به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و میهره‌بان


تێبینی گرنگ:

مەکۆی خەیاڵ بەرپرسیار نییە بەرامبەر ڕوودانی هەر کاردانەوەیەکی دەروونی کە تووشی بەکارهێنەرەکانی ببێتەوە!


درووست نییه‌ له‌ مه‌کۆکانی خه‌یاڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی له‌ ژێره‌وه‌ی ١٨ ساڵ ـه‌ سه‌ردانی هه‌موو مه‌کۆکان بکات وه‌کو مه‌کۆی وێنه‌ی ترسی و فیدیۆی ترسی (ئه‌م دوو مه‌کۆیه‌ وێنه‌و ڤیدیۆی ترس و تۆقێنه‌ر لەخۆ دەگرێت)

تکایه‌ ئه‌م تێبینییه‌ی سه‌ره‌وه‌ ڕه‌چاو بکه‌ن ئینجا ببن به‌ ئه‌ندام.


یاسا گشتییه‌کانی مه‌کۆی خه‌یاڵ:

١- دانان و بڵاو کردنەوەی بابەتی سیاسی بەهەموو جۆرەکانییەوە قەدەغەیە.

٢- پێویسته‌ به‌ نازناوێکی شیاو و درووست خۆت تۆمار بکه‌یت که‌ له‌گه‌ڵ خۆت بگوونجێت!

٣- بۆ ئه‌وه‌ی مافی بابه‌تی هیچ که‌س و سایتێک نه‌خورێت و ماندووبونیان به‌فیڕۆ نه‌چێت، ده‌بێ سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت بنووسرێت بەپێچەوانەوە بابەت دەسڕێتەوە یان دادەخرێت.

٤- به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت سووکایه‌تی به‌ هۆز و نه‌ته‌وه‌ و که‌سی ئاینی و کورد و ‌به‌تایبه‌ت به‌ ئه‌ندامان و میوانانی ئه‌م مه‌کۆیه‌ بکه‌یت.

٥- نووسینی په‌یامی کورت و بێ مانا وادەکات پەیامەکەت بسڕێتەوە یان بابەتەکەت دابخرێت.

٦- بڵاو کردنەوەی بابەتی کورت و بێ ڕوونکردنەوە لەوانەیە ببێتە هۆی داخستنی بابەتەکەت.

٧- بڵاوکردنەوەی وێنەی ناشییاو (سێکسی، ڕووت) بەهەموو شێوەکانییەوە قەدەغەیە.

٨ - دانانی ئیمێڵ، وێنە، بەستەر، له‌ناو بابه‌ت به‌بێ هۆکار قه‌ده‌غه‌یه.‌

٩- دانانی زیاتر له‌یه‌ک به‌سته‌ر(لینکه‌) له‌ واژۆ ڕێگه‌ پێدراو نییه‌.

١٠- نابێت قه‌باره‌ وێنه‌ی واژوو له‌ 100 کیلۆبایت زیاتر بێت وە نابێت دووریەکانی وێنەکە لە ٢٠٠ پێکسڵ بۆ پانی و ١٠٠٠ پێکسڵ بۆ درێژی زیاتر بێت.

١١- نابێت لینکی سایتێک یان پرۆگرامی زیان به‌خش بڵاو بکه‌یته‌وه‌ که‌ زیانی هه‌بێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی لێره‌وه‌ ده‌چنه‌ سه‌ری.

١٢- مافی هەموو بابەتەکانی مەکۆی خەیاڵ پارێزراون، تەنها نووسەری بابەت دەتوانێت بابەتی خۆی جگە لەمەکۆی خەیاڵ لەشوێنی تریش بڵاوی بکاتەوە، جگە لە نووسەر کەس بۆی نییە سەرباخۆ بابەتەکە بڵاو بکاتەوە بابێ ئاماژە پێدانی سەرچاوەکەی کەئەویش دانانی لینکی ڕاستەوخۆی مەکۆی خەیاڵە www.xeyal.net .

ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێک سێ جار یه‌کێک له‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ره‌چاو نه‌کات و یاساکان بشکێنێت، به‌بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌که‌، له‌مه‌کۆ به‌دوور ده‌خرێت و مافی ئه‌ندامێتی راده‌گیرێت.

ئه‌م یاسایانه‌ به‌پێی پێویست نوێ ده‌کرێنه‌وه‌.
دوایین نوێ کردنه‌وه‌ ٢٥-٣-٢٠١٠

به‌هیوای به‌سه‌ربردنی کاتی به‌سوود و که‌مێک به‌ ترس!