرم کردنەوە بە
ئاگری خەڵوز مانای خواردنی پارەی هەتیوە ، خۆ گەرم کردنەوە بە دوکەڵ مانای گیرو گرفتە ، سەرمای زۆرلەزستان
هیچ مانای نی یە ، ئەگەر لەزستان دا نەبێت مانای سەفەر نە کردنە .



کاڵەك :: لە خەودا کەسێکی غەمبارە ، ئەو کەسەی بیبینێ تووشی غەم و خەفەت ئەبێت ، ئەو کەسەی کاڵەك بخوات لە زیندان دەردەچێت ، ئەو کەسەی لە خەودا دەست بۆ ئاسمان بەرز کاتەوەو کاڵەگێك وەرگرێت ،داوای پارەو
ماڵ و موڵك ئەکات و خیرا دەستی دەکەوێ ، کاڵەك لە خەودا باشە بۆ دڵداری و خۆشەویستی ، هەروەها کاڵەك بە مانای
بێ کاری و دەست بەتاڵیش دێت ، ئەگەر کا‌ڵەك فڕێ بدرێتە ماڵێك چەند کاڵەك بێت لەو ماڵە ئەوەندە کەسە ئەمرێ ،
کاڵەك نەخۆشی یە ، کاڵەگی سەوزی پێ نەگەیشتوو کوڕە یان هاوسەر ، کاڵەگی زەرد ئافرەتە یان پیاوێکی باشە .



پرد :: لە خەودا ڕێگەی ڕاست و ڕۆشنی ئایینە ، یان زانست و نوێژ و ڕۆژووە ، پرد لەخەودا ئەو کردەوانەیه کە مرۆڤ بەرەو ڕێگەی ڕاست ئەبات ولە ئازاری کاروباری دونیا ڕزگاری ئەکات ، بە مانای پاسەوان و دەرگا وان و
دایك وکوڕو هاوسەر وپارەش دێت ، پردی دروست کراو لە بەرد کەسێکی دەسەڵات دارە ، ئەگەر پردەکە زۆر بچوك بێت پاسەوان و دەرگاوانە ، ئەگەر پردێکی دروست کراو لەبەرد لە خەودا بگۆڕدرێ و ببێتە بردێکی دروست کراو لە
قوڕ و خۆڵ ئەو کەسەی خەوەکەی بینیوە باری ژیانی تێك ئەچێت ، ئەگەر بە پێجەوانەوە پردێکی دروست کراو لە قوڕ
لە خەودا ببێتە پردێکی دروست کراو لە بەرد یان چیمەنتۆو ئاسن باری ژیانی زۆر باش ئەبێت ، ئەو کەسەی لە خەودا
ببێتە پرد پایە بەرز وشکۆمەند ئەبێت وخەڵکی پێویستی پێ ئەبێت .



مۆرانە :: لە خەودا کێشەی زانستە ، ئەو کەسەی لە خەودا کیسەکەی یان گۆچانەکەی مۆرانەی لێدات ئەمرێ .



زێڕ :: بینینی زێڕ لەخەودا باش نی یە و ئەڵێن غەم و خەفەتە ، ئەو کەسەی هەندێ زێڕ بە خۆوە بکات هەندێ
کەس خزمایەتی لەگەڵ دا ئەکەن و شایەستەی ئەو خزمایەتی یە نین ، ئەو کەسەی پارچەیەك زێڕ وەربگرێت ئەوەندەی
ئەو زێڕە غەم و خەفەتی بۆ دێت ، ئەگەر زێڕەکە زۆر بێت ئەو کەسە پایە بەرز ئەبێت ، ئەو کەسەی لە خەودا ببینێ
ماڵەکەی لە زێڕ دروست کراوە ئەو کەسە ئەسوتێ ، زێڕ تواندنەوە شەڕ وئاژاوەیە ، ئەو کەسەی هەردوو دەستی ببێتە
زێڕ هەردوو دەستی ئیفلیج ئەبێت ، ئەو کەسەی چاوی زێڕ بێت کوێر ئەبێت ، جاری وا ش هەیە زێڕ بە مانای خۆشی
و شادی و رزق و کردەوەی چاك دێت ، زیو ببێتە زێڕ زۆر باشە ، زێڕ و زیو نی یەت پاکی یە .



سەفەر :: لە خەودا ڕەوشتی خەڵکی دەرئەبڕێ ، سەفەر مانای گۆڕینی باری ژیانە ، هەژار لە خەودا سەفەر بکات دەوڵەمەند ئەبێت ، گەڕانەوەش لە سەفەر تۆبەیە یان بەدی هاتنی نیاز و مەبەستە ، ئەو کەسەی بچێتە خانوێکی نەناسراو
سەفەر ئەکات ، نەخۆش سەفەر کات بۆ جێ یەکی دوور یان بچێتە خانوێکی نەناسراو ئەمرێ .



کفن :: بینین و کڕینی کفن لە خەودا مانای پاك و خاوێنی و ڕەفتار و هەڵس و کەوتە ، بۆ ئەو کەسەی هاوسەری نەبێت خوازبینی و زەماوەندە ، ئەو کەسەی کفن لەبەر کات زینا ئەکات ، ئەو کەسەی کفنەکەی سەرو قاچی دانەپۆشێت
فسادی هەیە لە ئایین ، مردو هەرچەند کفنەکەی کەم بێت لە تۆب کردن نزیکە .



شەکر :: لە خەودا خۆشی و شادی وچاك بوونەوەی نەخۆش و نەمانی غەم و خەفەت و بەدی هاتنی نیازو مەبەستە ،
بە مانای ئافرەتیش بێت ئافرەتێکی جوان و زیرەکە ، ئەگەر بە مانای کوڕیش بێت کوڕێکی زاناو لێ هاتو و هونەرمەندە ،
ئەگەر پارەش بێت پارەیەکی حەڵاڵە ، شەکر فرۆشتن باش نی یە و شەکری زۆر شەڕ و ئاژاوەیە .


بەدیل گرتنی ئادەمیزاد :: لە خەودا مانای خێرو خۆشی و رزقە ، یان میز ڕاگرتن و ئاشکرا بوونی نهێنی یە ،
ئەو کەسەی لە خەودا بەدیل بگیرێت ئەگەر شتێکی وون کردبێت لەوە چاکتری دەست دەکەوێ ، ئەو کەسەی لە خەودا
بەدیل بگیرێت و هیچی پێ نەکرێت و دەسەڵاتی نەبێت تووشی غەم و خەفەت ئەبێت .[/size]

15

وه‌ڵام: خه ونامه ی کوردی باوكى ره نج نووسيويه تى و لەلایەن تاڤگە ئامادە کراوە.

ده ست خوش تا فكه خان بو  بابه ته كه ت ئه كه رخه ونيكم ديت سه ردا نى بابه ته كه ت ده كه م

http://i42.tinypic.com/2yovk15.jpg
ئه كه ر يه ك جار ناوى منت بهينايه ئه وا منت  هه ركيز له يادت نه ده كردم
ئه كه رجاوه كانت منيان بد يتبايه ئه زيزم ئه وا هه ركيز له يادت نه ده كردم
ئه كه ر له كه ل من ده مايه وه ئه وا  هه موو  دونيا ده بوو  به ئيمن ئه زيزم
فه راموو شم مه كا له يادم مه كا ئه زيزم
:clap:  :clap:          :clap:      :clap:      :clap:        :clap:    :clap:          :clap:         :clap:
:jang:           :jang:            :jang:         :jang:         :jang:                :jang:           :jang:
:vv:          :vv:            :vv:             :vv:              :vv:               :vv:           :vv: