1

بابه‌ت: ***چۆن دەگەیت بە لوتکەی خۆشەویستی لە دلی هاوسەرەکەتدا؟***

[size=16]چۆن دەگەیت بە لوتکەی خۆشەویستی لە دلی مێردەکەتدا؟
بۆ خۆشکان خوشکی بەرێزم بۆ ئەوەی لە دلی مێردەکەتدا لەوپەری خۆشەویستیدا بیت ئەم رێنماییانە لە بیر مەکە بە هیوای ئەوەی لە ژیانی هاوسەریتدا سوودی لێوەربگریت وە ببیت بە پارچەیەک لەدلی مێردەکەتدا:- 1-هەتا پێت ئەکرێت ئیش وکارەکانی رۆژانەت مەهێنە کاتی پشودانی پیاوەکەت یا ئەوکاتەی کە کاتی هاتنەوی پیاوەکەتە دەست بکەیت بە خۆ خەریک کردن بە کارەکانی ناو مال .
2- ئەگەر مێردەکەت دواکەوت لە کارەکەی پەیوەندی پێوەبکەو هەوالی بپرسە چونکە بە دلنیاییەوە ئەوکات زیاتر خۆشەویست دەبیت لەدلیدا.
3- هەر شتێک کە مێردەکەت هێنایەوە بۆ مالەوە با نرخەکەی هەرچەندە کەمیش بێت سوپاس ودەسخۆشی لێبکە. .
4- بەگوێرەی توانات ئەو خواردنانەی بۆ ئامادە بکە کەئەو حەزی لێیەتی.
5- شێوەو روخسارت لەرووی گۆرینی داهێنانی قژتەوە جار جا بگۆرە هەر وەها بۆ روخساریشت دەتوانیت کە مێک لە جوانکاری بەکار بهێنیت بۆ زیاتر دەرکەوتنی جوانیت بەرامبەر بە مێردەکەت.
6- لەوکاتەی دا کە مێردەکەت دێتەوە مالەوە یەکسەر دەست بە گلەیی کردن مەکە لە سەر کەموکوریەکانی منال وناومال دا دەتوانیت دوای ئەوەی مێردەکەت پشویەکی دا ئینجا بە شێوازیکی جوان داوا کاریەکان وگلیەیەکانتی پێ بلێیت ..
7- لەبیر مەکە نواندنی شێوازی رومانسی کاری ژنە زیاتر لە پیاو جا تۆش لەم بوارەدا شتی زیاتر پێشکەش بکەیت بەرامبەر بە مێردەکەت.
8- دەتوانیت کێکێکی بۆ دروست بکەیت وە چەند دەنکە میوەیەکی بچوکی لەسەر دابنێت و بینوسیت خوشم دەوێیت.
9-پارچەیەک لە سەهۆل لە شێوەیە دل بکە ناو ئەو شەربەتەی کە بۆت ئامادە کردووە لە بەرداخێکدا.
10- گولێک دابنی لە ناو ئەو گۆڤارەی یان ئەو کتێبەی کە ئەو دەیخوێنێتەوە.
11- لە رۆژی پشووی دا وەک گۆرینی رۆتین ئەو خواردنەی کەبۆت ئامادە کردووە لە ژووری نوستندا پێشەکەشی بکە وبە یەکەوە بیخۆن .
12- دەتوانیت جار جار لە رێگەی ئیمیلەکەیەو یان مۆبایلەکەیەو نامەیەکی کورت و ناسکی بۆ بنۆسیت.
13-نهێنی ژیانی تایبەتی هاوسەریت بە هیچ شێوەیەک مەبە دەرەوە ومەیدرکێنە.
14-بیکە بنچینە بۆ ژیانی هاوسەریت نەکەیت لەبەردەم دۆست وخزماندا گلەیی لێبکەیت.
15- لە کۆتایی دا تکا دەکەم خوشکی بەرێزم ئەو جلەی کە بەرۆژ لەبەرتدایە بۆ ئیش وکاری ناومال با جیاواز بیت لەگەل جلی نوستنتدا .. چونکە ئەمە خالێکی گرنگ و سەرەکیە بۆ ئەوەی سەرنجی پیاوەکەت بۆ لای خۆتدا رابکێشیت.
16-  هیوای ژیانێكی بەختیاری بۆ خێزانێك دەخوازێت، بەلام وابزانم لەژیانی ژن ومێردیدا تەنها ئەوه بەس نیه كه ئافرەتەكه هەستێت بەم كارانەو هەموو بەختەوەری خێزانەكه لەخۆی بگرێت دەبێت پیاوەكەش بەهەمان شێوه دڵی ژنەكەی ڕابگرێت وادیاره ئەوەت لەبیرچوه، چونكه ئافرەتیش مرۆڤێكه وەكو پایو پێویستی بەخۆشەویستی هەیەو حەزدەكات كەمێردەكەی لەوەلامی ئەو خزمەتەی دەیكات ئەوێش هەمان ئاوڕی لێبداتەوه. بەخراپی وەرمەگرن ئەگەر بڵێم كەپێغەمبەرش خوا لێی ڕازی بێت هەر داوای له ئافرەتان كردوه كەبەو كاره هەڵسن، ئایا خوا ئافرەتی بۆ عەبدی پیاو دروست كردوه 
بی گومان نەخیر
هیوادارم هەموو هاوسەرەکان هاوکاری یەک بن لە بوارەکانی ژیاندا بۆ ئەوەی بتوانن ژیانێکی پر لە خۆییشی و بەختەوەری بە سەر بەرن
همداد خالد
چەن خاڵێکیش خۆم  نوسیومە بۆم زیاد کردوە
islampak

وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته[/size]

تۆ دڵی منی،،،، بیرو هەستی منی ,,,,,
تۆ گیانی منی،، تۆ سەروەری منی ،،،،
      ****لە نێو دڵی منی****
http://webchinupload.com/files/w4kurd8a566fd4ec.jpeg

2

وه‌ڵام: ***چۆن دەگەیت بە لوتکەی خۆشەویستی لە دلی هاوسەرەکەتدا؟***

[size=24]ده ست خؤش سه ركه وتوبيت[/size]

3 (دەستکاری کراوە: [email protected] 2011-08-19 3:32:05 PM)

وه‌ڵام: ***چۆن دەگەیت بە لوتکەی خۆشەویستی لە دلی هاوسەرەکەتدا؟***

Sopas Dast KHosh

4

وه‌ڵام: ***چۆن دەگەیت بە لوتکەی خۆشەویستی لە دلی هاوسەرەکەتدا؟***

nazanm chon shewaze nosen degoret lereda

5 (دەستکاری کراوە: sarm 2011-09-12 10:59:48 AM)

وه‌ڵام: ***چۆن دەگەیت بە لوتکەی خۆشەویستی لە دلی هاوسەرەکەتدا؟***

dastakant xosh

6

وه‌ڵام: ***چۆن دەگەیت بە لوتکەی خۆشەویستی لە دلی هاوسەرەکەتدا؟***

dastkhush sarkautuby

7

وه‌ڵام: ***چۆن دەگەیت بە لوتکەی خۆشەویستی لە دلی هاوسەرەکەتدا؟***

جوانه ده ست خوش

8

وه‌ڵام: ***چۆن دەگەیت بە لوتکەی خۆشەویستی لە دلی هاوسەرەکەتدا؟***

dast xosh

XOSHM DAWEIT HANASAY ZHIANM

XOSHM DAWEIT SHETAKAM